رۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان بە مەبەستی مەحکووم کردنی هێرشی مووشەکی دەسەڵاتدارانی رژیمی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حیزبی دیموکرات و هەروەها لەسیدارەدانی لاوانی
رۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان بە مەبەستی مەحکووم کردنی هێرشی مووشەکی دەسەڵاتدارانی رژیمی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حیزبی دیموکرات و هەروەها لەسیدارەدانی لاوانی کوردستان لەبەردەم بارەگای یوئێن خۆپیشاندانێکی بەرین بەریوە چوو. ئەو خۆپیشاندانە هاوکات لەگەڵ مانگرتنی شارەکانی کوردستانی ئێران بوو کە لە لایەن ناوەندی هاوکاریی حیبزەکانی کوردستانی ئێران بانگەوازی بو کرابوو.
سەرەتای بەرنامەکان بە خیر٠Žهاتنی بەشداربواوانی گردبوونەوەکە کرا و پاشان دەقیەقێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە شەهیدانی کوردستان راگەێندرا.
دواتر پەیامی خۆپیشاندان و ئاکسیۆنەکە لە لایەن مامۆستا حەسەنی واژەیی پێشکەش کرا و لە پەیامەکە داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان و کونسووڵگەریی وڵاتان و لایەنگرانی مافی مرۆڤ کرا کە لە بەرانبەر هێرشی رژیمی ئاخوندی بۆ سەر بارەگاکانی حزبی دیموکرات و لەسێدارەدانی چالاکانی سیاسیی کوردستانی ئێران بێدەنگ نەبن و لەدژی ئێران و سیاسەتەکانی بوەستنەوە.
دواتر داوا لە بەڕێز نوری بریمۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ( enks) کرا پەیامی خۆیان پێش کەش بکەن. پەیامی بەماڵەی حوسێن پەناهی خوێ،درایەوە و هەروەها پەیامی ناوەندی هاوکاریی لە لایەن بەرێز کاک شۆڕشی حاجی ئەندامی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پێش کەش کرا و هەروەها پەیامی بەرێز محەممەد ساڵح قادری پەیامی کۆتایی ئاکسیۆنەکەی پێش کەش کرد. دواتر شاندی حیزبەکانی هەر چوار بەشی کوردستان کە خاتوو زێنەب حسێنی ئەندامی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات یەک لە ئەندامی شاندەکە بوو بەرەو هۆڵی رێکخراوی ..UN.. وەرێکەوتن بۆ دانیشتن لەگەڵ بەرپرسانی یوئێن و پێش کەش کردنی داواکارییەکان.