سێ‌شه‌مه 

26 پووشپه‌ڕ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرێوەبەری گشتی بەشداری کۆڕی ماتەمینی شەهیدانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لە نۆروێژ کرد

بەرێوەبەری گشتی بەشداری کۆڕی ماتەمینی شەهیدانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لە نۆروێژ کرد

 رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 30 جۆزەردانی 1395 بەرامبەر بە 19 ژەئێونی 2016 کاک بابەشێخی حسینی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران هاورێ لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی سازمان لە وەڵاتی نۆروێژ بەشداری کرد لەکۆڕی ماتەمینی شەش پێشمەرگەی شەهید، کە لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دیموکرات لەو وەڵاتە رێکخرابوو، هەر بەو بۆنەوە بەرێز بەرێوەبەری گشتی سازمان پەیامێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

کاک بابەشێخ لە پەیامەکەی دا وێڕای پرسەو سەرەخۆشی لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و خانەوادەی سەربەرزی ئەو شەهیدانە، باسی لە هەل و مەرجی سیاسی هێزە سیاسیەکان و هەڵسوکەوتی درندانەی رژێم لە کوردستان کرد و ئەو رژێمەی بە سەرکوتگەرترین رژێمی سەردەم لە قەڵەم داو ئیشارەی بەوە کرد کە بەرێوەبەرانی ئەو رژێمە جەماعەتێ ئاخوندی مێشک ووشکن کە هیچ حیسابێک بۆ مرۆڤایەتی ناکەن و هیچ قسەو دیالۆگێکی سەردەمیانە کاریان تێناکا.

هەر لەو چوارچێوەدا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە لەگەڵ وەها رژێمێک کە ئەوە بەرنامەیەتی و پەیامی قڕکردن و لەناوبردنی مرۆڤەکانی پێ یە، جێگەی داخە کە کەسانێک ئێستاش پێ یان وایە دەکرێ بە موزاکرە و دیالۆگ لەگەڵیان بە ئەنجامێک بگا.

لە کۆتایی پەیامەکەدا بەرێزیان پشتیوانی بۆ حیزبی دیموکرات و پەرەسەندنی خەبات لە کوردستانی رۆژهەڵات دەربڕی و هیوای خواست هەموو لایەنەکان یەکگرتوو بن واز لە پەرتەوازەیی بێنن و خوێنی ئەو شەهیدانە ئەو پەیامەمان دەداتێ‌ کە لە ئاکامدا بە یەکگرتوویی سەرکەوتنی نەتەوەکەمان وەدیی دێ.

شایانی باسە بەرپرس و ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات هاوڕێیەتی بەرێز بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەباتیان کرد.

صورة


8 ساڵ و 25 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرێوەبەری گشتی بەشداری کۆڕی ماتەمینی شەهیدانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لە نۆروێژ کرد

بەرێوەبەری گشتی بەشداری کۆڕی ماتەمینی شەهیدانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لە نۆروێژ کرد

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران