هه‌ینی 

4 ره‌شه‌مه2723
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات سەبارەت بە شەهید كردن و بێ‌ ڕێزی كردن بە كۆڵبەرانی زەحمەتكیشی كوردستان

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات سەبارەت بە شەهید كردن و بێ‌ ڕێزی كردن بە كۆڵبەرانی زەحمەتكیشی كوردستان
دەنگی خەباتی کوردستان

كۆلبەرانی زەحمەتكێش !
هاونیشتمانیانی كوردستان!
شەهید كردن و لێدان و بێ‌ ڕێزی بۆ سەر كۆڵبەران كردەوەیەكی ناڕەواو دژی ئینسانیەو داوادەكەم بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لێكۆڵینوە لەو تاونبارانە بكەن كە هوشیار مەحمودیان، لە دەروازەی سنووریی شۆشمێ،‌ شەهیدکرد و كۆڵبەرێكی دیکه‌یان بریندار كردوەو بێ‌ ڕێزی و سوكایەتیان بە چەند كۆڵبەری دیكە كردوە. 
هەروەها داوا لە ناوەندە مەدەنی و كەسایەتیە سیاسی و كۆمەڵایەتیه‌کان،مامۆستایانی ئایینی و لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق دەكەم لە حاست ئەو تاوانانەدا بێدەنگ نەبن.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم سپاسی ناوەندە مەدەنیەكان و كەسایەتیەكانی كوردستانی ئێران بكەم كە لە دوای تاوانی چەند پاسەوانی سنووری عێراق،لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و لە هۆكانی ڕاگەیاندن و لە كۆڕوكۆبونەوەكان دا، باس و بابەتی ژیرانەیان لە سەر ئەو ڕوداوە تاڵانە بڵاو كردەوەو ئەو تاوانانەیان مەحكوم كرد.
سپاسی كەسایەتیەكانی شاری هەڵەبجەو مامۆستایانی ئایینی و پەڕلمانتاران، نووسەران پاڕڵمانتارانی هەرێمی كوردستان عێراق دەكەم كە لە دوای ئەو تاوانانە هەڵوێستیان گرت و داوای لێبوردنیان لە كۆڵبەران و گەلی كورد لە كوردستانی ئێران كرد.
ئەو ڕوداوە تاڵ و ناخهەژێنانە لە هەلومەرجێكدایە كە ڕژیمی ئێران هێرشی ناڕەوای موشەكی و درۆنی كردۆتە سەر هەرێمی كوردستان و منداڵی بچوك و ژن و پیاو شەهید دەكات و بە كردەوە دژایەتی لە گەڵ دانیشتوانی هەرێم و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات. 
هەموو لایەك ئاگادارن لە دوای  هێرشەكانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر و دەوروبەریی، هاودەنگی و هاوهەڵوێستی لە نێوان گەلی كورد لە كوردستانی ئێران و خەڵكی كورد لە هەرێمی كوردستانی عێراق و بە شێوەی گشتی تر هاودەنگی هێزی تێكۆشەری سەرانسەریی ئێران، سازمانی موجاهیدینی خەڵق و شۆڕای میللی مقاومەتی ئێران و هەروەها ژمارەیەك كەسایەتی و لایەنی سیاسی عێراق لە بەرانبەر سیاسەتی دژمنكارانەی ڕژیمی ئێران، بۆتە هۆی زیاتر ڕسوابوونی دەسەڵاتی ئێران.
زۆر گرینگە كە لە دوای هێرشی چەند پاسەوانی كوردی سنووری عێراق بۆ سەر كۆڵبەرانی زەحمەتكێشی كورد، هەموو لایەك بە وریایی ڕوبەڕوی پیلان و ئاژاوەگێڕیەكانی ناوەندەكانی دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران ببن و ڕێگە نەدرێ‌ ئاخوندەكان،ئەو یەكگرتووییە كە لە دژییان لە ئارادیە، بە دروست كردنی ڕق و كینە لە نێوان هاونیشتمانیانی كورد لە هەرێمی كوردستان و لە كوردستانی ئێران كەمڕەنگ و كەم هێز بكەن.
لە كۆتاییدا سەرەخۆشی بە خانەوادەی شەهید هوشیار مەحمودی ڕادەگەێنم و هاودەردی لە گەڵ كۆڵبەرە زەحمەتكێشەكان دەكەم. 
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
۳ی ڕێبەندانی ۱۴۰۲ی كۆچی خۆری

30 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات سەبارەت بە شەهید كردن و بێ‌ ڕێزی كردن بە كۆڵبەرانی زەحمەتكیشی كوردستان

پەیامی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات سەبارەت بە شەهید كردن و بێ‌ ڕێزی كردن بە كۆڵبەرانی زەحمەتكیشی كوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران