هونەرمەند کاک تاهیر خەلیلی کۆچی دوایی کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەندی پێشمەرگە کاک تاهیر خەلیلی پرسەو  سەرەخوشی  بە خانەوادە و کەس و کار  ئاشنایانی ئەو هونەرمەندە تێکۆشەرەو خەڵکی کوردستان  ڕادەگەینین. 
کاک تاهیر خەلیلی ویڕای ڕۆڵی بەرچاوی لە بواری سرودی نیشتمانی و نەتەوەیی  موسیقا و هونەری کوردی, بەشێکی  تەمەنی تەرخانی خەبات لە  ڕێگەی ئازادی و ڕزگاری نەتەوەی ستەملێکراوی  کورد کرد هونەرمەند کاک تاهیر خەلیلی لە ماوەی ژیانیدا سەختی و ئازاری دیی .بەڵام سەرەڕای کێشەو سەختیەکان بەردەوام بوو لە خزمەت بە هونەری کوردو سرودی نەتەوەیی و نیشتمانی. 
کاک تاهیر خەلیلی  تا دوا هەناسە بیری لەلای نیشمانەکەی بوو و ئاواتی ئەوە بوو کە لە ئازادیی و ڕزگاری بە دیداری خەڵک و شارو  و شوێنی لە دایک بوونی شاد بێتەوە. 
جارێکی دیکە بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک تاهیر خەلیلی پرسەو سەرخۆشی خۆمان رادەگەینین و لە خودای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینی شادی بکات.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئیران
کومیسیۆنی ڕاگەیاندن
۵ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ی هەتاوی



