شه‌ممه‌ 

6 گه‌لاوێژ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی قوربانی پیرۆز

پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی قوربانی پیرۆز
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

  بە بۆنەی جێژنی قوربان جێژنی گەورەی ئیسلام پیرۆزبایی بە هاونیشتمانیانی موسڵمان لە کوردستان، ئێران و جیهان پێشکەش دەکەم.
لە کاتێکدا جێژنی قوربان پیرۆز دەکەین کە ژمارەیەکی بەرچاو لە هاونیشتمانیانی کوردستانی ئێران و نەتەوەکانی دیکەی ئێران ڕۆڵەکانیان بە گوللەی بەکرێگیراوانی ڕژیم لە شەقامەکاندا و لە زیندانەکانی ڕژیمی ئاخوندی بە بێ‌ تاوان شەهیدکراون.
هەروەها دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی، زۆری بۆ مامۆستایانی ئایینی ئیسلام لە کوردستان و بلوچستان هێناوەو ژمارەیەک لەمامۆستایانی نیشتمانپەروەرو دڵسۆزی زیندانی کردوەو حوکمی ناڕەوای بەسەردا سەپاندوون.
ئاشکرایە ڕژیمی دیکتاتۆری لە ئێران و دەسەڵاتدارە سەرکوتگەرو جینایەتکارەکانی، ڕێگەنادەن گەلانی ئێران ئاسودەیی و ئازادی ببینن و خۆشی لە بۆنە ئایینی و نەتەوەییەکان بەڕێوە بەرن. ئەو دەسەڵاتە دژی تێکڕای پێکهاتەو باوەڕەکان لە ئێراندایەو هیچ بنەمایەکی ئایینی و ئینسانی و دیموکڕاسی نیەو تەنیا بە زوڵم، ستەم و جینایەت درێژە بە حوکمی ناڕەوای دەدا.
لە گەڵ پیرۆز بایی دووبارەم بە بۆنەی جێژنی قوربان، داوا لە هاونیشتمانیان و بە تایبەت مامۆستایانی نیشتمان خۆشەویست و میللەت خۆشەویستی ئایینی ئیسلام دەکەم لە ووتارو خوتبەکانی نوێژی جێژنی قوربان دا، سیاسەتی چەپەڵ و دژی ئینسانی و دژی ئیسلامی ئاخوندە دەسەڵاتدارە ستەمگەرەکان لە قاو بدەن و بەردەوام بن لە پێشەنگیی جەماوەری کوردستان و ڕێنوێنی کردنیان بۆ حەوانەوەو ئاشتیخوزای کۆمەڵایەتی و دووریکردن لە توندو تیژی فکری و مەزهەبی.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
6 ی پووشپەڕی 1402 کۆچی خۆری


1 ساڵ و 29 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی قوربانی پیرۆز

پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی جێژنی قوربانی پیرۆز

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران