یه‌ک شه‌مه‌ 

24 پووشپه‌ڕ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕەخنەگرتن هۆیەک بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگە

ڕەخنەگرتن هۆیەک بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگە

شۆر٠Žش حاجی




شۆڕش حاجی 

پێش هەر شتێک، یەکێک لە هۆکان بۆ بەرزکردنەوەی ڕادەی بوێری و ئازایەتی، خۆ ڕاهێنانە بە دیاردەی شارستانیانەی ڕەخنەگرتن و گوێگرتن لە ڕەخنەی بونیادنەر و هەوڵدانە بۆ ئەوەی بە باشی کەڵکی لێ‌ وەربگرین وکاریان پێ‌ بکەین و هەروەها فێریش بین شێوەی ڕەخنەگرتنەکان واقعی بن و لە چوارچێوەی ووشەی بازاڕی و دوور لە پڕەنسیپە دروستەکانی پێوەندی ئاسایی و لۆژیکی و ئەخلاقیەکان نەبن. بێگومان کاتێک ڕەخنە دەگرین، هۆکەی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە ڕوداوێک یا کارێک پێچەوانەی ویست و حەزی ئێمەیەو مافی خۆمانە گرینگی بە باشتر بوون بدەین و هەوڵ بدەین بە ڕەخنە گرتن، کارێک بکەین بڕیارەکان باشترو کارەکان ڕیکبخرێن و شیاوتر ئەنجام بدرێن. بێگومان جۆری ڕەخنە، کاتی ڕەخنە، و هەروەها چوارچێوەی ڕەخنەگرتن دەبێ‌ دیاربێ‌، و ڕەخنە گرتن لە سەر بنەمای ڕق و بۆ دەڕبرینی هەست و بیری خراپ نەبێ‌، بۆ نمونە کاتێک کوردێک بە شێوەی نەشیاو هێرش دەکاتە سەر پیرۆزیەکانی نەتەوەیی و نیشتمانی و ئەو هێرش و بێ‌ ڕیزیانە بە ناوی ڕەخنە گرتن دەردەبرڕێ‌، نابێ‌ چاوەڕێ بکرێ‌ بێڕێزیەکانی وەک ڕەخنە لێ‌ قەبوڵ بکرێ، یان کاتێک کەسێک لە چوارچێوەی تەشکیلاتێکی سیاسی و یا هەر ئورگانێکدا کە بۆ خۆی ئەو ساختارەی قەبوڵ کردوەو لەو پێکهاتەدایە، بە ناوی ڕەخنە، بێڕێزی بە پڕەنسیپ و سەروەریەکانی تەشکیلات و ئەو ئورگانەی تێیدایە دەکات، نەک بە ڕەخنە ناژمێردری بەڵکوو بە پێشێلکردنی بنەماکانی ڕەخنەگرتن دەژمێردرێ‌ و دەچێتە چوارچێوەی نەزانی وخزمەت بە نەیارانی تەشکیلات و ئاو کردنە ئاشی دوژمنەوە. کەسێک ڕەخنەی نەزانانە و دوور لە بنەماو لۆژیک دەگرێ‌ وەک ئەو کەسە وایە کە چەکێکی سوارو پڕ لە فیشەکی پێ‌ یەو ڕووی دەکاتە دەوروبەری نازانێ‌ کێ‌ دەکوژێ‌ و چ مەترسیەک بۆ سەر دەورووبەری دوروست دەکات، و یا وەک کەسێک کە خۆی دەکاتە وەستای دیوار بەڵام ئەو دیوارەی دایناوە زۆری پێ‌ ناچێ‌ دەڕوخێ‌. ڕەخنە وەک شمشێرێکی تیژە بە دەستمانەوە کە ئەگەر نەزانین بە باشی بەکاری بێنین خۆمانی پێ‌ برینداردەکەین و دڵی دەوروبەرمانی پێ شەق ئەکەین. کەسێک ڕەخنە لە کارێکی تایبەت و یا لە کەسێک دەگرێ‌، دەبێ‌ توانایی و بیرو تێ‌ گەیشتنی فکری لە حاستێکدا بێ‌ کە بتوانێ‌ ڕەخنەی دروست و پەسەند بگرێ‌، بۆ نمونە ترسەنۆک و بێ‌ شەهامەت کە لە خشەی قۆری دەترسێ‌ و لە کاتی تەنگانەدا کونە مشکی لێ‌ دەبێ‌ بە قەیسەری، ڕەخنە لە کەسێکی بە شەهامەت و گیانفیداو لە گیان بوردوو بگرێ‌ و پێ‌ی بڵێ‌ تۆ لە فلان جەنگ و ڕوبەڕوبونەوەدا هیچت پێنەکرا، ڕەخنە گرتنەکەی بێ‌ بنەمایەو ناکرێ‌ ڕەخنەکەی بە هێند بگیرێ‌، یان کەسێک کە هیچ شارەزایی لە کاری پزشکی و چارەسەری نەخۆشیە قورس و مەترسیدارەکاندا نیە، ڕەخنە لە دوکتورێک بگرێ‌ کە چەندین ساڵ دەرسی خۆێندوەو ئەزموونی پزشکی سروشتی نیە. ئاشکرایە هەموومان کاتێک ڕەخنەمان لێدەگیرێ‌ دڵخۆش نابین، بەڵام پێویستە هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە هەوڵ بدەین بۆ ئەوەی گرینگی بە ڕەخنە بدەین و هەروەها فێربین چۆن ڕەخنە بگرین، تا بە ڕەخنەگرتنی دروست و شیاو هەم سنووری خۆمان نەبەزێنین وهەم نەبینە هۆی بێ‌ کەڵک بوونی ڕەخنە.







































 

 

 

 

 

 




 

 

 

 

 

 




 

 

 

 

 

 




 

 

 

 

 

 




 

 

 

 

 

 




 

 

 

 

 

 




 

 

 

 

 

 




 

 

 

 

 

 




 

 

 

 

 

 




 

 

 

 

 

 


3 ساڵ و 6 مانگ و 19 ڕۆژ و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕەخنەگرتن هۆیەک بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگە

ڕەخنەگرتن هۆیەک بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران