شه‌ممه‌ 

6 گه‌لاوێژ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

گه ورەیی و لێهاتویی مامۆستا شێخ جەلال

گه ورەیی و لێهاتویی مامۆستا شێخ جەلال

سەید رەوفی حوسەینی

لەبارەی لێهاتوویی مەرحووم مامۆستا شێخ جەلال زۆر شت هەیه که باسی لەبارەوه بکرێت، بەڵام ئەو کاره کات و وەختی زۆری پێویسته، وه بیر کردنەوەی زۆریشی دەوێت. بەس من دەتوانم کورتەیەک له لێهاتوویی و بلیمەتی ئەو زاته لەم چەند دێڕەدا بۆ خوێنەرانی بەرێز پێناسه بکەم . کاتێک که هاتەوه بۆ شاری بانه بۆ مزگەوتەکەی باوکی ( قازی شێخ ساڵح ) له گه ڕەکی خوارویی شاری بانه. هەر له دوای نیشتەجێبوون چەند مانگێک دوایی به مه لاو مودەریسی لەو شاره ناو و ناوبانگی به مامۆستا شێخ جه لال کوڕی مامۆستا شێخ ساڵحی قازی بانه، جۆرێک شۆرەتی پەیدا کرد ئیتر هەموو کەس و هەموو پیاو ماقوڵ و سەرانی عەشایەر و خان و خانزادەگان شەرمیان لێدەکرد و دەسته دەسته له دوور و نزیکه وه ده هاتن بۆ زیارەت و دیتنی و به شەرموو حەیایەکی زۆرەوه، وه به ئەدەبێکی تایەبەتی ڕووبەڕووی دەبوونەوه. بەو جۆره به عیلم و خواپەرستیەوه و میله ت پەروەریەوه له ناو جەماوەردا جێی خۆی له دڵی هه موواندا کردەوه. تەنانەت له ڕژیمی شاهێنشاهیشدا زۆر شەرمیان لێدەکرد و ئەگەر بیانویستایه بۆ کارێک بچن بۆ خزمه تی، پیاو ماقوڵی شاریان لەگەڵ خۆیاندا دەبرد، جاده چون بۆ خزمەتی. له خوا حافیزیشدا قوربان ببوره یان لێدەکرد و به شەرمەوه دەڕۆیشتن. بەو جۆره شۆرەت و پلەو پایەی کۆمەڵایەتی پەرەی سەند و مەحکەم بوو. تا وای لێهات کەسانێک که مووڵک و ماڵیان لەلایەن دەرەبەگانی مەنتەقەوه داگیر کرابوو، پەنایان بۆ دەبردوو، ئه ویش هەر له ڕویی قانونەوه هەر بە وەسیلەی عەریزەوه حەقی موڵکداری ئەو شوێنەی له دەرەبەگەکانی دەستاندەوه و کابرا دوای ساڵهای ساڵ، به خاک و موڵکه که ی شاد ده بووه وه. بۆ نموونه کوڕانی شیخ مه حموودی ماماڵ، شیخ ڕه سوڵ ، شیخ ئیسماعیل ، شیخ عه بدوڵا .. که موڵکیان له لایەن گچکه ئاغایانی دەڤەری دەشتەتاڵەوه داگیر کرابوو، به نێوی موچه و دەشت و بەری دێی ئاڵی ماکان، که چۆماوێکی زۆر بوو له گه ڵ جەنگەڵ و لەوەڕگایەکی زۆر که تەنانەت ئەوان دەربەدەریش کرابوون بۆ گەورکی مەنتیقەی سەرده شت، گەورکی سیسێر و سوێر و مەکڵاوێ، لەو گوندانەدا نیشتەجێ بوون، که له لایەن ئەم قوڵه ئاغایانەوه ئاواره کرابوون ، هاتنەوه بانه و پەنایان برد بۆ جه نابی مامۆستا و تەواوی ئەو موڵکه بست به بستی لێستاندنەوه و بونەوه به ساحێب موڵک و ماڵی خۆیان، بوو به گوندێکی نه شمیله ی جوان به ناوی کوڕانی شێخ مه حموودی ماماڵ گوندی * ئاڵی ماکان. وه شیخ ئیسماعیل به ناوی مامۆستا شێخ ئیسماعیل بوو به مەلای حاجی ڕه حیماغا هه ر له ماماڵ وه ئاشته وایی له بەینیاندا پەیدا بووەوه. به و جۆره پلەو پایەی باوکیان له ماماڵ و ده شتەتاڵ و مەنتەقەدا زیندوو کردەوه. ئەو گونده خنجیله بوو به ناویی بنەماڵەی ئەوانەوە، که هەتا ئێستێش هەر لەوێن و ئاوەدانه. ئەمه یەکێک بوو لەو کارانه که مامۆستای کوردپەروەر و فەقیرپەروەر و زوڵم لێکراوان بەهانایانەوه دەچوو، کاری بۆ ڕوبەڕا دەکرد و لەدەست ورده ئاغاو دەرەبەگان نەجاتی دەدان. بەو جۆره مامۆستا پشت و پەنایەکی گەوره و یاریدەدەرێکی به دەسەڵات بوو بۆ ئەو جۆره لێقەوماوانه. خوا له ئەویش و له هەموومان ڕازی بێت.

 


7 ساڵ و 11 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گه ورەیی و لێهاتویی مامۆستا شێخ جەلال

گه ورەیی و لێهاتویی مامۆستا شێخ جەلال

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران