به داخه‌وه لە چەند رۆژی رابروودا لە ناوچەی باڵەکایەتی لە گوندی گوندەژور رووداوێکی نەخوازراوی دڵتەزین روویدا کە تیایدا دوو هاولاتی کوژران
به داخه‌وه لە چەند رۆژی رابروودا لە ناوچەی باڵەکایەتی لە
گوندی گوندەژۆر رووداوێکی نەخوازراوی دڵتەزین روویدا کە تیایدا دوو هاولاتی کوژران. ئه‌و روداوه بووە مایەی نیگەرانی سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئیران و هه‌ر کوردێکی خاوه‌ن هه‌ست، بەتایبەت لەم هەلومەرج و قۆناغە  حەستەم و ناسکەی کە کورد بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی پێدا تێدەپەڕێ. ئەوەی کە زیاتر داخ دەخاتە سەر دڵی خومخۆران و دەربەستان بە چارەنووس و برایەتی و پێکەوە بوونی نەتەوەکەمان لە هەر چوارپارچەی کوردستان، خۆشحاڵی داگیرکەرانی کوردستان و دژمنانی خوێنی نەتەوە و نێشتمانمان دەسەڵاتە داگیرکەراکانی زاڵ بەسەر چارەنووسی کورد‌و کوردستاندا به تایبه‌ت رژیمی ئاخوندی ئێرانه که بە به‌رده‌وامی به دوای بەهانە و پلاندان بۆ دووبەرەکی و ئاژاوەنانەوە و بەر بەست دروست کردن لە بەردەم رەوتی برایەتی و پێکەوە بوونی نەتەوەکەمان بەتایبەت لە وەها هەلو مەرجێک دا کە بابەتی رفراندۆم لە هەرێمی کوردستان لە ئارادایە و وتەی رۆژ و باس و خواسی هەموو ناوەندە بریاردەراکانی جیهانە. شکی تێدانیه کە ئەو رووداوە شتێکی نەشیاو زیانباره، بۆته مایه‌ی دڵه‌راوکێ و نیگه‌رانی تێکرایی جێگای باس و دوودڵی نیە. هه‌ر له به‌ر هه‌ستیاری ئه‌و روداوه‌و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی که دوژمنان که‌ڵکی نابه‌جێی لێ وه‌رنه‌گرن، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، داوا لە هەموو لایەنە پەیوەنددارەکان و تێکڕای گەلی کورد لە هەر دوو بەشی نێشتمان دەکات ئه‌و روداوه‌و نه‌بێته هۆی په‌رته‌وازه‌یی و ناکۆکی له نێوان چین و تۆێژه‌کان و به‌تایبه‌ت رشتنی تووی دوبه‌ره‌کی له نێوان هاونیشتمانیانی کورد له هه‌ر دوو به‌شی کوردستانی ئێران و هه‌رێمی کوردستان. هه‌روه‌ها هه‌موان هه‌وڵبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی  دژمنان و داگیرکەرانی نەتەوە و نیشتمانمان بەتایبەت دەسەڵاتی ناڕوا و دیکتاتۆری ئاخوندی زاڵ بە سەر ئێران دا که‌ڵکی لێ وه‌رنه‌گرن.


