دووشه‌مه‌‌ 

31 گوڵان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەڵکشانی هەژاری لە ئێراندا!

هەڵکشانی هەژاری لە ئێراندا!
ئا: جەخەتوو

وێنەیەک لە هەڵکشانی هەژاری خەڵکی ئێران لە دەسەڵاتداریی ویلایەتی فەقیەدا: لە دەسەڵاتداریی ئاخونداندا، لە رۆژهەڵات بۆ رۆژئاوا، لە باشوور بۆ باکور، لە ئەهواز بۆ خوراسان و لە هەموو شوێنێک، بە ملوینەها هاوڵاتی لە کەلاوەو پەسیوەکاندا دەژین.
دەقی وتەی نێو وتووێژی بەرنامەی "پایش"ی تەلەفزیۆنی رژێم کە لە 11ی ڕەزبەردا بڵاوکراوەتەوە بخوێننەوە:

وێنەیەک لە هەڵکشانی هەژاری خەڵکی ئێران لە دەسەڵاتداریی ویلایەتی فەقیەدا: لە دەسەڵاتداریی ئاخونداندا، لە رۆژهەڵات بۆ رۆژئاوا، لە باشوور بۆ باکور، لە ئەهواز بۆ خوراسان و لە هەموو شوێنێک، بە ملوینەها هاوڵاتی لە کەلاوەو پەسیوەکاندا دەژین.

دەقی وتەی نێو وتووێژی بەرنامەی "پایش"ی تەلەفزیۆنی رژێم کە لە 11ی ڕەزبەردا بڵاوکراوەتەوە بخوێننەوە:

پیاوێک: ئەو سێ چەرخە دەبینی لێرەوە تێقەڕ دەبێ ئاوی خواردنەوە پێ یە. ئاوێک کە پاڵاوتە کراوە، دەبەیەکی ئەوندە بە 500 تمەن دەکڕین.

ژێک: خەڵک ئاوی دزراویان هێناوەو بەبێ کونتۆر بەکاری دێنن، هەندێ کەس دێن بۆ میوانیمان دەڵێن لەو ئاوە ناخۆینەوە، ئاوی دزیەتیە. نوێژەکەمان دروست نیە.

پێشنوێژی مزگەوت: پێشی مزگەوتەکە پڕ دەبێ لە ئاو، دەترسین مزگەوتەکە پیس بێ. ئەو ئاوە پیسە. فازڵاو پیسە. کناراوەکان پیسن. لەگەڵ پیسایی تێکەڵ دەبێ، هێندێ لە لولەکانی ئاو تەقیون، باوەر دەکەن هەندێ جار لە ئاوی جۆگەکە دەخۆن یانی لەو ئاوە پیسە دەخۆن.

هاوڵاتیەک: ئێرە پرە لە فازڵاو (زێراب) خەڵک کە شت دەشۆن پاشماوەکەی دەرواتە ئەو قوڵکانەو وەک جۆگەی لێدێ. خۆ ئێرە روباری لێ نیە کە وایە ئەم ئاوە ئەی لە کوێوە دێ؟

پێشنووێژێک: گەوڕ (تەویلە) شوێنی مانگاکانیان بووە، خاوەنەکەی گوتی باشە من ئەو گەوڕە دەدەم بە قوتابخانە.

هەواڵنێر: محەمەد ئێرە کوێ یە؟

منداڵ: قوتابخانەی ئێمە

پێشتر چیی بووە؟

جێی مانگا، مەڕ... گەوڕ بووە

هەواڵنێر: مریەم خانم بۆ کام قوتابخانە دەچیی؟

شیر خوارگاە

چەندە دوور؟

پێنج کیلۆمەتر

چۆن دەچی؟

بە پێ

هەواڵنێر: بۆ نیوەرۆ چیت خوارد؟

نازانم من لە قوتابخانە بووم

باشە لە قوتابخانە هیچت نەخوارد؟

نا

بۆچی؟

هیچمان نەبوو

ئەو شەو چیت خوارد؟

هیچێک

برسیتە؟

با لە باشووری رۆژئاوا بۆ باکووری رۆژهەڵات بچین. دیسان وتووێژ گەلێک لەگەڵ تەلەفزیۆنی رژێم لە گەڵ کەنارنشینەکانی سەبزەوار:

هەواڵنێری رژێم: نزیک بە 30 لەسەدی حەشیمەتی سەبزەوار لە کەنارنشینەکان پێک دێ.

ناوچەی راهنەمایی سەبزەوار یەکێک لەو ناوچە هەژار و کەنارنشینانەیە.

ژنێک: کۆتایی راهنەمایی 10، سی خانەوادەین. هیچ خزمەتگوزاریەکمان نیە. نە ئاو نە برق و نە گاز

هەواڵنێر: چەند ساڵە لێرەدا دەژین؟

ئێمە 7 ساڵە لێرەدا دەژین بەبێ خزمەتگوزاری

هەواڵنێر: بەدواداچوونتان کردوە؟

ژنێک: بەدوادا چوونمان کردووە بۆ ئیدارەی ئاو و فازڵاو رۆیشتین. بۆ ئیدارەی برق چووین بۆ شارەوانی چووین. بەڵام بێ ئاکامە

ژنێکی دیکە: هیچ خزمەتگوزاریەکمان نیە، نە روناکی شەقامەکان، نە ماڵەکان، برق هەتا دێ زوو دەبڕێ. ئاویش کە هەر نیمانە بە قاچاخ رامانکێشاوە.

پیاوێک بە زاراوەی سەبزەواری: ئێمە 7 ساڵە نە برقمان هەیە نە خزمەتگوزاری. گازمان نیە و هیچ خزمەتگوزاریەکمان نیە.

هەواڵنێر هۆی سەرەکی چیە کە خزمەتگوزاریتان نیە؟

پیاوەکە: زەوی، کە شارەوانی پێمان نادا. دەچینە ئیدارەی گاز داوای کاغەزی زەوی دەکاو ئەویش دەڵێ دەبێ لە شارەداری وەرگرن.

بەرپرسە دزەکانی رژێم، بە بێ شەرمی تەواوەوە باس لە هەژاری و برسیەتی و بێ نانی خەڵک دەکەن. ماڵپەڕی حکومەتی صبح بەخیر  رۆژی دووشەممە 25ی ڕەزبەر نووسی: عەلی ئەکبەری سەیاری یەکێک لە جێگرانی وەزارەتی تەندروستی گوتی: لە ئێستادا 30 لەسەدی خەڵکی وەڵات برسین. کە ئەو ئامارە لە وەزارەتی خزمەتگوزاریش تەئکید کراوەتەوە. سەیاری هەروەها باسی لەوە کرد کە 25 لەسەدی حەشیمەتی شارەکانمان کەنارنشینن، لە درێژەدا وتی: 10 ملوێن و 200 هەزار کەس لە خانوی کۆن و داروخاودا دەژین و کەنارنشینەکەکان زیاتر لەوانەن کە لە دێهاتەکانەوە بۆ شارەکان کۆچیان کردوەو هەژارەکانی شار پێکدێنن.

لە سەر حیسابی ئەو کەنارنشینە هەژارانە، سەرانی رژێم و خزمەکانیان بوونە ملیاردێری گەورە و کۆشک نشین. راگەیەنەکانی رژێم زۆر بێ شەرمانە ژمارەی ملیاردێرەکان و دزیەکانیان بڵاو دەکەنەوە. لە راپۆرتێکی رۆژنامە مەشرق 24ی خەرمانانی 1395، ناوی 30 کەس لە ملیاردێرەکانی بڵاو کردەوە کە تێکڕایان لە دەسەڵاتداران و بەرپرسانی پلەبەرز و خزمەکانیان بوون.

لەو ناوانەدا ناوی کەسانێکی ملیاردێر و ئەو شیرکەتانەی بەهۆی پلەوپایەی حکومەتیان بەدەستیان هێناوە دەبینین. لەوانە ناوی کەسانێکی وەکوو ئەسەدوڵا عەسگەر ئەولادی، لە ئەندامانی تاقمی مۆتەلفە، سەرۆکی ژووری هاوبەشی ئێران و چین، خاوەنی شیرکەتی "حساس" کە لە باری هەناردەکردنی وشکەبار و بەتایبەت پستەدا کار دەکا.

موحسینی بەهرامی ئەرچ ئەقدس: چەندین پلەی وەک راوێژکاری جێگری سەرۆک کۆمار و جێگری وەزیری بازرگانی و راوێژکاری وەزارەتی نەوت.

تۆفیق مەجیدپوور: سەرۆکی هەیئەتی بەرێوەبەری شیرکەتی کەشتیرانی "فەرادەریا"

پدرامی سولتانی: بەرێوەبەری گشتی هەناردەکارانی بەرهەمە نەوتیەکان، گاز و پترۆیشمی ئێران، وە بەرێوەبەری سەندوقی پەرەپێدانی هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتیەکانی ئێران.

سەرمایەی ملیاردی ئو دزانەی رژێم لە کوێ و چۆن خەرج دەکرێ؟ بە سەرنجێک بەو بیناو بورجە شاهانەی کە لەلایەن ئەو دەسەڵاتدارانەوە سازکراوە بدەین بە وەڵامی ئەو پرسیارانە دەگەین.

هەواڵنێرێک سەبارەت بەو بورجانەی نیاوەرانی تاران ئاوا دەڵێ:

هەواڵنێر: ئەو خانوە زۆر گرانە، چیی تێدایە؟

پیاوێک: هەموو شتێکی تێدایە، هەر شتێک کە پێویست بێ

بەڵێ هەموو شتێک، هەندێکیان لە پشتە بانەکان باخیان هەیە، حەوزی مەلەیان هەیە، جەکوزیان هەیە، نازانم ئیتر هەموو شتێکیان تێدایە.

شێڕی زێرت بیستووە؟

زۆر ماڵم پێ شک دێ لە یوسف ئاباد کە کابرا بازاریەو ئەو کارەی کردوە.

چ کارێکی کردوە؟

شێری رووکەشی زێری هێناوە. نیشانی هەموو جیرانەکانی داوە، ئێستا نرخی ئەو خانوە میتری 18 ملوێن تمەنە.

بەگشتی ئەو خانوە هەموو کەل و پەلێکی ئەورۆیی و پێشکەوتووی تێدایە.

ئەوەیە حکومەتی هەژارانی خومەینی فێڵباز، کە ئەوە تەنیا گۆشەیەک بوو لە دزی و بەتاڵان بردنی سەرمایەی خەڵک لەلایەن ئاخوندانەوە. بەو دۆخەی خەڵکی ئێران تیایدا دەژین و بە پێش چاویاندا دەسەڵاتداران ژیانی فرعەونی دەکەن، ئاشکرایە کە چ رق و تورەییەک لە دڵی خەڵکدا پنگی خواردوەو دوور و نزیک ئەو رقە دەتەقێتەوەو ئاخوندان و رژێمەکەیان بەرەو نەمان و مەرگی یەکجاری دەبا.


7 ساڵ و 6 مانگ و 28 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەڵکشانی هەژاری لە ئێراندا!

هەڵکشانی هەژاری لە ئێراندا!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران