هه‌ینی 

30 خه‌رمانان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەشداری کۆمیتەی نۆروێژ لە کونفرانسی سێهەمی (ENKS) لقی نۆروێژ

بەشداری کۆمیتەی نۆروێژ لە کونفرانسی سێهەمی (ENKS) لقی نۆروێژ
سازمانی خەبات

رۆژی یەکشەمە 23ی رەشەممەی 1394 بەرابەر بە 13ی مارسی 2016، کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە سەر بانگهێشتی رەسمی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سوریە بەشداری کونفراسی سێهەمی ئەو ئەنجومەنەی لە  شاری سارپسبۆرگی نۆروێژ کرد.

کونفرانسەکە بە دەقەیەک وەستان بۆ گیان پاکی شەهیدانی رێگەی رزگاری کوردستان دەستی بەکارەکانی کرد. پەیامی ئەنجومەن لەلایەن بەرێز مەحمود بیرۆ بەرێوەبەری لقی نۆروێژی ئەنجومەن خوێندرایەوە پاشان دەرگای پێشنیار و نەزەرات بۆ بەشداران و میوانانی کۆنفرانس کرایەوە، کە چەندین کەسایەتی و میوان لە هەرکام لە بەشەکانی کوردستان راو سەرەنجی خۆیان لە سەر رووداوەکانی کوردستان بەتایبەت کوردستانی سوریە خستەروو. کە هەر لەو پانێلەدا بەرێز عەلی بەهرامی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پێشووی سازمانی خەبات راو و بۆچوونی سازمانی لە سەر مژارەکان خستەروو و لایەنەکانی کوردستانی سوریەی هاندا بۆ لێکنزیک بوونەوە و یەکیەتی و برایەتی بۆ ئەوەی ئەو دەرفەت و هەلەی لە رۆژئاوای کوردستان هاتۆتە ئاراوە لە دەست نەچێ و لایەنە سیاسیەکان بە یەکگرتوویی و یەکگوتاری کار بۆ بونیادنانەوەی نێوماڵی کورد و پەرەی زیاتر ناساندنی دۆزی رەوای گەلەکەمان لەو بەشەی کوردستان بدەن.

لە درێژەی باسەکەیدا بەرێز بەهرامی چەندین نمونەی لە ئەزموونی تالی لێکترازانی لایەنەکان و خاڵەباشەکانی یەکیەتی و یەکبوون بۆ ئامادەبووان شیی کردەوە.

هەروەها لە کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەرێز ئارەزوو بەهرامی ئەندامی کۆمیتە پەیامی کۆمیتە و چەپکەگوڵی پیرۆزبایی پێشکەش بە بەرێوەبەرانی کۆنفرانسی سێهەمی  ئەو ئەنجومەنە و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری لە بردنەپێشی کارە نەتەوەییەکانی بۆ خواستن.

صورة

صورة


8 ساڵ و 6 مانگ و 5 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشداری کۆمیتەی نۆروێژ لە کونفرانسی سێهەمی (ENKS) لقی نۆروێژ

بەشداری کۆمیتەی نۆروێژ لە کونفرانسی سێهەمی (ENKS) لقی نۆروێژ

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران