ڕاپۆرتی ساڵانەی «هرانا» لهسێدارهدان له ئێران له ساڵی ١٤٠ ١ دا بۆ ٨٨% لهسهد زیادی کردوه
خهباتمیدیا
خهباتمیدیا: گرووپی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، «هرانا»، ڕۆژی دووشەممە ٥ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠ ١ی هەتاوی لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە پێشێلکردنی مافە بنەڕەتییەکانی گەلانی ئێران ڕاگەیاند کە لە ساڵی ٢٠ ٢٢ دا دەزگای قەزایی ڕژیم ٥٦٥ کەسی لە سێدارە داوە کە ١١ کەسیان ژن بوون و ٥ لهوان منداڵ بوون. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ٦٣ لاپەڕەییە، کە لە ماڵپەڕی هەواڵی مافی مرۆڤی «هرانا»، بڵاوکراوەتەوە، جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان بە بەراورد بە ساڵی ١٤٠ ٠ بە ڕێژەی ٨٨% زیادی کردووە .
ئەم ڕاپۆرتە گشتگیرە بە ئاماژەدان بە نزیکەی ١٣ هەزار و ٥٠ ٠ ڕاپۆرتی تۆمارکراو سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا بڵاوکراوەتەوە. لە ڕاپۆرتی ساڵانەی «هرانا»، جگە لە ئێعدامەکان، بەدواداچوون بۆ مردنەکانی بەهۆی بەکارهێنانی چەک، پێشێلکردنی مافی ژنان، منداڵان، زیندانیان، کەمینە ئایینی و ئایینیەکان، کرێکاران و سەندیکاکانی کرێکاران، پێشێلکردنی ئازادی بیرکردنەوە و ڕادەربڕین و قەدەغەکردنی ئەو کەسانە کردووە لە مافی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاکان. ئەمساڵ لە کاتێکدا خەریکە کۆتایی دێت له سێ مانگی کۆتایی ئێران شەپۆلێکی گەورەی ناڕەزایەتی دژ بە دهسهڵاتی ڕژیمی ئاخوندی بهخۆیهوه بینیوه. لە ماوەی ١٥ هەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٥٠ ٠ کەس لە ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری وڵاتدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسەکان و لێدانی دار و جۆرەکانی دیکەی سەرکوت کوژراون کە دەیان منداڵیان تێدایە. «هرانا» دەڵێت لە ناوەڕاستی هاوینی ئەمساڵدا 322 ژن لەسەر چالاکی مافی ژنان دەستگیرکراون. زۆرترین حاڵەتی پێشێلکردنی مافی زیندانیان لە دوو مانگی پێشوودا ڕوویاندهوه.
لەماوەی ئەمساڵدا لانیکەم ٢٠ زیندانی بەهۆی نەخۆشیەوە گیانیان لەدەستداوە، ١٤ زیندانی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و لانیکەم ٢ زیندانی لە زیندانەکەدا لەلایەن پاسەوانانی زیندانەوە کوژراون. هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا ٢٠ ٤ حاڵەتی گواستنەوەی نایاسایی زیندانیان بۆ ژووری تاکەکەسی و ١٠ ٢ حاڵەتی مانگرتن لە خواردنی زیندانیان و ١٦٦ حاڵەتی گواستنەوە یان دیپۆرتکردنەوەی بەزۆر زیندانیان و نزیکەی پێنج هەزار حاڵەتی هەڕەشە و گوشار بۆ سەر زیندانییەکان و ٧ هەزار و ٦٥٢ حاڵەتی دەرونی و شکەنجەدانی جەستەیی زیندانییەکان ئاماژهی پێکراوه. ئەو گرووپە لە چالاکانی مافی مرۆڤ، پاش پێداچوونەوە بە نزیکەی ١٨ هەزار حوکمی دەسەڵاتی قەزایی ڕژیم لە ساڵی ١٤٠ ١، جەختیان کردووەتەوە کە سەدان کەس لە بواری کەمینە نەتەوەیی و مەزهەبییەکان دادگایی کراون و سزا دراون.
گۆشەگیریی ڕژیم بۆ دژی بەهایی و مەسیحی و شوێنکەوتوانی ئەهلی حەق و سوننە و دەروێش بەردەوام بووه، بەڵام گەورەترین پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ دژی بەهای بووه. ڕاپۆرتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی پەیڕەوانی ئایینی بەهایی نزیکەی ٦٥٠ª و مەسیحییەکان نزیکەی ٢١٠ªی لێکۆڵینەوە لە دۆسیە سەلمێنراوەکانی پێشێلکردنی مافی کەمینە ئایینییەکان پێکدەهێنن. بەڵام دادگاییکردنێکی زۆر لە دژی چالاکوانانی کرێکاری، ئهنجومهن و ڕێکخراوهکانی کرێکاری، ژنان، ژینگە و خوێندکاران ئەنجام دراوە و زۆرترین سزاکانیش لهم دوو مانگهی ئهخیردا ئهنجام دراون.
بە گشتی سزادانی چالاکوانان و هاووڵاتیان لە ساڵی ١٤٠ ١ی ههتاوی بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٣٧% زیادی کردووە. ڕاپۆرتی ساڵانەی «هرانا» ئاماژە بە زیاتر لە ٢١ هەزار و ٥٠ ٠ حاڵەتی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان و ٥٤ حاڵەتی خۆکوشتنی منداڵان و هاوسەرگیری بەزۆر و زەوتکردنی مافی خوێندنیان دەکات. سەدان خۆپیشاندەر کە لەم ماوەیەی دواییدا دەستگیرکرابوون، منداڵ بوون. هەروەها دەیان کەس لەو ناڕەزایەتیانە که شههید کراون منداڵن.