هاونیشتمانیانی کوردستان!  
 
هۆگرانی ڕێبازی سازمانی خه‌بات!  
 
ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه که له ڕۆژی ٢٧ی ڕه‌شه‌ممه‌وه به‌رامبه‌ر به ١٧ی مارسی ٢٠ ٢٠ ی زاینی،بەشی سایبریی ڕێژیمی ئاخوندی هێرشه‌کانیان بۆسه‌ر سایت و ماڵپه‌ڕه‌کانی سازمانی خه‌بات زیاتر کردۆته‌وه. ئامانجی هێرشه‌کانیان لە کار خستن وه‌ستاندنی ماڵپه‌ڕه گشتیه‌کانی سازمانی خه‌باته. وەک ئاشکرایە بەشی سایبری ڕژیمی ئێران، و ەک ناوەندە ئەمنیەتیە بەدناوەکانی سپای پاسداران و ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، کە سەرقاڵی چالاکیی تیرۆریستی لە فەزای سایبریی جیهاندایە و ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی، بۆ چاوەدێریی لە ڕێگای هەک و دەستپێڕاگەیشتن بە زانیاریی گرینگ لە جیهاندا دامەزراوە.  
 
ئێمه به وردی چاودێری ئه‌و هێرشه سایبریانهی ڕژیم ده‌که‌ین و له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا زانیاری زۆرتر ده‌رباره‌یان بڵاو ده‌که‌ینه‌وه. ئه‌ندامان و کادره تێکۆشه‌ره‌کانی به‌شی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌بات به‌رده‌وام ده‌بن له ڕێگریکردنی هەوڵەکانی ڕژیم بە مەبەستی هاک کردنی سایت و ماڵپەرهکان.  
 
ئه‌و جۆره هێرشانه بڕیارمان بۆ چالاکی و تێکۆشانی زیاتر دەکا ولە بڕیاڕی خه‌بات لە پێناو زانیاری گەیاندن و تێکۆشانمان  که‌م ناکاته‌وه و سایته کانمان به‌شێوه‌ی ئاسایی چالاکی و هه‌واڵ و زانیاریه‌کان به به‌رده‌وامی به خۆێنەرانی دەگەێنێ.  
 
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌بات  
 
28ی ڕەشەممەی 1398 کۆچی خۆری



