شه‌ممه‌ 

6 گه‌لاوێژ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

داهاتوی ژنانی خوێندەوار لە ئێران!

داهاتوی ژنانی خوێندەوار لە ئێران!

فرمێسک ئەردەڵان

لە چەند سالی رابردو دا ژنان و کچان لە زانستگاکان بەشداری  بەر چاویان هەبووه. ئەم بەشدار بونەی ژنان بە دوو جۆر کاریگەری بەسەر کۆمەڵگاوە هەبووە. جۆرێک لە ژیانی هاوبەشیان و جۆرێکیش لە کار و پیشەیان دا. سەید جەعفەر حەقشناس  بەرێوەبەری " گروپ و کاروباری ژنان و خانوادە تۆژینگای باقرالعلوم وتی: لەم  کاتەدا ٧٠ درسەدی بەشی زانستگاکان تایبەتن بە ژنان و تەنیا سی لەسەد بەشی کورانە، واتە سی لە سەدی ئەم کچانە ئەتوانن ژیانی هاوبەش لەگەل ئەم کورانە پێکبێنن. هەندێ کەس لەگەڵ ئەوەدان و پێیان وایە رێژەی زۆری ژنان زانستگاکان وەکوو پردێکە بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبەش و بە بروای ئەوان ژنانی خوێندەوار کەمتر تووشی مەوادی هۆشبەر و فەحشا و قەیرانی دیکە ئەبن. بەشێکی دیکە لەو بروایەدان ژنانی خوێندەوار چاوەروانیان ئەرواتە سەرو، تەمەنی دەستپێکی ژیانی هاوبەش ئەرواتە سەرەو دابەزینی منداڵبوون لە قازانجی کۆمەڵگادا نیە. چونکە کاتێ ژنان ئەچنە زانستگا ئاماری شووکردن و منداڵبوون دادەبەزێ و کاریگەری لەسەر داهاتووی کۆمەڵگا هەیە. لەبەشی کار و پیشە: لە قۆناغەکانی رابردوودا ژنان دو بەش بون یەک: ژنانێ لە مالەوە بون، ژنانێ لە دەروە کاریان کردوە، بەلام ئێستە خاڵێکی دیکەی  پێ زیادکراوە کە ئەویش ژنانی بێکارن  کە بە دوای کاردا ئەگەرن. زۆرترین رێژەی ژنانی بێکار لە بەشەکانی زانستی کۆمەڵایەتی، بازرگانی ، مافدا دەرسیان خوێندوە، ژنان کە لە زانستگا دێنە بازاری کار رەوشی کار سەختە بۆیان لەلایەک لەبەر سیاسەتی رژیم و لەلایەک لەبەر کۆمەڵگەی پیاوسالار. لە لایەکەوە بیر و باوەری نەگەتیڤی کۆمەلگا بۆ سەربەخویی ئابوری و پیشەی ژنان، بەجۆرێکە کە هێندێ لە ژنان خۆیان ئەو بیر و باوەریانە قەبوڵە کە ژن نابێ لە دەرەوە کار بکات و دەبێ تەنیا ژنی مال بێ.  لە لایەکی دیکەوە جەوی خراپ و کێشە و قەیرانی جێ ژیان، کە ئەمەش کارکردن بۆ ژنان سەختتر دەکات و دەبێتە کۆسپ لە بەردەم سەربەخۆیی ئابوری ژنانی خویندەوار. بەگشتی رێژەی ژنانی خوێندوار زۆرترە لەوەی کە بازاری کار پێویستیەتی.

لە سالی ١٣٨٠ لە یەک میلیون و شەشسەد هەزار خوێندکاری ئێرانی هفتسەد هەزار کچ بوون، کە ساڵی ٨٥ ەم رێژەیە بۆ یەک میلیون و پانسەد هەزار زیادی کرد. بە گشتی لە ٣٩٢ شاری ئێران، لە ١٠ ٣شار رێژەی ئاماری ژنانی بێکار زیاترە لە ١٥لەسەدە و لە ٧٧ شار قەیرانی بێکاری بوونی هەیە. زۆرترین ئاماری کاری ژنان لە شاری ماهنشانی زنجانە و خراپترین شار بۆ بێکاری ژنان ئیلام، ئەندیمشک، هیرمەند، جوانرۆن، کە رێژەی بێکاری لەو شارانە زیاتر لە پنجاە لەسەدە. لە تارانیش هەلی کار بە ژنان نادرێ و پرە لە ژنانی بێکار. ئامارەکان ئەوە نیشان دەدەن کە کار بۆ ژنان کەمترە لە ١٢لەسەد. کە ئەمە نیشانەی ئەوەیە بازاری کار لە ئێران پیاگانەس و ژنان لە بازاری کار رەقیب نین بۆ پیاوان. بەرپرسانی رژیمی ئێران لە بەشی کونترڵی قەیرانی ئیحتمالی کار دەڵێن: لە داهاتوودا کێشەی زۆریان هەیە و بە پێی ئەوەی ولاتی ئێران لە زانستگا ناتوانێ کار ئافەرین پەروەردە کات و ئەوانەی زانستگا دەخوێنن بەشی زۆریان مەهارەتیان نیە و ناچارن بە شوغل و پیشەیێکی دێاری کراو  و ئاسان کار بکەن و ژماری ئەم کارانەش سنوردارە. دەسەلاتداران وەک خاوەن کار بە سەپاندنی یاسا و سیاسەتی بەشداری ژنان سنوردار بکات، ژنان ئەنێرنەوە بۆ ماڵ و باڵادەستی پیاوان زۆرتر ئەکات و ئەم کارە لە لاێکەو ئەبێتە هۆی نارەزایەتی شاراوە و ئاشکرا کە زۆر ریشەیی و بەربڵاوە.


6 ساڵ و 11 مانگ و 9 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

داهاتوی ژنانی خوێندەوار لە ئێران!

داهاتوی ژنانی خوێندەوار لە ئێران!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران