چالاکێکی سیاسی حوکمی زیندانی بەسەردا سەپا
بەپێی هەواڵ، چالاکێکی سیاسیی کورد بەناوی "کامەران دەرویشی" لەلایەن دادگای رژێم لە شاری ورمێ حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
ناوبراو کە لە بانەمەڕی ئەوساڵدا دەستبەسەر کراوە تاکوو ماوەیەک پێش ئێستا لە ژووری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دا لە ژێر شکەنجەو لێپێجینەوەدا بووە.
لقی دووی دادگای رژێم بە سەرۆکایەتی "قازی شێیخلوو"، ناوبراوی بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێ لە حیزبە کوردییەکان" حوکم داوە.
"کامەران دەرویشی ئێستا لە بەندی ١٣ی گرتووخانەی ناوەندیی شاری ورمێ تێکەڵ بە زیندانییەکانی پێوەندیدار بە تاوانە مەترسیدارەکان کراوە."
|
|