یه‌ک شه‌مه‌ 

13 جۆزه‌ردان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

رێکەوتنی سێ لایەنەی سوریە دژی بەکریگیراوانی رژیمی ئێران و حیزبوڵای لوبنانە

رێکەوتنی سێ لایەنەی سوریە دژی بەکریگیراوانی رژیمی ئێران و حیزبوڵای لوبنانە
دەنگی خەباتی کوردستان

دوا بە دوای واژووکردنی رێکەوتنێکی نوێی سێ لایەنە  لە نێوان ئامریکا و ئوردن  و روسیە، لە لایەن دەوڵەتی ئۆردن راگەیەنرا، بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا تەئکیدیان کردەوە کە لایەنی گرنگی ئەم رێکەتنە سێ لایەنەیە، کردنە دەرەوەی بەکرێگیراوانی رژیمی ئاخوندی و حیزبوڵای لوبنانە لە ناوچەکانی باشوری رۆژئاوای سوریا.
بەرپرسانی پلەبەرزی ئامریکا لە کۆبونەوەیەکی میدیای رایانگەیاند: پێویستە سوریە لە رژیمی ئێران، حیزبۆڵا  و هەموو ئەو گروپە چەکدارانە پاک بکرێتەوە کە لە لایەن رژیمی ئێرانەوە نێردراونەتە ئەو وڵاتە.
بەرپرسێکی پلەبەرزی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لەو کوبونەوە چاپەمەنیەدا ئاماژەی بەوە کرد کە: رەنگە گرینگترین خاڵی ئەم رێکەوتنە ئەوەبێ کە پێوەندی هەیە بە بەڵێنی ئامریکا، روسیە و ئوردن بۆ دەرکردنی هێزی غەیرە سووری لەم ناوچەیەدا. کە ئەم بابەتە هاوکات هێزەکانی رژیمی ئێران و ئەو گروپە چەکدارانەی کە لە لایەن رژیمی ئێرانەوە پشتیوانیان لێ دەکرێ‌ وەک حیزبوڵا و گروپە توندرەوەکانی دیکە، کە لەگەڵ گروپە توند ئاژۆکانی  ناوچەی باشوری رۆژئاوای سوریە کار دەکەن .... روسەکان لەگەڵ رژیمی سوریە رێککەوتوون بۆ کردنە دەرەوەی  ئەو هێزانەی کە بە پاڵپشتی رژیمی ئێران تا ناوچەیەکی دیاری لە خاکی ژیر دەسەڵاتی ئۆپۆزیسیۆن و هەروەها مەرزەکانی جۆلان لە ئوردن پێکەوە کار بکەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد : ئێمەش هاوشێوەی وەزیری دەرەوەی ئامریکا کە چەندین جار تەئکیدی کردۆتەوە ،باوەرمان وایە  کە ولاتی سوریا بە شێوەیەکی تازەو دور لە هەر جۆرە دەست تێوەردانێکی دەرەکی و ئاژاوەگێڕی و بونی سەرکردەیەکی نوێی پێبەند، بەبێ‌ بوونی بەشار ئەسەد لە مەیدانەکەدایە.
هەروەها یەکێکی دیکە لە بەرپرسانی وزارەتی دەرەوەی ئامریکا ووتی: بە بۆچوونی ئێمە هێزی دەرەکی نابێت لە سوریە بونیان  هەبێ، سوریە دەبێ لە رژیمی ئێران و حیزبوڵا و هەموو ئەو چەکدارانەی کە لە لایەن رژیمی ئێرانەوە نێردراون پاک بکرێتەوە. ئەو رێکەوتنەی کە پەیوەندی بە باشوری رۆژئاوای سوریاوە هەیە هەنگاوی یەکەمی لەم چوارچێوەیە دایە.
هاوشێوەی ئەو وتووێژەی کە کردومانە، روسیه بەڵێنێکی لە ناوچەیەکی دیاری کراو  پەسەند کردوە بۆ ئەوەی دڵنیای بدات کە کەسانی سەر بە  رژیمی ئێران و دەست و پێوەندەکانی لەو ناوچە برۆنە دەرەوە.
لە پێوەند بە  واژۆ کردنی رێکەوتنی سێ لایەنەی ئامریکا ،ئوردن و روسیە بۆ دروست کردنی ناوچەیەکی ئارام بەشێوەی کاتی لە باشوری سوریە، پترا هەواڵدەری ئوردن راپۆرتی دا نووسی: وەزیری دەوڵەتی ئەم وڵاتە لە بورای راگەیاندن دەڵێ‌ : نوێنەرانی ئەم سێ وڵاتە رێکەوتنێکی لێک تیگەیشتنیان لەو بارەوە واژۆ کردووە و بە پێی ئەم رێکەتنە نا بێ هێزە غەیرە سوریەکان لە دەوروبەرو ناوەوەی ناوچە ئارامەکان بوونیان هەبێ.
ئەلعەرەبیە راپۆرتی دا: بە پێی ئەو رێکەوتنەی کە لە نێوان ترامپ و پۆتین لە وێتنام واژۆ کرا، بەشار ئەسەد و چەکدارانی رژیمی ئێران لە داهاتویی سوریە رۆڵێکیان نیە.
بەرپرسانی ئامریکای تەئکیدیان کردەوە : راگەێندراوی هاوبەشی سەرکردە کۆماریخوازەکانی ئامریکا  و روسیە لە پێوەند بە  سوریە، نیشاندەری پێبەندبوونی مۆسکۆ بە رەوەندی سیاسی لە سوریایە کە لە کۆنفرانسی ژنێڤ دیاری کراوە  و لە ریکەوتننامەی ۲۲٥٤ی ئەنجومەنی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان پەسەند کراوە.
ئەلعەرەبیە زیادی کرد :لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا کە لەگەڵ هەواڵنێران سازیان کردبوو، دیپلوماتکارەکان لە بارەی رێکەوتنی ئامریکایی -روسی لەسەرداهاتوی سوریە وتیان:
ئامریکا و روسیە خوازیاری ئەوەن کە سوریە وڵاتێکی یەکگرتو و بە بێ بەشداری هێزە دەرەکیەکانی بێگانە بمێنێتەوە، ئەمەش ئاماژەیەکی روونە بە رژیمی ئێران و ئەو گروپە چەکدارانەی کە سەر بەو رژیمەن،  کە بۆ پشتیوانی لە نیزامی دەسەڵاتداری سوریە و چوونەتە ئەو وڵاتە.


6 ساڵ و 6 مانگ و 19 ڕۆژ و 26 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رێکەوتنی سێ لایەنەی سوریە دژی بەکریگیراوانی رژیمی ئێران و حیزبوڵای لوبنانە

رێکەوتنی سێ لایەنەی سوریە دژی بەکریگیراوانی رژیمی ئێران و حیزبوڵای لوبنانە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران