دووشه‌مه‌‌ 

19 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرێوە چوونی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستان

بەرێوە چوونی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستان
سازمانی خەبات

 

رۆژی شەممە  رێکەوتی 29ی رەشەممەی 1394 بە ئامادەبوونی بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی  لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستان  لە شاروچکەی تۆپزاوا (رزگاری)  نزیک هەولێر رێورەسمی نەورۆز جێژنی نەتەوەیی گەلی کورد بەرێوە چوو. 

سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقیقەیێک وێستان بۆ رۆحی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد. پاشان داوا لە رێزدار کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات کرا پەیامی نەرۆزی خۆی پێش کەش بکات. بەرێز حسێنی لە ووتەکانیدا وێرای ئاماژە بە گرینگی پەیامی نەرۆز بۆ گەلی ستەمدیتووی کورد ، ووتی: گەلەکەمان سەرەرای هەموو بەربەستەکانی داسەپاو لە لایەن رژیمە ملهورەکان جێژنی نەورۆزی کردۆتە هێمای یەکبوون و پێکەوەژیان و لە هەمان کاتدا مەیدانی نەبەرد دژی سیاسیەتە دواکەوتووەکانی دسەلاتدارانی دیکتاتۆر. 

لە پەیامی نەورۆزی بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی ئاماژە بە دۆخی ئێستای ناوچەکە و ئێران کرابوو و وێرای باس کردن لە دۆخی گەلانی ناوچەکە کە بەدەست شەر و ناخۆشیەوە دەناڵینن، تەمەنی دیکتاتۆریەت لە سەرانسەری جیهانی بە کورت زانی. کاک بابەشیخ جاریکی تر لەپەیامەکەی دا سپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەموو هاوەڵاتیانی کورد لە کوردستانی ئێران بە هۆی تەحریمی شانۆی هەڵبژاردنەکاندا دووپات کردەوە و لەسەر چارەسەری نەمان و رووخانی دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی پێداگری کردەوە. 

بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی لە بەشێکی تری ووتەکانیدا باسی لە پێگە و دەوری سازمانی خەبات کرد و وێرای هەموو بەربەست و کێشەکانی بەردەم سازمانی خەبات رەوتی گەشە و نفوزی کۆمەلایەتی سازمانی بە رەوتێکی خێرا و روو بە پێشەوە وەسف کرد و گەشبینی خۆی دەربری کە لە ساڵی داهاتو ئەو رەوتە خێرایی زیاتری پێ ببەخشرێ‌، ئەویش بە هۆی پشتیوانی زیاتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. بەرێزیان هەروەها ووتی: بە لەبەرچاو گرتنی هەموو فاکتەرەکان ئاسۆ لەبەردەم کورد زیاتر لەرابردوو روون و دیارە و  ئێمە گەشبینین کە خەباتی چەندین ساڵەی گەلەکەمان دێتە بەرهەم و دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان ناتوانن لەسەر سەپاندنی حوکمی ناعادیلانەیان بەردەوام بن و ئومێد دەکەین بە خەباتی هەمەلایەنەی گەلانی ئێران و بە تایبەتی بوونی یەکریزیی لە ناو گەلەکەمان لەکوردستانی ئێران شاهیدی نەمانی ستەم و چەوسانەوەی ئاخوندانی ملهور و هاتنی سەردەمێکی نوێ‌ و دامەزراندنی سیستەمی دیموکراسی لە ئێران و کوردستان بین. 

لە دوای ووتەکانی بەرێز کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری  گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پەیامی هاوبەشی رێکخراوی ئافرەتانی خەبات و رێکخراوی لاوانی خەبات لە لایەن بەرێز خاتوو شیلان محەممەدی ئەندامی کومیتەی ناوەندی و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری رێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستان  پێش کەش کرا.  لە پاش پەیامی هاوبەشی ئافرەتان و لاوان پەیامی کومیتەی دەرەوەی سازمانی خەبات بە بۆنەی نەورۆز لە لایەن بەرێز کاک فوئادی جەعفەری ئەندامی جێگری کومیتەی ناوەندی پێش کەش کرا.  لە برگەیێکی تر دا هەیئەتی ئاماەکاریی رێوەرەسمی نەورۆز وەک رێز و پێزانینیک بۆ هەموو رەنج و قوربانیەکانی بەرێز کاک بابەشێخ حوسێنی  کە لە هەڕەتی لاویەتیەوە پەیوەستی ریزی شۆڕش و سازمانی خەبات بووە و چندین جار زۆر بە سەختی بریندار بووە و خاوەنی مێژوویێکی پڕسەروەری و شانازییە ، لەوحێکی رێزلێنانیان پێش کەش کرد. سەرەتا بەرێز خاتوو زینەب حوسێنی ئەندامی کومیتەی ناوەندی و بەرپرسی رێکخراوی ئافرەتان باسێکی  لەسەر ژیان و کەسایەتی بەرێزکاک بابەشێخ کرد و لە پاشان لە لایەن خاتوو شیلان محەمەدییەوە لەوحی رێزلێنانەکە پێش کەش بە بەرێزیان کرا.  لە درێژەی رێورەسمەکە چەند شیعر و گۆرانی بە بۆنەی جێژنی نەورۆز لە لایەن هاورێانی پێشمەرگە پێش کەش کرا و دواهەمین بڕگەی رێورەسمەکەش کردنەوەی ئاگری نەورۆز لە لایەن ئەندامانی رێکخراوی ئافرەتانی خەبات  بوو. 

صورة


8 ساڵ و 8 مانگ و 18 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرێوە چوونی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستان

بەرێوە چوونی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران