شه‌ممه‌ 

6 گه‌لاوێژ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەمەڕ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 1398ـ 1399

پەیامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەمەڕ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 1398ـ 1399

خوێندکاران و زانستخوازانی کوردستان و ئێران!
مامۆستایانی بەرێزی قوتابخانە و زانستگەکان!

خوێندکاران و زانستخوازانی کوردستان و ئێران!
مامۆستایانی بەرێزی قوتابخانە و زانستگەکان!
1ی رەزبەری هەموو ساڵێک، قوتابیان و زانستخوازان ساڵێکی نوێی خوێندن دەست پێ دەکەنەوەو بۆ درێژەدان بە خوێندن، بە دڵێکی خۆش و هیوا بە سەرکەوتن روو لە قوتابخانە و زانستگەکان دەکەن.
بەدەست هێنانی زانست و زانیاری بۆ منداڵ و لاوان لە هەر کۆمەڵگەیەک لەسەر ئەساسی سیستەمێکی تایبەتی پەروەردە و بارهێنان دادەرێژرێ بەجۆرێک حەزی وەدەست هێنانی زانیاری و زانست بە کارێکی سەرەکی زانستخوازان زیاتربێ‌ و بتوانن بەبێ گرفت و بەشێوەیەکی باش قۆناغەکانی خوێندن ببڕن و ئاگایی و زانیاری کۆبکەنەوە.
بە داخەوە لە ئێراندا بە هۆی سیاسەتی هەڵەی ڕژیمی ئاخوندی دیکتاتۆرو دژی زانست، پەروەردە و خوێندکاران و قوتابیان، بەردەوام بەرەورووی کەند و کۆسپی زۆر کراونەتەوە، ئەو دەسەڵاتە خۆسەپێنە هەر لە سەرەتاوە زانستگەکانی داخست و پەلاماری خوێندکاران و مامۆستایانیدا و رێگەی نەدا سیستەمی پەروەردە وەک بەشێکی گرینگ بۆ پێگەیاندن و پەروەردەی نەوەکانی وەڵات دەوری خۆی ببینێ و هەوڵیداوە سیاسەتی دواکەوتووانەی خۆیان بەسەر زانکۆ و قوتابخانەکاندا بسەپێنێ‌، مامۆستا و ئوستادان لە قوتابخانە و زانستگەکاندا بەجێی زانستی سەردەمیانە پەرە بە بیری دواکەوتووانەیان بدەن و قوتابیان و خوێندکاران لەسەر بیری تاریک پەرەستانەی ئاخوندان بار بێنن.
لەلایەکی دیکە بێ بایەخ کردنی زانست لەلایەن دەسەڵات و پەرەدان بە بیری خورافات و دواکەوتووانەی ئاخوندان کەشێکی وەهای خوڵقاند کە خوێندکاران ئەو دڵخۆشی و ئارەزووەیان نەمێنێ‌ بۆ خوێندن و بەشێکی زۆر لە مامۆستای قوتابخانەکان و ئوستادانی بە ویژدان یان کۆتاییان بە پیشەکەی خۆیان هێنا ئامادە نەبوون بەشێک بن لە پەرەپێدانی بیری ئاخوندی.
بە درێژەکێشانی سیاسەتی دواکەوتوانەی رژیم بۆ دژایەتی زانست و تێکدانی سیستەمی پەروەردە، زانستخوازان و خوێندکارانی تووش کێشەی زۆر کردوەو بە جۆرێک کە یان واز لە خوێندن بێنن یان ئەوەی کە لە دوای تەواو کردنی قۆناغەکانی خوێندن، نەتوانن لەسەر ئەساسی ئەو رشتە و بەشانەی خوێندوویانە، کار و پیشەیەک بدۆزنەوە و ئەوەی بۆیان خوێندووە بە کردەوە جێبەجێی بکەن و خزمەتی کۆمەڵگەی پێ بکەن.
ئەو دۆخە نالەبارە بۆتە هۆی ساردبوونەوە و بێ هێواییەکی زۆری خوێندکاران، وە وای لێکردوون هەر زوو واز لە خوێندن بێنن. کێشە کۆمەڵایەتی و ئابووریەکانیش بەشێکی دیکە لە فشار و کۆسپەکانی بەردەم خوێندکاران پێک دێنن کە ئەوەش بووەتە هۆی ئەوە کە خانەوادەکان نەتوانن پێداویستی مەدرەسەی منداڵەکانیان دابین بکەن و بە ناچاری لە مەدرەسە و زانستگەکانیان دەکێشنەوە.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو، فشارە ئابووریەکان بڕستی لە خەڵکی ئێران بڕیوە، کشانەوەو وازهێنانی خوێندکاران و قوتابیان بە رێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. بەپێی ئاماری ئورگانەکانی رژیم ساڵی 1394 کۆچی خۆری نزیک بە یەک ملوێن و 430 هەزار کەس ناونووسیان نەکردووە بۆ خوێندن، هەروەها هەر لەو ساڵەدا زیاتر لە 7 ملوێن و 135 هەزار قوتابی و خوێندکار لە تەمەنی 7 بۆ 19 ساڵ نەیانتوانیوە درێژە بە خوێندن بدەن. لە ساڵی 95ـ96 کۆچی خۆریدا زیاتر لە 151 هەزار قوتابی کچ لە تەمەنی نێوان 15 بۆ 16 ساڵ وازیان لە خوێندن هێناوە.
لە ساڵی رابردووی خوێندنیشدا راگەیەندرا کە ساڵانە لە ئاستی بنەڕەتی (ابتدائی)دا زیاتر لە 20 هەزار قوتابی واز لە خوێندن دەهێنن.
بەپێی ئاماری دەزگاکانی رژیم پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستان، ورمێ، لورستان و کرمان بەرزترین ئاستی نەخوێندەواریان تۆمار کردووە.
لە کاتێکدا ئورگانەکانی رژیم ئەو ئامارانە بڵاو دەکەنەوە کە دۆخی پەروەردە تا دێ بەرەو خراپتر و وازهێنان و بێ هیوایی بە خوێندن و بەدەست هێنانی زانست رۆژ لەگەڵ رۆژ زیاتر پەرە دەستێنێ لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندان.
مامۆستا و ئوستادانی بەرێز!
لە کاتێکدا ساڵی نوێی خوێندنی 1398ـ 1399 دەست پێدەکەینەوە کە دۆخی مامۆستایان و ئوستادان لەژێر سێبەری دەسەڵاتی ئاخوندیدا زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە تووشی گرفت و کێشەی جۆراوجۆر دەبێتەوە، ئەو دەسەڵاتە لە هەوڵی ئەوە دایە ئێوەی بەرێز زیاتر بەجێی زانستی سەردەمیانە زیاتر کار بۆ پەرەپێدانی بیری دواکەوتووانەی ئاخوندان لە نێو قوتابیان و خوێندکاران بدەن، ئەوەش وا دەخوازێ ئێوەی بەرێز بە بڕشتر لە ساڵانی پێشوو قوتابخانە و زانستگەکان بکەنە مەکۆی بیر و زانستی ئەورۆیی و سەردەمیانە و قوتابی و خوێندکارەکانی لەسەر باربێنن و بەوەش زیاتر و باشتر بەرەنگاری بیری دواکەوتووانە و تاریکپەرەستانەی ئاخوندان بنەوە.
قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز!
یەکێک لە قوربانیە سەرەکیەکانی سیاسەتی رژیمی ئاخوندی لە ماوەی چوار دەیەی رابردوو قوتابیان و خوێندکارانی ئێران بوون، ئەو رژیمە بە سیاسەتەکانی خۆی سیستەمی پەروەردەی بەرەو ئاقارێک بردووە کە بەجێی ئەوەی رۆڵەکانمان بۆ داهاتوویەکی باش و پرشنگدار بەرێ، تووشی نائومێدی لە زانست و دوور خستنەوەیان لە پێویستی فێر بوونی زانست و ئاگایی بۆ بەرەوپێش بردنی کۆمەڵگە و دابین کردنی داهاتوویەکی گەش بۆ تاکەکان کردووە. هەر بۆیە پێویستە ئێوە بە پێچەوانەی ویستەکانی رژیم، هەوڵی تەواو بدەن بۆ ئەوەی زانستی سەردەمیانە فێربن و بە پاراستنی زمان و فەرهەنگە نەتەوەییەکانی خۆتان ببنە داینامۆی پێشخستنی کۆمەڵگەکەمان.
بێ شک کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو بە پەروەردە و تاکی خوێندەوار و خزمەتگوزار وەدیی دێ هەر بۆیە وەڵاتی ئێران لە دوای چل ساڵ سیاسەتی بزرکاندن و هەڵتەکاندنی هەموو بەهاکان بەتایبەت پەروەردە، پێویستی بە ئاڵووگۆڕێکی بنەڕەتی سازگار لەگەڵ دوونیای رۆژ و سیستەمی پێشکەوتووی پەروەردە کە لەگەڵ ستانداردە جیهانیەکاندا بێتەوە.
بەبۆنەی ساڵی نوێی خوێندنەوە پیرۆزبایی گەرم بە قوتابیان و خوێندکاران و زانستخوازان پێشکەش دەکەین و هیوادارین لەم ساڵی خوێندنەشدا ئێوەی بەرێز بتوانن بە ترۆپکی سەرکەوتن بگەن.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
28 ی خەرمانانی 1398 کۆچی خۆری
19سێپتێمبەری 2019


4 ساڵ و 10 مانگ و 5 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەمەڕ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 1398ـ 1399

پەیامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لەمەڕ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 1398ـ 1399

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران