خەباتمێدیا: ئاروین نیک پەی، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵانی خەڵکی مەریوان، کە لە ناوەڕاستی مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا لەلایەن بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستی مەریوانەوە گیرا بوو، دوای دوو مانگ و نیو بێ بڕیاری دۆسیەکەی، هێشتا لە ژووری تاکەکەسی ئیتلاعاتی مەریوان، لەژێر لێپرسینەوەدایە.
ناوبراو دوای گیرانی بۆ ماوەی مانگێک لە گرتووخانهی ئیتلاعاتی تیرۆریستی سنە گوازرایەوە و دواتر ئەگەڕێننەو بۆ ئەم ڕێکخراوە ترۆریستییە لە مەریوان.
ئاروین نیک پەی دوای گیرانی تەنها جارێک و بۆ ماوەیەکی کورت پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ خێزانەکەی کردووە و مافی دەستگەیشتن بە پارێزەری لێ زەوت کراوە.
سەرەڕای بەدواداچوونەکانی خانەوادەی ناوبراو، دامەزراوەی ئیتلاعات و ئەمنیە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە و نیگەرانییەکانی کەسوکاری ئاروین سەبارەت بە چارەنووس و شکەنجەدانی بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ زیادی کردووە.