یه‌ک شه‌مه‌ 

13 جۆزه‌ردان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سازمانی خەبات سوتاندنی دارستانەکانی کوردستان بە توندی مەحکوم دەکات

سازمانی خەبات سوتاندنی دارستانەکانی کوردستان بە توندی مەحکوم دەکات
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کومیتەی ناوەندی

بە داخەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لێڕەوارەکانی کوردستان و بە تایبەت لێڕەوارەکانی دەوروبەری شاری مەریوان لە لایەن کەسانی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی و کەسانی دژ بە ژینگە

 بە داخەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا لێڕەوارەکانی کوردستان و بە تایبەت لێڕەوارەکانی دەوروبەری شاری مەریوان لە لایەن کەسانی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی و کەسانی دژ بە ژینگەو دژ بە کورد و کوردستان سوتێندران.

بە پێی زانیاریەکان لەو ڕۆژو کاتانەدا کە داربەڕو دار مازوارەکان لە چیاکانی کوردستان و بە تایبەت ناوچەی مەریوان لە ئاگردا دەسوتێن، دەسەڵاتدارانی ڕژیم و ناوەندەکانی ئاگر کوژانەوە هیچ هەوڵیان نەداوە بۆ کوژانەوەی ئاگرەکەو تەنیا تێکۆشەران و نیشتمان خۆشەویستانی ژینگە پارێز لە مەریوان و شارەکانی دیکەی کوردستان بە هەوڵ و ماندوو بوونی شەو ڕۆژی و بە بێ‌ بوونی کەل و پەلی ئاگر کوژاندنەوە، بە گژ پیلانی دژمنان و ئاگردا هاتونەوەو توانیویانە بەشێک لە دارستانەکانی کوردستان لە سووتان و لە ناوچوونی یەکجاری ڕزگار بکەن.

 سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سپاس و پێزانینی خۆی بە ژینگە پارێزان و تێکۆشەرانی خۆبەخش و نیشتمان و گەل خۆشەویست پێشکەش دەکا کە بە هەوڵ و ماندوو بوونیان و چاوپۆشین لەو مەترسیانەی تووشیان دەبێ‌، ئاگری دارستانەکان دەکوژێننەوە. بێگومان ئەوان فیداکاران و نیشتمان خۆشەویستانن و ناویان لە مێژوودا بە بەرزی دەمێنێتەوە. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وێڕای مەحکوم کردنی دووبارەی پیلانەکانی دژمنان بۆ سوتاندن و لە ناوچوونی لێڕەوارەکان و ژینگەی کوردستان،داوا لە لاوان و هاونیشتمانیانی بەڕێزی کوردستان دەکا کە زیاتر لە ڕابردوو، هەوڵ بۆ پاراستنی نیشتمان و لێڕەوارو ژینگەی کوردستان بدەن و هاوکاری ڕێکخراو گروپە ژینگە پارێزەکان بکەن.

مەرگ و نەمان بۆ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاحوندی

پارێزراو بێ‌ نیشتمانی خۆشەویست و ژینگەو لێڕەوارەکانی

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کومیتەی ناوەندی

13 ی پوشپەری 1400 کۆچی خۆری


 


2 ساڵ و 10 مانگ و 29 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سازمانی خەبات سوتاندنی دارستانەکانی کوردستان بە توندی مەحکوم دەکات

سازمانی خەبات سوتاندنی دارستانەکانی کوردستان بە توندی مەحکوم دەکات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران