کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری شاره‌کانی ئێران و کوردستانی ئێران
 کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری شاره‌کانی ئێران و کوردستانی ئێران!  
 
 هه‌ر وه‌ک ئاگادارن  ڕژیمی ئاخوندی بێ گوێدان به ڕه‌وشی ناله‌باری دارایی و قه‌یرانی هه‌ژاری خه‌ڵکی ئێران و کوردستان،  له  بڕیارێکدا رژیم به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزینی بۆ سێ هێنده‌ی نرخی ئاسایی خۆی ڕاگه‌یاند.  
 
 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو دا له‌ڕێگه‌ی زیادکردنی هێزه‌کانی نیزامی سه‌ر به ڕژیم له‌ناو شاره‌کان و کۆنتڕۆڵکردنی سه‌رجه‌م ڕێگه‌و شوێنه‌گشتیه‌کان، بۆ نه‌هێشتنی نارەزایەتی جه‌ماوه‌ریی و بەرێوەبردنی خۆپیشاندان، هه‌ر وه‌ک چاوه‌ڕوان ده‌کرا له خه‌ڵکی تێکۆشه‌ر و قاره‌مانی  شاره‌کانی ئێران و کوردستان، به گڕ و حه‌ماسه‌تێکی زۆره‌وه مه‌یدانه‌کان و ناوه‌نده گشتیه‌کانی به‌شێکی زۆر له شاره‌کانی کوردستان و ئێرانیان کرده گۆرەپانی رووبەرووبونەوەی دەسەڵات و ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریی.  خه‌ڵکی زیاتر له ٤٠  شاری ئێران و کوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و لەبەرانبەر ئەو ستەم وناعەداڵەتیە بەرچاوەی رژیم وێستاونهتهوه.  
 
 به‌داخه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین که هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕژیمی ئاخوندی وه‌ک هه‌میشه  که ده‌ستیان نه‌پاراستوه له کوشتاری خه‌ڵک، ته‌قه له خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ن و به‌پێی هه‌واڵه سه‌ره‌تاییه‌کان چه‌ندین شه‌هید و بریندار هه‌ن.  
 
 رێژیمی ئاخوندی به‌م بڕیاره زاڵمانه‌ی  که ده‌رحه‌ق به خه‌ڵکی ئێران و کوردستان داویه‌تی،  ده‌یهه‌وێ که‌لێنێک له ئاسه‌واری ئه‌و سزا جیهانیانه که‌م کاته‌وه که له ئه‌نجامی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌کانی سه‌رانی ڕژیمه‌وه هاتوونه ئاراوه. بێگومان به‌خراپ به‌کارهێنانی سه‌روه‌ت و سامانی گه‌لانی ئێران و خه‌رج کردنی بۆ تیرۆر و ئاژاوه گێڕی له ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که و ده‌ستێوه‌ردان له ووڵاتانی دیکه، بوونه هۆکاری ئه‌وه‌ی که ڕێژه‌ی هه‌ژاری و قه‌یران و داڕمانی ئابووری له‌ناو خه‌ڵک دا ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌زیاد بوون دابێ.  
 
 سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران وێڕای پشتیوانی هەمەلایەنە و بێ ووچانی بۆ داوا ڕه‌واکانی خه‌ڵکی ئێران و کوردستان، داوا ده‌کا که له خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رده‌وام بن. بێگومان تاقه ڕێگای رزگاربوون، ڕوخانی ئه‌م ڕژیمه دیکتاتۆر و خوێنڕێژه‌یه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته له خه‌بات و تێکۆشانی به‌رده‌وام دابین.  
 
 سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، داوا له کۆڕ وناوه‌نده جیهانیهکان و ده‌وڵاتان ده‌کا، که پشتیوانی له داواکانی خه‌ڵکی سته‌م دیتووی ئێران و کوردستان بکەن و کوشتاری خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕژیمه‌وه به توندی مه‌حکوم بکه‌ن.  
  
 
 سه‌رکه‌وێ خه‌باتی به‌ره‌و ئازادی و ڕوخانی ڕژیمی ئاخوندی  
  
 
 سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران کومیته‌ی ناوه‌ندی  
  
 
 ٢٥ی خەزەڵوەر



