سێ‌شه‌مه 

26 پووشپه‌ڕ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

۸ مارس و ئاوردانه وه‌یه‌ک لە خەباتی ئافرەتانی کورد !

۸ مارس و ئاوردانه وه‌یه‌ک لە خەباتی ئافرەتانی کورد !
هومه‌ن سه‌یدپه‌نا

ڕۆژی هه شتی مارس له ئەنجامی شۆڕش وگیان بازی ئافرەتانی نێودار وڕاپەڕیو، ڕێکخراوی نەتەوەکانی ناچار کرد کە له سالی ۱۹·· روژی ٨ ی مارس وەک ڕۆژی ژن دیاری بکا و ...

ڕۆژی هه شتی مارس له ئەنجامی شۆڕش وگیان بازی ئافرەتانی نێودار وڕاپەڕیو، ڕێکخراوی نەتەوەکانی ناچار کرد کە له سالی ۱۹·· روژی ٨ ی مارس وەک ڕۆژی ژن دیاری بکا و بەم نیشانە، سەروەری ئەم چینەی خستە بیر وهزری هەموو مرۆڤێک. ئافره تانی چه وساوە، زوڵم زۆریان بەرانبەر کراوە و تا ئێستاش بە دەست پیاو سالاری دەناڵێنن. ئەوەی که ڕۆژی ۸ مارس له لایەن سازمانی نەتەوەکان به ڕەسمیەت کرا، نیشان دەری ئەوەیه که خەباتی ئافرەتان و ژنان ناگه رێتەوه بۆ دوای سالی ۱۹··، به ڵکو نیشان ده ری ئەوەیە که‌‌‌ خه‌‌‌بات و مافی ژنان ده‌‌‌بێ ساڵ له‌‌‌دوای ساڵ پێشکه‌‌‌وتنی به‌‌‌رچاو به‌‌‌خۆیه‌‌‌وه‌‌‌ ببین، تا سه‌‌‌رجه‌‌‌م ماف و ئازادیه‌‌‌کانی ئافره‌‌‌تان له‌‌‌ هه‌‌‌رکوێیه‌‌‌کی دنیا بێت به‌‌‌ڕه‌‌‌سمی بناسرێ.  

ئافرەتان که له زوربەی وڵاتانی جیهاندا بە لاوازتر له پیاوان ئەژمارکراون، بەپێچەوانەوە نەک کەمتر و لاوازتر نەبوون و نین، به ڵکو له زۆربەی چینەکانی کۆمەڵگا بەهێزتر وورد وبەسەبرترن. بۆ نمونه له سەرەتای شۆڕشی کوردستانەوە هەتا ئیستاشی لەگەڵ بێت ژنان و ئافره تانی کورد شان به‌‌‌شانی پیاوان له سه نگه ره کانی دژی داگیرکەر دا شەڕیان کردوه. لە هەمان کاتدا زۆربەی ئەرکەکانی ناوماڵیشان به ئه ستۆگرتووه وزۆرترین قوربانیان لە پێناو ژیانێکی مرۆڤانە پێشکەش کردووە.

ئه‌‌‌و کاته‌‌‌ی  که تیروریستانی داعش له ساڵی ۲۰۱۴ هێرشیان کرده سه ر خاکی کوردستان له سوریا و عێراق (شه نگال) و زوربه‌‌‌ی ئه و خه ڵکانەی که کەوتنه ژیر دەسەڵاتی ئەو هێزه تیرۆریسته، ئافرەت بوون که به خراپترین شیوه شه هید کران و مامه‌‌‌ڵه‌‌‌ی ناشیاویان پێوه‌‌‌ کرا و دەستدرێژیان کرایە سەر. خه‌‌‌بات و به‌‌‌ربه‌‌‌ره‌‌‌کانی ژنانی کورد له‌‌‌ هه‌‌‌مان کات دا به‌‌‌هه‌‌‌موو جیهانی سه‌‌‌لماند که‌‌‌ ئافره‌‌‌تانی کورد سه‌‌‌ر بۆ دوژمن نه‌‌‌وی ناکه‌‌‌ن، به‌‌‌ڵکو له‌‌‌جیات هه‌‌‌موو ئافره‌‌‌تانی جیهان خه‌‌‌بات و به‌‌‌ربه‌‌‌ره‌‌‌کانی دژی توندوتیژی ده‌‌‌که‌‌‌ن و ڕێگه‌‌‌ ناده‌‌‌ن که‌‌‌ شکۆی به‌‌‌رزی ئافره‌‌‌تان له‌‌‌که‌‌‌داربکرێ. خاباتی به‌‌‌رده‌‌‌وامی ئافره‌‌‌تان شان به‌‌‌شانی برا پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کانیان له‌‌‌ شه‌‌‌ڕی دژ به‌‌‌ داعاشیه‌‌‌کان بوه‌‌‌ جێگه‌‌‌ی سه‌‌‌رنجی هه‌‌‌موو دنیا و به‌‌‌م چه‌‌‌شنه‌‌‌ ئافره‌‌‌تانی کورد بونه‌‌‌ جێگه‌‌‌ی ڕێز و ته‌‌‌قدی بۆ هه‌‌‌موو جیهان.

ئه و شەڕه له دژی هێزه تیروریستەکەی داعش، لە بری هەموو جیهان بوو، بەڵام ئافره تانی کورد بەمانه له سەنگەرەکان، ئەو هێزەیان شکاند ولە پێناو خاک و نیشتمانه کەیاندا دەیان شه هیدیان دا. له ئەم ڕۆژه گرینگه دا هه زاران هه زار سلاو ئەنیرین بۆ ڕۆحی ئەو ئافرەتانەی که بۆ نه هێشتنی دیاردەی پیاو سالاری و مافی به رابەری ژن و پیاو گیانیان به‌‌‌خشی. ئەو ئافرەته شه هیدانەی که له سەنگەرەکانی بەرخودان له دژی داگیرکه رانی کوردستان، دژی پیاو سالاری، مافی بەرابەری، ئاشتی و ئاسایشی ژیان خوێنی خۆیانیان پیشکەش به خاک و نیشتمان کرد، ڕۆحیان بە زیندوویی دەمینێتەوە و ناو یادیان دەدرەوشێتەوە...

 نابۆ پیاو سالاری

نا بۆ چه وسانەوەی ئافرەتان

به ڵی بۆ مافی بەرابەری ئافرەت و پیاو

بەڵی بو ئاشتی و لێک تێگەیشتن


5 ساڵ و 4 مانگ و 11 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

۸ مارس و ئاوردانه وه‌یه‌ک لە خەباتی ئافرەتانی کورد !

۸ مارس و ئاوردانه وه‌یه‌ک لە خەباتی ئافرەتانی کورد !

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران