واشنگتۆن تایمز لە بڵاوکراوەیەکدا بە نوسینی تاد وود دەنوسێت: دەوڵەتی فەرانسە پاش هێرشێ ترۆریستی لە خاکی فەڕانسە بڕیاری دا هیچ بژاردەیەک جگە لە دژایەتی بەرانبەر
واشنگتۆن تایمز لە بڵاوکراوەیەکدا بە نوسینی تاد وود دەنوسێت: دەوڵەتی فەرانسە پاش هێرشێ ترۆریستی لە خاکی فەڕانسە بڕیاری دا هیچ بژاردەیەک جگە لە دژایەتی بەرانبەر ئێرانی نەبێ
تاد وود رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ۱۱ی گەڵاڕێزان لە بڵاوکراوەیەکی خۆیدا دەنوسێت، ئەم بڕیارە بە دوای کردەوەی ترۆریستی لە کۆبوونەوەی گەورەی سازمانی موجاهیدینی خەلق، کە سەرەکی ترین گروپی دژبەری رژیمی ئاخوندین درا.
بە پێی راپۆرتی رۆیتەرز دەوڵەتی ماکرۆن داراییەکانی دەزگای ئیتلاعاتی ئێران و هەروەها ئەو دوو کەسەی داخستووە.
بە پێی وتەی فەڕانسە، لێکۆڵینەوەیەکی درێژ ماوە لەلایەن زانیاری ئێمە بۆتە هۆکار بۆ گەیشتن بە بڕیاری کۆتایی،بێ گومان بەرپرسایەتی لە ئەستۆی وزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانە.
هەروەها رۆیتەرز ئاماژەی بەوە کردووە کە جێگری وەزیر و بەرێوەبەری ئیتڵاعات ،سەعیدی هاشمی موقەدەم بڕیاری ئەم هێرشەیان داوە و ئەسەدۆڵای ئەسەدی دیپلۆماتی جێنشین لە ڤییەن کە لەلایەن وڵاتی ئاڵمان دەسبەسەر کرا ،جێبەجێ کراوە.
شۆرای میللی موقاومەت راگەیەندراوێکی لەبارەی بڕیاری فەڕانسە دەرکرد و داوای کرد لە ئورووپا کە بێ هەڵویست نەبن ،لە بەشێک لەم راگەیەندراوە هاتووە: بڕیاری ئەم کردەوە ترۆریستیە چەند مانگ پێشتر لەلایەن خامنەی ،سەرۆک کۆمار حەسەن رۆحانی، و وەزیری دەرەوە جەواد زەریفی ،وەزیری ئیتڵاعات،بەڕێوەبەری سەرەکی ئاسایش، فەرماندەکانی سوپای پاسداران، هێزی قودس و...دراوە وبەدەستی وزارەتی ئیتڵاعات جێبەجێ کراوە.