یه‌ک شه‌مه‌ 

13 جۆزه‌ردان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پێشێلکاری و گرتنی هاوڵاتیانی کوردستان لەلایەن رژێمی ئێرانەوە

پێشێلکاری و گرتنی هاوڵاتیانی کوردستان لەلایەن رژێمی ئێرانەوە

دەستبەسەرکرانی هاوڵاتیەکی مەریوانی لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە
زیندانیەکی سیاسی کورد لە دۆخێکی خراپدایە
دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە دێولان
ناسنامەی ٣ کەس لە گیراوانی کامیاران ئاشکرا بوو








دەستبەسەرکرانی هاوڵاتیەکی مەریوانی لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە

خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی هەنگاو، لەماوەی رۆژانی رابردوودا هاوڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بەناوی “سۆران رەشیدیان” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژێم لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە سۆران رەشیدیان لەکاتی گەڕانەوە لەباشووری کوردستان و لەخاڵی سنووری باشماخ دەستبەسەر کراوە.

سۆران رەشیدیان پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری رێژیمی ئێران بووە و لەماوەی رابردوودا بەردەوام لەلایەن هێزە ئیتلاعاتی و ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئێرانەوە لەژێر زەخت و فشاردا بووە.

زیندانیەکی سیاسی کورد لە دۆخێکی خراپدایە

خەباتمێدیا: بەپێی هەواڵەکان چەنگیز قەدەم‌خەیر، بەندکراوی سیاسیی کورد کەلە زیندانی “مەسجد سلێمان” ڕاگیراوە، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا تووشی ئازاری پا بووە بەڵام تا ئێستا لەلایەن بەرپرسانی زیندان رێگەی دەرمان و چارسەری پێنەدراوە.

جێگەی باسە لە کاتی دەستگیرکرانی ئەو زیندانییە کوردەدا، گوللەیەک بەر گورچیلەی کەوتووە کە ئێستاش لە گورچیلەیدا ماوەتەوە و سەرەڕای ئەوەی کە دکتۆری زیندان چەندین جار وریایی داوە بەڵام بەرپرسانی زیندان بێ دەربەست بوون هەر بۆیە “چەنگیز قەدەم خەیر” گورچیلەکانی تووشی هەوکردن بوون و پێویستییان بە چارەسەری پزیشکیی تایبەتی هەیە.

بەپێی راپۆرتێک کە “کەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی” بڵاوی کردووەتەوە، ئەو زیندانییە کوردە ئێستا بە دژواری نان و تەنانەت ئاویش دەخواتەوە.

چەنگیز قدەم خەیر، چوار ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ ٣ کەسی دیکە بە تاوانی محاربە  ” بەرەنگاربوونەوەی خودا و تێکهەڵچوون لەگەڵ سوپای پاسدارن” لە یەکێک لە ئاواییەکانی سەر بە شاری سنە دەستگیرکراو دواتر بە هەمان تۆمەت و ئەندامەتیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزێسیۆنی رێژیمی ئێران، لە دادگای رژێم لە شاری سنە، بە ٤٠  ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ زیندانی شاری مەسجد سولەیمان، مەحکووم کرا.

دەستگیرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە دێولان

خەباتمێدیا: بەپێی راپۆرتی کەمپینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی، رۆژی دووشەممە ٢٦ی رەزبەر، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری دێولان بەناوی “سەعدی خالیدیان” لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی رژێم لە شاری دێولان دەستگیرکرا.

 هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت و هەروەها بەبێ هەبوونی مۆڵەت چوونەتە سەر ماڵی ئەو کەسە و دەستبەسەریان کردووە.

ناسنامەی ٣ کەس لە گیراوانی کامیاران ئاشکرا بوو

خەباتمێدیا: بەپێی راپۆرتی گەیشتوو لەماوەی رۆژانی رابردوودا نزیک بە ٢٠  هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری کامیاران لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعات رژێمی ئەو شارەوە دەستگیرکراون.

ناسنامەی سێ کەس لەو کەسانە بەناوەکانی حەسەن قوربانی، حەیدەر قوربانی و حوسین روحانی ، کە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٥ی رەزبەر، دەستبەسەر کراون، ئاشکرا بووە.

ئەو هاووڵاتییانە سەرجەمیان خەڵکی گوندەکانی تەختی زەنگی، پەشاوا، وێزیەر و بزوەشی شاری کامیاران بوون کە بە تۆمەتی بەشداری لە کوشتنی دوو کەس لە دەستوپەیوەندییەکانی رێژیم بەناوەکانی جەبار ئیبراهیمی و سدیق ئەمینی لە گوندی تەختی زەنگی، دەستبەسەر کراون.


7 ساڵ و 7 مانگ و 14 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پێشێلکاری و گرتنی هاوڵاتیانی کوردستان لەلایەن رژێمی ئێرانەوە

پێشێلکاری و گرتنی هاوڵاتیانی کوردستان لەلایەن رژێمی ئێرانەوە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران