سێ‌شه‌مه 

29 جۆزه‌ردان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سالیادی کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی رژیمی ئاخوندی له‌ قاڕنای شاری نه‌غه‌ده‌ی کوردستان

سالیادی کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی رژیمی ئاخوندی له‌ قاڕنای شاری نه‌غه‌ده‌ی کوردستان

رێکه‌وتی ١١ی خه‌رمانانی ١٣٥٨ رژیمی تازه‌ به‌ده‌سه‌لات گه‌یشتووی ئاخوندی له‌ دوای ده‌رکردنی فه‌رمانی جیهاد له‌ دژی کورد به‌ درندانه‌ترین شێوه‌

ب. رۆژین

٣٨ ساڵ له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر له‌‌‌ رێکه‌‌‌وتی ١١ی خه‌‌‌رمانانی ١٣٥٨ رژیمی تازه‌‌‌ به‌‌‌ده‌‌‌سه‌‌‌لات گه‌‌‌یشتووی ئاخوندی له‌‌‌ دوای ده‌‌‌رکردنی فه‌‌‌رمانی جیهاد له‌‌‌ دژی کورد به‌‌‌ درندانه‌‌‌ترین شێوه‌‌‌ کوشتارێکی سامناکی له‌‌‌ چه‌‌‌ندین دێ و ناوچه‌‌‌ی کوردستان وه‌‌‌رێخست و پۆل پۆل ژن و منداڵی کورد به‌‌‌ بێ هیچ موحاکه‌‌‌ممه‌‌‌ و تاوانێک ده‌‌‌درانه‌‌‌ به‌‌‌ر ده‌‌‌سترێژی هێزه‌‌‌ جینایه‌‌‌تکاره‌‌‌کانی ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارانی ئێران. له‌‌‌و رۆژه‌‌‌دا  هاوکات له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هێرشی هێزه‌‌‌کانی ژێر فه‌‌‌رمانده‌‌‌یی ئاخوند حه‌‌‌سه‌‌‌نی بۆ سه‌‌‌ر پادگانی مه‌‌‌هاباد فه‌‌‌رمانێکی بێ به‌‌‌زییانه‌‌‌ بۆ هێرش کردنه‌‌‌ سه‌‌‌ر دێی قارنا درا و کوێر کوێرانه‌‌‌ ٦٨ که‌‌‌س له‌‌‌ دانیشتووانی ئه‌‌‌و ئاواییه‌‌‌ به‌‌‌منداڵ و ژن و په‌‌‌که‌‌‌وته‌‌‌ شه‌‌‌لاڵی خوێن کران. ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ که‌‌‌ ته‌‌‌نیا به‌‌‌ تاوانی کورد بوون و سووننی بوون که‌‌‌وتنه‌‌‌ به‌‌‌ر رقی به‌‌‌کرێگیراوه‌‌‌ ئاڵقه‌‌‌ له‌‌‌گوێ کانی رژیمی خومه‌‌‌ینی ناو و یادیان بۆ هه‌‌‌تا هه‌‌‌تایه‌‌‌ له‌‌‌ مێژووی خه‌‌‌باتی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌مان به‌‌‌ به‌‌‌رزی ده‌‌‌مێنیته‌‌‌وه‌‌‌ . هه‌‌‌ر چه‌‌‌ند ئازاری ئه‌‌‌و کاره‌‌‌ساته‌‌‌ زۆر جه‌‌‌رگبر و دڵته‌‌‌زێن بوو به‌‌‌لام ئه‌‌‌و رووداوه‌‌‌ بوو به‌‌‌ به‌‌‌ڵگه‌‌‌یێکی حاشه‌‌‌هه‌‌‌ڵنه‌‌‌گر له‌‌‌ سه‌‌‌ر درنده‌‌‌یی ئه‌‌‌و ده‌‌‌سه‌‌‌لاته‌‌‌ ملهور و دیکتاتۆره‌‌‌ و  له‌‌‌هه‌‌‌مانکاتیشدا روداوی قارنا و باقی جینایه‌‌‌ته‌‌‌کان  بوون به‌‌‌ ناسنامه‌‌‌یێکی دیرۆکی بۆ مه‌‌‌زڵومیه‌‌‌تیی و له‌‌‌سه‌‌‌ر حه‌‌‌ق بوونی گه‌‌‌له‌‌‌ سته‌‌‌ملێکراوه‌‌‌که‌‌‌مان و ئه‌‌‌و ئازیزانه‌‌‌ به‌‌‌ خوێنی خۆیان به‌‌‌ڵگه‌‌‌ی ره‌‌‌وایی خه‌‌‌باتی کوردیان واژوو کرد.

رژیمی جینایه‌‌‌ت و مرۆڤکوژی ئاخوندی به‌‌‌وه‌‌‌ش نه‌‌‌وێستا له‌‌‌مه‌‌‌ودای ساڵه‌‌‌کانی ٥٨ تا ٦٢ی کۆچی خۆری له‌‌‌ کۆمه‌‌‌لێک هێرشی نامرۆڤانه‌‌‌ بۆ سه‌‌‌ر شارو دێهاته‌‌‌کانی کوردستان چه‌‌‌ندین کۆمه‌‌‌ڵکوژی و جینایه‌‌‌تی بێ به‌‌‌ڵگه‌‌‌ و تاوان و موحاکه‌‌‌مه‌‌‌ی هاوه‌‌‌لاتیانی کوردیان به‌‌‌رێوه‌‌‌ برد که‌‌‌ ده‌‌‌توانرێ  جینایه‌‌‌ته‌‌‌کانی نه‌‌‌غه‌‌‌ده‌‌‌، قاڕنێ و قه‌‌‌ڵاتان، دیلانچه‌‌‌رخ و حه‌‌‌ڵب و کۆیکان، کانی مام سه‌‌‌یده‌‌‌ و چه‌‌‌قه‌‌‌ڵ مسته‌‌‌فا و خه‌‌‌لیفه‌‌‌لیان، هیندرقاش و قره‌‌‌گۆل و سه‌‌‌وزی و دێیمه‌‌‌سور، ساروقامیش، جه‌‌‌عفه‌‌‌رئاوا، مه‌‌‌رجانئاوا، سۆفیان، جبریل ئاوا و گونده‌‌‌وێڵه‌‌‌ به‌‌‌نمونه‌‌‌ بهێندرێته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ تێیدا سه‌‌‌رجه‌‌‌م ٢٤٥ هاوه‌‌‌لاتی مه‌‌‌ده‌‌‌نی و بێ تاوانی کورد کومه‌‌‌ڵکوژ و گولله‌‌‌باران کران. ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارانی رژیمی ئاخوندی له‌‌‌ماوه‌‌‌ی ئه‌‌‌و ٣٤  ساڵه‌‌‌ی ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارییان به‌‌‌سه‌‌‌ر ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ جارێکیش روونکردنه‌‌‌وه‌‌‌یان له‌‌‌سه‌‌‌ر چۆنیه‌‌‌تی و هۆکاری به‌‌‌رێوه‌‌‌بردنی ئه‌‌‌وکۆمه‌‌‌لکوژییه‌‌‌ نه‌‌‌هێناوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و ته‌‌‌نیا خومه‌‌‌ینی نه‌‌‌بێ که‌‌‌ له‌‌‌دوای خۆراگرییه‌‌‌ که‌‌‌موێنه‌‌‌که‌‌‌ی پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کانی کوردستان و راگه‌‌‌یاندنی ئاگڕ بڕ ، ئیدعای کرد زانیاری هه‌‌‌ڵه‌‌‌یان داوه‌‌‌ به‌‌‌من ، وه‌‌‌ک بڵیی به‌‌‌ ووتنی ئه‌‌‌و رسته‌‌‌یه‌‌‌ ته‌‌‌واوی تاوانه‌‌‌کانی ئه‌‌‌و ده‌‌‌سه‌‌‌لاته‌‌‌ و شه‌‌‌خسی خومه‌‌‌ینی ده‌‌‌شۆردرێته‌‌‌وه‌‌‌ و میلله‌‌‌تی کوردیش هه‌‌‌موو سته‌‌‌م و جینایه‌‌‌ته‌‌‌کان له‌‌‌بیر ده‌‌‌که‌‌‌ن و سووکنایی دڵ دێ و برینه‌‌‌کانیان سارێژ ده‌‌‌بێته‌‌‌وه‌‌‌.

هه‌‌‌ر چه‌‌‌ند له‌‌‌ نیزامێکی میشک ویشکی فاشیستی دیکتاتۆری مه‌‌‌زهه‌‌‌بی ناتواندرێ جگه‌‌‌ له‌‌‌و خێر و بێرانه‌‌‌ی تا ئێستای بۆ گه‌‌‌لانی ئێرانی بووه‌‌‌ زیاتر چاوه‌‌‌روان بکرێ، به‌‌‌لام به‌‌‌ واده‌‌‌رخستنی ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ هیچ رووداوێک رووی نه‌‌‌داوه‌‌‌ و ئاو له‌‌‌ئاو ته‌‌‌کانی نه‌‌‌خواردووه‌‌‌ ئه‌‌‌وپه‌‌‌ری بێ شه‌‌‌رمی و دره‌‌‌ندیی و مرۆڤکوژی ئه‌‌‌و ده‌‌‌سه‌‌‌لاته‌‌‌مان بۆ ده‌‌‌رده‌‌‌که‌‌‌وێ. ئه‌‌‌وه‌‌‌ی روون و ئاشکرایه‌‌‌ گه‌‌‌لی کورد له‌‌‌ پێناو ئازادی و رزگاریی له‌‌‌ ژێر سته‌‌‌می سته‌‌‌مگه‌‌‌ران ئازار و ناخۆشیه‌‌‌کی زۆری تووش هاتووه‌‌‌ و به‌‌‌ بینینی هه‌‌‌زاران ئازاری دیکه‌‌‌ی له‌‌‌چه‌‌‌شنی کومه‌‌‌ڵکوژی قارنا دا ئیراده‌‌‌ی ئازادی ویستی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان ئاڵوگۆری به‌‌‌سه‌‌‌ر دا نایه‌‌‌ و سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنی کوتایش هه‌‌‌ر بۆ گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان ده‌‌‌بی و ئه‌‌‌وه‌‌‌ی بۆ ده‌‌‌سه‌‌‌لاته‌‌‌ سته‌‌‌مگه‌‌‌ره‌‌‌کانیش ده‌‌‌مێنێته‌‌‌وه‌‌‌ رووره‌‌‌شی زیاتر له‌‌‌ به‌‌‌رانبه‌‌‌ر مێژوو و وه‌‌‌لامدانه‌‌‌وه‌‌‌ی کرده‌‌‌وه‌‌‌ جینایه‌‌‌تکارانه‌‌‌کانیان له‌‌‌ دادگاکانی جه‌‌‌ماوه‌‌‌ریی ده‌‌‌بێ.

له‌‌‌ کۆتایی دا ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ پێویسته‌‌‌ پێداگری له‌‌‌سه‌‌‌ر بکرێته‌‌‌وه‌‌‌ نه‌‌‌که‌‌‌وتنه‌‌‌ ناو داوای ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارانی رژیم بۆ ناو شه‌‌‌ری ترک و کورده‌‌‌ که‌‌‌ رژیم هه‌‌‌ولێکی زۆر ده‌‌‌دا بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی کێشه‌‌‌که‌‌‌ کورت بکاته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ شه‌‌‌ری دوو نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی جیاوازی ئێران و واده‌‌‌ری بخات که‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارانی ئێستای رژیم لێی به‌‌‌رپرسیار نین و له‌‌‌ لایێکی دیکه‌‌‌ش درز بخاته‌‌‌ ناو نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی کورد و ترک، به‌‌‌لام راستیه‌‌‌که‌‌‌ی ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌و کوشتاره‌‌‌ به‌‌‌ فه‌‌‌رمانی لوتکه‌‌‌ی ده‌‌‌سه‌‌‌لاتی ئاخوندی و له‌‌‌درێژه‌‌‌ی فه‌‌‌توای جیهاد دژی گه‌‌‌لی کورد له‌‌‌ لایه‌‌‌ن خومه‌‌‌ینی بوو که‌‌‌ بۆ کپ کردنی ده‌‌‌نگی ئازادیخوازی ئه‌‌‌و گه‌‌‌له‌‌‌ ده‌‌‌رچوو. جێگه‌‌‌ی خۆیه‌‌‌تی به‌‌‌و بۆنه‌‌‌وه‌‌‌ سلاو و درود بنێرین بۆ سه‌‌‌رجه‌‌‌م شه‌‌‌هیدانی قارنا وباقی شوێنه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ی کوردستان و به‌‌‌ خه‌‌‌بات و خۆراگری یه‌‌‌کگرتووانه‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌و رزگاریی له‌‌‌ کۆت و به‌‌‌ندی ده‌‌‌سه‌‌‌لاته‌‌‌ سته‌‌‌مه‌‌‌گه‌‌‌ره‌‌‌کان هه‌‌‌نگاو بنێین و به‌‌‌ سه‌‌‌ر له‌‌‌هه‌‌‌ندا یه‌‌‌کی و تێکۆشانی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ییانه‌‌‌ و هاوبه‌‌‌ش رێگه‌‌‌ی دووباره‌‌‌ بوونه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌و کاره‌‌‌ساته‌‌‌ ناخۆشانه‌‌‌ به‌‌‌سه‌‌‌ر گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان بگرین و به‌‌‌ره‌‌‌و لوتکه‌‌‌ی ئامانجه‌‌‌کانمان هه‌‌‌نگاو بنێین .


6 ساڵ و 9 مانگ و 16 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سالیادی کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی رژیمی ئاخوندی له‌ قاڕنای شاری نه‌غه‌ده‌ی کوردستان

سالیادی کوشتاری به‌ کۆمه‌ڵی رژیمی ئاخوندی له‌ قاڕنای شاری نه‌غه‌ده‌ی کوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران