رۆژی شەممە 6ی فێوریەی 2016 کوردستانیانی دانیشتووی شاری بێرنی وەلاتی سوئیس بە مەبەستی مەحکووم کردنی جینایەتەکانی دەوڵەتی ترکیا لە شاری جزیرەی کوردستانی ترکیا رژانە سەر شەقامەکان و دەنگی نارەزایەتی خۆیان بەرز کردەوە. شاری جزیرەی کوردستانی ترکیا زیاتر لە 50 رۆژە لە لایەن دەوڵەتی ترکیا گەمارۆ دراوە و تا ئێستا ژمارەیێکی بەرچاو لە هاوەلاتیانی ئەو شارە شەهید و بریندار بوونە. بە مەبەستی شەرمەزار کردنی
رۆژی شەممە 6ی فێوریەی 2016 کوردستانیانی دانیشتووی شاری بێرنی وەلاتی سوئیس بە مەبەستی مەحکووم کردنی جینایەتەکانی دەوڵەتی ترکیا لە شاری جزیرەی کوردستانی ترکیا رژانە سەر شەقامەکان و دەنگی نارەزایەتی خۆیان بەرز کردەوە. شاری جزیرەی کوردستانی ترکیا زیاتر لە 50 رۆژە لە لایەن دەوڵەتی ترکیا گەمارۆ دراوە و تا ئێستا ژمارەیێکی بەرچاو لە هاوەلاتیانی ئەو شارە شەهید و بریندار بوونە. بە مەبەستی شەرمەزار کردنی ئەو هێرشە درندانەیەی حکوومەتی ئەردۆغان کوردانی وەڵاتی سوئیس خۆپیشاندانیکی جەماوەریان رێکخست.
جێگەی باسە هەیئەتێکی کومتیەی سوئیسی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە سەرپەرشتی بەرێز کاک ئازاد حوسێن زادە بەرپرسی کومیتەی سوئیسی سازمانی خەبات لەو خۆپیشاندانە دا بەشدارییان کرد و دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی نارازییان و سەرنجی هاوەڵاتیانی ئەو وەلاتەیان لەسەر هێرشی نارەوای حکوومەتی ترکیا بۆ سەر گەلی کورد لە کوردستانی ترکیا راکێشا.