هه‌ینی 

16 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادێک لە فەرماندەی شەهید کاک تەها رۆحی (تەها سوور)

یادێک لە فەرماندەی شەهید کاک تەها رۆحی (تەها سوور)

عەلی بەهرامی
19ی بانەمەڕی 1401ی هەتاوی یادی 37 ساڵەی شەهیدکرانی شەهیدی فەرماندە کاک تەها سوورە. ئەو فەرماندەی هەتا ئێستاش ئەوەی لەگەڵی بووبێ، یان ئەوانەی لە نزیکەوە بینیویانە و یا خود ئەوانەی داستان و حەماسەی شۆرشگێڕانەی ئەو جوانمێرەیان بیستووە، بەردەوام بەرێزەوە ناوی دەبەن و لەگەڵ هەر یاد کردنەوەیەکدا هەناسەی داخ و پەژارەی بۆ هەڵدەکێشن.
شەهیدی فەرماندە تەها سوور لە هەڕەتی لاوەتیەوە تێکەڵ بە کۆڕی دژبەرانی رژیمی پاشایەتی لە شاری بانە دەبێ و هەر زۆر زوو خۆی لە نێو کۆڕی خەباتگێڕان و خەباتکارانی بەوەفای مامۆستا شێخ جەلالی سەرکردەدا دەبینێتەوە. ئەو خەباتکارانەی چەخماخەی شۆرشەکەیان لە شاری بانەوە لێی دەدا و بە پانتایی کوردستانی ئێران ڕادەخوشاو هێز و تینی بە شۆرش و خەبات دژ بە داگیرکەران دەبەخشی و لە کەم ناوچەی کوردستان هەر لە پاوەو نەوسود هەتا نەغەدە، پیرانشار، مەهاباد، سەردەشت، بۆکان، سەقز، کامیاران و مەریوان، لە پشتیوانی نیشتمانپەروەران و تێکۆشەران درێغیان نەکرد و ئەوەی توانیان دژ بە رژیمی داگیرکەر و دواکەوتووی خومەینی کردیان.
شەهید تەها قاڵبووی کورەی شۆڕش و خۆڕاگر و بارهاتووو لە سەنگەری کوردایەتی، شەرەفپارێزی، لەخۆبوردوویی و فیداکاری بوو. هەر بۆیە لە ماوەی کاری خەباتکارانەی خۆی دژ بە هێزە داگیرکەرەکانی کوردستان و دیفاع لە سازمانی خەبات و بەرگرتن لە خۆسەپێنی و خۆفەرزکردنی جەرەیاناتی دیکە، دەیان و سەدان داستانی قارەمانەتی تۆمار کردووە. کارنامەی تێکۆشەرانە و خەباتکارانەی شەهید تەها لەگەڵ کۆمەڵێک رەفتاری جوان و کوردپەسەندانە وای کردووە تەها سوور ببێتە رەمزی پێشمەرگەیەکی نیشتمانپارێز و پارتیزانێکی دژمن تەزێن و هەتا ئەورۆ جیلی کۆن و نوێی ریزی خەباتی خوێناوی بیکەنە نمونە و ئولگووی خۆیان و شوێن پێی هەڵگرن و سەنگەری ئاوەدان وەکەن و هەڵس و کەوتەکانی بکەنە سەردێڕی وانەی فیداکاری و هەرمان.
شەهید تەها سوور پێشمەرگەیەکی چاونەترس و قارەمان، فەرماندەیەکی جیددی و بە پرەنسیب و قاتیع، شۆرشگێڕێکی دەست و داوێن پاک، خەباتیەکی خاکی و خەڵکی و مرۆڤێکی دڵ و دەروون پاک و لێبووردە بوو. لە مەیدانی جەنگدا بە هەیبەت و سام و وەکوو شێر هەڵمەتی دەبرد بە جۆرێک پاسدار و چڵکاوخۆران لە ترسی تەهاسوور چۆکیان دەشکا و هێزی مانەوەیان لە مەیدان نەدەماو دەبوونە ئاردی و نێو دروان و کونی مشیکان لێدەبوو بە قەیسەری.
مخابن ئەو رۆڵە قارەمان و بە هەیبەتەی کوردستان و سازمانی خەبات لە ڕۆژی19ی بانەمەڕی 1364ی ک خ، لەکاتی بەرەورووبوونەوەی هێزی داگیرکەر لە دوورەوە دەکرێتە ئامانجی نیشانەشکێن و جەستەی شەڵاڵی خوێن دەکرێ، بەو حاڵەش ناهێڵێ هاورێکانی بزانن پێکراوە بێ دەنگ مەیدانی جەنگەکە جێ دێڵێ‌ و دوای چەند سەعاتێک دڵە پڕ لە ئاواتەکەی لە لێدان دەکەوێ و سەنگەری خەباتی مافخوازانەی کوردستان دەکاتە دیاری بۆ هاوڕێکانی.
یادی 37 ساڵەی شەهیدکرانی شەهید تەهاسوور بەرز و بەرێز و رۆحی شەهیدانی هاوڕێی و تێکڕای شەهیدانی کورد و کوردستان شاد و رێ و رێبازیان ئاوەدان بێ.


2 ساڵ و 6 مانگ و 26 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادێک لە فەرماندەی شەهید کاک تەها رۆحی (تەها سوور)

یادێک لە فەرماندەی شەهید کاک تەها رۆحی (تەها سوور)

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران