یه‌ک شه‌مه‌ 

15 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەشداری کومیتەی سوئیدی سازمانی خەبات لە کۆبوونەوەێکی بەرفراوان بە بۆنەی ئیعدامەکانی ساڵی 1367

بەشداری کومیتەی سوئیدی سازمانی خەبات لە کۆبوونەوەێکی بەرفراوان بە بۆنەی ئیعدامەکانی ساڵی 1367

رۆژی شەممە رێکەوتی 6ی خەرمانانی 1395 تەزاهوراتێکی گەورە لە لایەن ئەندامانی سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران بە بۆنەی ساڵوەگەری ئیعدامەکانی ساڵی 1367 لە شاری ستکهۆڵمی وەڵاتی سوئید بەرێوەچوو. لەو خۆپیشاندانەدا بەشداربووان لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی سوئید سیاسەتی ئیعدام بە گشتی و بە تایبەتی کوشتاری بە کۆمەڵی 30 هەزار ئازادیخوازیان

 رۆژی شەممە رێکەوتی 6ی خەرمانانی 1395 تەزاهوراتێکی گەورە لە لایەن ئەندامانی سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران بە بۆنەی ساڵوەگەری ئیعدامەکانی ساڵی 1367 لە شاری ستکهۆڵمی وەڵاتی سوئید بەرێوەچوو. لەو خۆپیشاندانەدا  بەشداربووان لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی سوئید سیاسەتی ئیعدام بە گشتی و بە تایبەتی کوشتاری بە کۆمەڵی 30 هەزار ئازادیخوازیان لە ساڵی 1367 بە توندی مەحکووم کرد و دەسەڵاتدارانی ئاخوندی ئێرانیان شەرمەزار کرد. 

جێگەی باسە بەشێک لە ئەندامانی سازمانی خەبات لە وەڵاتی سوئید لە هەیئەتێکدا بەسەرپەرشتی بەرێز کاک کاک یەحیا رەسوڵی ئەندامی کومیتەی سوئیدی سازمانی خەبات بەشدارییان لەو خۆپیشاندانە دا کرد و لە پەیامێکدا وتەی کومیتەی سوئیدی سازمانی خەباتیان پێش کەش بە ئامادەبووانی خۆپیشاندانەکە کرد. 

بەرێز کاک یەحیا رەسوڵی لە پەیامەکەی دا وێرای مەحکوو م کردنی ئەو جینایەتە مەزنە و شیکردنەوەی لایەنەکانی کارەساتەکە ووتی : ئەوەی جێگەی خوشحالیە ئەوەیە کە لە ئێستا دا ئیرادەیێکی گەورە بوونی هەیە بۆ بڵاوکردنەوە و ئاشکراکردنی زیاتری لایەنەکانی ئەو کارەساتە لە ئاستی دەرەکی و لەسەر هەموو ئازادیخوازان زەرورە کە تێکەڵ بەو هەڵمەتە بن کە دەستی پێکردووە. 

هەروەها لە درێژەی پەیامی سازمانی خەبات دا هاتبوو: سازمانی خەبات ی کوردستان لەو تەوژمی درندایەتیە بێ بەش نەبووە و لەو ساڵە دا 5 رۆڵەی قارەمانی بەناوەکانی شەهید عەبدوڵلا هەمزە، شەهید خەلیل جەعفەری، شەهید تاهیر یاکوباوایی، شەهید غەففور ئەحمەدی و شەهید حەسەن سەلیمی تیرباران و شەهید کران. 

هەروەها لە درێژەی پەیامەکەدا داوا لە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کراوە چاو لە ئاستی ئەو جینایەتە نەبەستن و پێویستە بە هەوڵیکی هەمە لایەنە عەداڵەت بچەسپێ و جامی ژەهری مافی مرۆڤ لە خواردی دەسەلاتدارانی ئێران بدرێ‌.

صورة


8 ساڵ و 1 مانگ و 6 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشداری کومیتەی سوئیدی سازمانی خەبات لە کۆبوونەوەێکی بەرفراوان بە بۆنەی ئیعدامەکانی ساڵی 1367

بەشداری کومیتەی سوئیدی سازمانی خەبات لە کۆبوونەوەێکی بەرفراوان بە بۆنەی ئیعدامەکانی ساڵی 1367

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران