هه‌ینی 

23 خه‌رمانان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

مامۆستا مه‌لا شێخ جه‌لالی حسێنی

مامۆستا مه‌لا شێخ جه‌لالی حسێنی

له‌‌ڕووی کاری سیاسیه‌وه‌، مامۆستا شێخ جه‌لال له‌دوای دروستبونی کۆمه‌ڵه‌ی (ژ.ک) له‌شاری مهاباد و

مامۆستا ژیلوان هەڵەدنی

 کوڕی قازی شێخ ساڵحی بانه‌‌‌یه‌‌‌ و له‌‌‌ساڵی 1307ی کۆچی هه‌‌‌تاوی له‌‌‌شاری بانه‌‌‌ له‌‌‌دایک بووه‌‌‌، مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال دووه‌‌‌مین کوڕی شێخ ساڵح بووه‌‌‌، برای شێخ عیزه‌‌‌دینی حسێنی بووه‌‌‌. سه‌‌‌ره‌‌‌تای زانسته‌‌‌ دینیه‌‌‌کانی له‌‌‌لای باوکی خوێندووه‌‌‌و پاشانیش له‌‌‌سه‌‌‌رده‌‌‌ستی (مامۆستا مه‌‌‌لاباقر) له‌‌‌دێی بالکی سه‌‌‌ربه‌‌‌مه‌‌‌ریوان ئیجازه‌‌‌ی مه‌‌‌لایه‌‌‌تی وه‌‌‌رده‌‌‌گرێ، دواتر وه‌‌‌ک مامۆستا و موده‌‌‌ریس له‌‌‌شاری بانه‌‌‌ له‌‌‌مزگه‌‌‌وته‌‌‌که‌‌‌ی باوکی ده‌‌‌ست به‌‌‌ ته‌‌‌دریس دەکا. له‌‌‌ڕووی کاری سیاسیه‌‌‌وه‌‌‌، مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال له‌‌‌دوای دروستبونی کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی (ژ.ک) له‌‌‌شاری مهاباد و ئه‌‌‌و بارودۆخه‌‌‌ی له‌‌‌ئه‌‌‌نجامی جه‌‌‌نگی دووه‌‌‌می جیهانی له‌‌‌ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان دروست بووبوو،کاریگه‌‌‌ری هه‌‌‌بوو له‌‌‌سه‌‌‌ر بارودۆخی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان، مامۆستا شێخ جه‌‌‌لالیش که‌‌‌ ئه‌‌‌وکاته‌‌‌ فه‌‌‌قێ بووه‌‌‌، له‌‌‌سه‌‌‌ر ڕێنوێنی شێخ عیزه‌‌‌دینی برای و (مه‌‌‌لاعه‌‌‌بدوڵڵای حه‌‌‌سار) ده‌‌‌بێته‌‌‌ ئه‌‌‌ندامی کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی (ژ.ک)، و له‌‌‌ڕێوڕه‌‌‌سمی هه‌‌‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له‌‌‌بۆکان به‌‌‌شداربووه‌‌‌ . مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال له‌‌‌دوای ڕووخانی کۆماری مهابادو ئه‌‌‌و بارودۆخه‌‌‌ی له‌‌‌ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستاندا هاته‌‌‌ ئاراوه‌‌‌ ، درێژه‌‌‌ به‌‌‌کاری مه‌‌‌لایه‌‌‌تی خۆی ده‌‌‌داو چه‌‌‌ندین زانای ئاینی له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ جیاجیاکانی کوردستان له‌‌‌سه‌‌‌رده‌‌‌ستی مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال پێده‌‌‌گه‌‌‌ن و ده‌‌‌بنه‌‌‌ مامۆستای ئاینی به‌‌‌توانا. مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال له‌‌‌بواری ئه‌‌‌ده‌‌‌ب و نوسینی شیعریشدا ده‌‌‌ستێکی باڵای هه‌‌‌بووه‌‌‌ و هه‌‌‌ر له‌‌‌ساڵانی سه‌‌‌رده‌‌‌می کۆمار و ڕۆژنامه‌‌‌ی کوردستان شیعره‌‌‌کانی بڵاوده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ساڵی 1350 کۆچی هه‌‌‌تاویه‌‌‌وه‌‌‌ شیعری له‌‌‌باره‌‌‌ی زمانی کوردیه‌‌‌وه‌‌‌ نوسیوه‌‌‌ . زمانی شیعری مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال مللانێی سروشت و شۆڕش بووه‌‌‌ و نازناوی شیعریشی (په‌‌‌ژار)بووه‌‌‌، ده‌‌‌توانین بڵێین له‌‌‌تایبه‌‌‌تمه‌‌‌ندیه‌‌‌کانی شیعری ئه‌‌‌و ئه‌‌‌مانه‌‌‌ بووه‌‌‌:

یه‌‌‌که‌‌‌م : ئاشتکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ناته‌‌‌باییه‌‌‌کان : له‌‌‌زمانی شیعردا واقع پڕه‌‌‌ له‌‌‌ناته‌‌‌بایی، شیعر به‌‌‌واتای ڕێکخستن و هۆنینه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌م ناته‌‌‌باییانه‌‌‌ له‌‌‌ دێڕه‌‌‌کاندا، که‌‌‌نمونه‌‌‌ی ئه‌‌‌م جۆره‌‌‌ زۆرن له‌‌‌شیعره‌‌‌کانی مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال.

دووه‌‌‌م:دووباره‌‌‌بونه‌‌‌وه‌‌‌ی له‌‌‌یه‌‌‌کچووه‌‌‌کان : وه‌‌‌ک قالبێکی باوی شیعری سه‌‌‌رده‌‌‌م .

سێیه‌‌‌م: بوونی جۆراوجۆری له‌‌‌ شیعری (نیشتمانپه‌‌‌روەری و ئه‌‌‌وینداری و کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی و نه‌‌‌ته‌‌‌وایه‌‌‌تی و په‌‌‌روه‌‌‌ره‌‌‌ده‌‌‌یی و باری ژیانی ئازادی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌و شه‌‌‌هید و هه‌‌‌روه‌‌‌ها شیعری لاوانه‌‌‌وه‌‌‌ (که‌‌‌ زۆر زۆرن له‌‌‌ به‌‌‌یته‌‌‌ شیعریه‌‌‌کانیدا). 

چواره‌‌‌م: بوونی دایالۆگ له‌‌‌شیعره‌‌‌کانیدا: له‌‌‌وانه‌‌‌ له‌‌‌نێوان (شه‌‌‌هیدو دایکی شه‌‌‌هید ).

پێنجه‌‌‌م :یه‌‌‌کێکی تر له‌‌‌ تایبه‌‌‌تمه‌‌‌ندیه‌‌‌کانی شیعری مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال بریتیه‌‌‌ له‌‌‌: بیرکردنه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کی کوردایه‌‌‌تیانه‌‌‌ که‌‌‌ (زمان و ڕوحی نه‌‌‌ته‌‌‌وەیی ) له‌‌‌ شیعره‌‌‌کانیدا. پێنجه‌‌‌م : تێکستی به‌‌‌رگری (مقاومت): که‌‌‌ به‌‌‌شێک له‌‌‌ به‌‌‌یته‌‌‌ شیعریه‌‌‌کانی به‌‌‌رگریانه‌‌‌ن و ده‌‌‌توانین بڵێین له‌‌‌ جۆری به‌‌‌یتی به‌‌‌رگرین .

شه‌‌‌شه‌‌‌م: شیعری په‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌ی کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی و دینی ... ئه‌‌‌مه‌‌‌و سه‌‌‌ره‌‌‌ڕای ئه‌‌‌وه‌‌‌ی مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال له‌‌‌بواری نوسینی په‌‌‌خشانیش وه‌‌‌ک لایه‌‌‌نێکی گرنگی ئه‌‌‌ده‌‌‌بی به‌‌‌توانابووه‌‌‌ .

مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال له‌‌‌ڕاپه‌‌‌ڕینی گه‌‌‌لانی ئێراندا له‌‌‌ساڵی 1979 وه‌‌‌کو زانایه‌‌‌کی ئاینی به‌‌‌نفوز ڕۆڵێکی گرنگی بینی له‌‌‌هاندان و زۆرجاریش پێشڕه‌‌‌وی کردنی خه‌‌‌ڵکی ناوچه‌‌‌ی بانه‌‌‌و ده‌‌‌وروبه‌‌‌ری دژی دام وده‌‌‌زگای ڕژێمی شایه‌‌‌تی. دواتریش یه‌‌‌کێک بوو له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی ده‌‌‌فته‌‌‌ری مامۆستا شێخ عیززه‌‌‌دین و به‌‌‌رپرسی هێزه‌‌‌ سه‌‌‌ربازیه‌‌‌که‌‌‌ی بوو، له‌‌‌کاتی هێرشی ئه‌‌‌رته‌‌‌شی کۆماری ئیسلامی بۆسه‌‌‌ر ناوچه‌‌‌کانی کوردستان له‌‌‌کاتی شه‌‌‌ڕی سێ مانگه‌‌‌ (21/8/1979-21/11/1979) ئه‌‌‌م هێزه‌‌‌ ڕۆڵێکی کاریگه‌‌‌ری بینی له‌‌‌ په‌‌‌رپه‌‌‌رچدانه‌‌‌وه‌‌‌ی هێزه‌‌‌کانی ڕژ٠یمی تازه‌‌‌و هه‌‌‌رله‌‌‌م بواره‌‌‌دا شه‌‌‌هیدێکی زۆریدا ،نمونه‌‌‌ی هه‌‌‌ره‌‌‌ به‌‌‌رچاوی سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنی ئه‌‌‌م هێزه‌‌‌ له‌‌‌شه‌‌‌ڕی دژی (گاردی جاویدان)دا بوو له‌‌‌بانه‌‌‌ به‌‌‌ری هێزه‌‌‌که‌‌‌ی گرت و توانی ئه‌‌‌م هێزه‌‌‌ تێک بکشکێنێ .ڕۆژی دواتر (خومه‌‌‌ینی )له‌‌‌ بانگه‌‌‌وازێکدا ڕایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ ده‌‌‌نگی خه‌‌‌ڵکی کوردستانی بیست ،ئه‌‌‌مه‌‌‌ش له‌‌‌دوای تێکشکانی له‌‌‌م شه‌‌‌ڕه‌‌‌و چه‌‌‌ند شه‌‌‌ڕێکی تری چه‌‌‌ند ناوچه‌‌‌یه‌‌‌کی جیاجیای ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان. مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال له‌‌‌دوای بێ هیوابوونی له‌‌‌وه‌‌‌ی مامۆستا شێخ عیزه‌‌‌دین ،ده‌‌‌فته‌‌‌ره‌‌‌که‌‌‌ی ناکاته‌‌‌ ڕێکخراوێکی سیاسی وچه‌‌‌کداری ،له‌‌‌گه‌‌‌ڵ کۆمه‌‌‌ڵێک زانای ئاینی و که‌‌‌سایه‌‌‌تی تری ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان که‌‌‌ ئه‌‌‌مانه‌‌‌ بوو : شێخ جه‌‌‌لالی حوسێنی - مه‌‌‌لا خدری عه‌‌‌باسی -مه‌‌‌لا که‌‌‌ریمی سه‌‌‌ییادی - سه‌‌‌ید عه‌‌‌بدولڵا ئارام-مه‌‌‌لا حوسێنی گورجی -مه‌‌‌لا عومه‌‌‌ری به‌‌‌رزنجی - سه‌‌‌ید خه‌‌‌لیلی شه‌‌‌ریفیان ).. ڕێکخراوێک به‌‌‌ناوی (سازمانی خه‌‌‌باتی نه‌‌‌ته‌‌‌وایه‌‌‌تی و ئیسلامی کوردستانی ئێران) له‌‌‌ ڕۆژی 27-8-1980 داده‌‌‌مه‌‌‌زرێنن و ده‌‌‌ست ده‌‌‌که‌‌‌ن به‌‌‌خه‌‌‌باتی سیاسی و چه‌‌‌کداری ،مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌تای دامه‌‌‌زراندنیه‌‌‌ وه‌‌‌ تاوه‌‌‌کو کۆنگره‌‌‌ی (سێ )له‌‌‌ساڵی 2004 وه‌‌‌ک سکرتێری ڕێکخراوه‌‌‌که‌‌‌ مایه‌‌‌وه‌‌‌ . شایانی ئاماژه‌‌‌یه‌‌‌ سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ کۆنگره‌‌‌ی سێیه‌‌‌میه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ساڵی 2004 وه‌‌‌ ناوی خۆی گۆڕی بۆ (سازمانی خه‌‌‌باتی کوردستانی ئێران ) مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال له21/6/2010 له‌‌‌یه‌‌‌کێک له‌‌‌ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌کانی شاری هه‌‌‌ولێر کۆچی دوایکرد. هه‌‌‌زاران سڵاو له‌‌‌گیانی پاکی مامۆستا شێخ جه‌‌‌لال و هه‌‌‌موو شه‌‌‌هیدانی کوردو کوردستان.


7 ساڵ و 1 مانگ و 21 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مامۆستا مه‌لا شێخ جه‌لالی حسێنی

مامۆستا مه‌لا شێخ جه‌لالی حسێنی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران