دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

عەلی بەهرامی : سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران باوەڕی تەواوی بە خەباتی پارتیزانی هەیە و ئەو شێوەی خەباتە بە پشتیوانی رەهەندەکانی دیکەی خەباتکردن دەزانێ‌

عەلی بەهرامی : سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران باوەڕی تەواوی بە خەباتی پارتیزانی هەیە و ئەو شێوەی خەباتە بە پشتیوانی رەهەندەکانی دیکەی خەباتکردن دەزانێ‌
رێپۆرت: هیوا کوردپوور

ماوەیەکە لە  کوردستانی ئێران خەباتی چەکداری سەری هەڵداوەتەوە و ئەو شێوازەی خەباتیش لەم دۆخەدا کە رۆژهەڵاتی ناوین بەرەو گۆڕانکاریی ژیوپۆلۆتیکی هەنگاو هەڵدەگرێ، خوێندنەوە جیاوازی بۆ دەکرێت. بەرێز کاک عەلی بەهرامی ئەندامی کومیسیۆنی راگەیاندنی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران  لەو بارەیەوە را و سەرنجی خۆی بۆ "رۆژهەڵاتی ئازاد" دەخانەڕوو، ئەمەش دەقی وتەکانیەتی:

عەلی بەهرامی: خەباتی چەکداری لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بزووتنەوەی ئازادیخوازی ئەو بەشە لە نیشتمان شتێکی حەیاتی و پێویستە. هیچ بزووتنەوەیەک لە بەرامبەر رژێمە داپڵۆسێنەرەو دیکتاتۆرەکان بەبێ هێزی چەکدار و سەربازی ناتوانێ‌ بە ئامانجەکانی بگات. لەو چوارچێوەدا نمونەی زۆر هەن کە ئێمە دەتوانین خەباتی بەشەکانی کوردستان وەک بەڵگە باس بکەین، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەگەر خاوەنی هێزی پێشمەرگە نەبوایە، نە دەیتوانی ئەمنییەت و ئاسایشی هەبێ، نە دەیتوانی لە رووخانی رژێمی بەعسدا دەور بگێڕێ، هەروەها ئەگەر خاوەنی پێشمەرگە و هێزی سەربازی نەبوایە، لە شەڕی داعشدا ئەو دەور و نەقشەی ئێستای نەدەبوو کە ئێستا بەشێکە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە تیرۆر. لە رۆژئاوایش ئەو دەستکەوتانەی هەن، بە هۆی بوونی هێزی سەربازی تۆکمەی شەڕڤانە کە دەوری یەکلاکەرەوە دەگێڕێ لە شەڕی دژ بە تیرۆر و پاراستنی ناوچە کوردییەکان لە سووریە. بۆیە بوونی هێزی چەکدار و پارتیزان لە کوردستانی ئێران و خەباتی پێشمەرگانە زۆر گرینگە لە بەرامبەر رژێمی داگیرکەر و سەرکوتگەری ئێراندا. بزووتنەوەی کورد کاتێ‌ دەتوانێ‌ دەور و کاریگەری بەرچاوی هەبێ و هاوکات حیسابی بۆ بکرێ، کە لەگەڵ خەباتی سیاسی و دیپلۆماسی و جەماوەری، خەباتی چەکداری و پارتیزانی و پێشمەرگانەش پەرەپێبدا. خەباتی پارتیزانی جوێ لەوەی کاریگەری هەیە لەسەر ئومێدواربوونی زیاتری جەماوەری کوردستان بە سەرکەوتن، هاوکات گڕ و تینێک دەداتەوە بە جۆرەکانی دیکەی خەباتی گەلەکەمان.

بە خەباتی پارتیزانی بزووتنەوە و هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران ئەو وەزعەی ئێستای کەمپنشینی و راکتبوون تێپەڕ دەکەن و چالاکییەکانیان بەرچاوتر و جێ ئومێدتر دەبێ. بەڵام ئەوەی روونە خەباتی پارتیزانی پێویستی بە پشتی جبهەیەکی قایم هەیە، هاوکات بوونی بنکە و مقەڕاتی ئەحزابی ئێمە لە قووڵایی خاکی باشووری کوردستان، دوو کێشەی ئەساسین لە بەردەم دەستپێکردنەوەی جموجووڵی پێشمەرگایەتی لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان و پێویستە رەچاویان بکەین. پشتی جبهە لە گەیاندنی کۆمەک و پشتیوانی مادی و سەربازی بگرە هەتا چارەسەری بریندار و پێوەندی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رۆڵی کاریگەری هەیە. بە بێ پشتی جبهە خەسارەت و قورسایی زۆر بۆ سەر بزووتنەوەکەمان دروست دەبێ. دووهەم: بوونی بارەگاکانی ئێمە لە هەرێمی کوردستان دەبێتە هۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان لەم وەزعەدا بکەوێتە ژێر فشارێکی زۆری سیاسی و ئابووری لەلایەن رژێمی ئێرانەوە. لەلایەکی دیکە ئەگەر بمانەوێ خەباتی چەکداری زیندوو بکەینەوە، بێگومان ئەوە پرسێکی گشتی ئەحزابە و پێویستە بە هەماهەنگی بکرێ و پرس و راوێژی لانیکەم ئەو لایەنانە بکرێ کە مێژووی خەباتی چەکدارییان هەیە و ئێستاش ئامادەیی و وزەی دەستپێکردنەوەیان تێدایە. سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران باوەڕی تەواوی بە خەباتی پارتیزانی هەیە و ئەو شێوەی خەباتە بە پشتیوانی رەهەندەکانی دیکەی خەباتکردن دەزانێ‌ و لە ماوەی دەسەڵاتداری رژێمی ئێستادا بە سەدان رۆڵەی قارەمانی پێشکەش بە بارەگای شەهیدان کردووە، هەروەها بە تۆمارکردنی دەیان داستانی قارەمانانە مێژوویەکی زێڕینی لە مێژووی خۆیدا تۆمار کردووە، ئێستاش بە دەیان پارتیزان و فەرماندەی قارەمانی لە ناوخۆی کوردستان و لە باشوور و ئوروپا هەیە و وزەو ئامادەیی تەواویان تێدایە بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییە نیزامییەکان.

 


7 ساڵ و 9 مانگ و 24 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

عەلی بەهرامی : سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران باوەڕی تەواوی بە خەباتی پارتیزانی هەیە و ئەو شێوەی خەباتە بە پشتیوانی رەهەندەکانی دیکەی خەباتکردن دەزانێ‌

عەلی بەهرامی : سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران باوەڕی تەواوی بە خەباتی پارتیزانی هەیە و ئەو شێوەی خەباتە بە پشتیوانی رەهەندەکانی دیکەی خەباتکردن دەزانێ‌

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران