بە هۆی دەستڕێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت بە سەختی بریندار بوو.
بە هۆی دەستڕێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی هەواڵ، رۆژی شەممە 29ی رەزبەری 1396کۆڵبەرێکی کورد بەناوی محەمەدی خالیدی بەهۆی دەستڕێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمەوە لە سنووری قەندۆڵی ناوچەی سەردەشت بریندار بوو، و بۆ نەخۆشخانە ڕاگوێزرا.
ئەوە لە کاتێکدایە کە هەر ئەو رۆژە پشتیوان موعین خەڵکی گوندی گەوڵانی ناوچەی سەردەشت لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە تەقەی لێکراو گیانی دا.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە لەلایەن 6 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 121 کۆڵبەری کورد لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێرانەوە کوژران و بریندار بوون.