یه‌ک شه‌مه‌ 

13 جۆزه‌ردان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕابێرت مالی: سوپای پاسدران لە لیستی تیرۆریستی دەرنایەت

ڕابێرت مالی: سوپای پاسدران لە لیستی تیرۆریستی دەرنایەت

خەباتمیدیا: نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروبارەکانی رژیمی ئاخوندی ئێران لە سەر لابردنی سوپای پاسداران لە پێڕستی تیرۆریستی ووتی: ویلایەتە یەکگرتوەکان تەنانەت ئەگەر لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی ڕێکەوتنیان بێ, گەمارۆی سەر سوپا لا نابرێ.
ڕابیرت ماڵی ڕۆژی یەکشەممە ·ی خاکەلێوە لە کۆنفرانسی دۆحەی ئیمارات ووتی: سوپای پاسداران بەبۆنەی کردەوە تیرۆریستیەکانی رژیمی ئاخوندی ئێران لە سوریە و یارمەتی و پاڵپشتی کردن لە حوسیەکانی یەمەن و حیزبوڵڵای لوبنان لە پێڕستی تیرۆر دانراوەو لە پەیڕەوی ئێمەدا هەر بەو شێوە دەمێنێتەوە و ئێمە ناتوانین زەمانەتی ئەوە بدەین کە دەوڵەتی داهاتووی ئەمریکا بە بەرجام دەروەست بێ.
هەروەها ئێسکات فرانکلین, نوینەری کۆماریخوازی کۆنگرەی ئەمریکاو ئەندامی هێزە چەکدارەکانی کۆنگرەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا لەگەڵ فاکس نیوز لە پەیوەندی بە هەڕەشەکانی ڕژیمی ئێران ووتی: ناو هێنانی سوپای پاسداران جگە لە ڕێکخراوەیکی تیرۆریستی مەعقوول نییە و ئەم هێزە بازوی تیرۆری ڕژیمی ئێرانەو لە پشتی تەواوی میلیشیا نیابەتیەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستن, چ حیزبۆڵڵا لە لۆبنان و چ حەماس لە نەواری غەزە یان حوسیەکانی یەمەن. سوپا هیرش دەکاتە سەر هێزەکانی ئێمە لە عێراق و دەبێ هەر بەو شێوە لە پێڕەستی تیرۆر بمێنێتەوە.


2 ساڵ و 2 مانگ و 5 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕابێرت مالی: سوپای پاسدران لە لیستی تیرۆریستی دەرنایەت

ڕابێرت مالی: سوپای پاسدران لە لیستی تیرۆریستی دەرنایەت

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران