هاونیشتمانیانی خۆڕاگر
خەڵکی بەشەرەف و ئازادی خوازی کوردستان!
۲۲ی ڕێبەندان یەکێک لە گەورە ترین ڕووداوە مێژووییەکانی گەلانی ئێرانە و ئەم ڕۆژە بۆ هەموو نەتەوەکانی ئێران بۆتە ڕۆژێکی
لەبیرنەکراوەو مەزن. لە ۲۲ی ڕێبەندانی ساڵی ،١٣٥٧ خەباتی مافخوازانەی گەلانی ئێران دژی دەسەڵاتی خۆسەپێن و دیکتاتۆری پاشایەتی سەرکەوت و گەلانی ڕاپەڕیوی ئێران لەو ڕۆژەدا تاج و تەختی شای دیکتاتۆریان،تێکڕووخاند. ئەو شۆڕشە بە هۆی بەردەوامی جینایەتی دەسەڵاتی پاشایەتی و پەرەسەندنی ناڕەزایەتییە 
جەماوەریەکانی گەلانی ئێران لە چەند دەیە دەسەڵاتی دیكتاتۆریی بوو، کە بە درێژایی مێژووە گەلانی ئێران ژێر فشاری لە ڕادەبەدەری
دەسەڵاتدارانی حكومەتەكانی ڕەزا شاو حەمەڕەزا شا بوون و هیچ داهاتوویەکی ڕوون یان بۆ خۆیان و ووڵاتیش نەدەدیت . لە ڕاستیدا 
ماوەیەکی زۆر بوو کە خەڵکی ئێران و شۆڕشگێرانی ڕێگەئازادی، دەستیان بە هەڵگیرساندنی شۆڕش کردبوو ودەیان کەس لەو ڕێگایەدا شەهید کران و هەزاران کەسی تریش کەوتنە بەندیخانە و لە ژێر شکەنجەی تاقەتپڕوکێنی جینایەتکارانی ساواکدا خۆڕاگریان کرد و بە گیانبازی قارەمانەكان و خۆڕاگریی زیندانیانی سیاسی بڵێسەی ئاگری ئەم
شۆڕشەیان داگیرسا. شۆڕش و خەبات ی گەڵانی ئێران، بەدرێژایی مێژوو هەروەها شۆڕشی ۲۲ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ی كۆچی خۆری بۆ 
ئەو ئامانجە بووه، کە ئازادی و مافی یەکسانی و دیموکراسی و دادپەروەری لە ووڵاتدا ڕەچاو بکرێ و دەسەڵاتی زاڵمان و دیکتاتۆران کۆتایی پێی بێت و خەڵک بگەنە ئازادیی. لەم شۆڕش و ڕاپەڕینە 
سەرتاسەری و جەماوریەدا، گەلی کورد لە کوردستانی ئێران، بەوپەڕی فیداکاری و خۆڕاگریەوە بەشداریی کرد و لە پێناو بە ئاکام گەیشتنی ئەم ڕاپەڕینە پیرۆز و مەزنەدا بە گیان و ماڵ و فیداكاری دەوری سەرەکی و بەرچاو لە سەرکەوتنی ئەم شۆڕشەدا گێڕا. گەلی کورد و ڕۆڵە 
خەباتگێڕەکانی بە مەبەستی ڕزگاری یەکجاری و گەیشتن بە ماف و ئازادیە نەتەوایەتی و نیشتمانیەکان یان، لە هیچ ئەرکێکی پێویست خۆیان نەبوارد و بە ئۆمێدی ئەوە بوون لە دوای ڕوخانی دەسەڵاتی شا، کورد بە مافەكانی بگا و شان بەشانی گەلانی دیکەی ئێران لە ئاوەدان کردنەوە و پێشکەوتن و پێگەیشتنی نەتەوە و نیشتمانە داگیرکراوەکەی، بەرەو ئاسۆی ڕوناکی و ڕزگاری یەکجاریی لەگەڵ تێکڕای گەلانی ئێران، 
بەبەختەوەری بگات، بەڵام بەداخەوە خۆمەینی جینایەتکار بەرهەمی شۆڕشی ڕەوای گەلانی ئێرانی بەتاڵان برد و بە درۆ و فریوكاری، خۆی 
بەسەر شۆڕشی ئازادیخوازانە و دێمۆکراتیکی خەڵکدا سەپاند. خومەینی و ئاخوندە جینایتكارەكانی دیكە، هەر لە یەکەم ڕۆژەكانی سەرەتای هاتنە سەر دەسەڵات، دڕندانەتر، خوێنڕێژتر و بێ بەزەییتر لە ڕژیم و 
دەسەڵاتی شا، کەوتنە گیان و ماڵی خەڵکی ئێران و دڕندانە ستەم و چەوسانەوەی جەماوریی ئێران یان دەست پێی كرد.
!گەلانی ستەم لێکراوی ئێران
!هاونیشتمانیانی تێکۆشەری كوردستان
ئەمساڵ لە کاتێک دا دەچینە ناو ٤٥ هەمین ساڵیادی ۲۲ی ڕێبەندان، کە کردوە ترۆریستیەکانی ڕژیمی ئاخوندی و ئیعدام و شکەنجە و گرتن 
و زیندانی کردنی تێكۆشەران چین و توێژەکانی گەلانی ئێران لە دوایی شۆڕشی ژینا دوو بەرابر بووە و ڕژیم بە هەموو هێز و توانایی دەستی 
داوەتە سەرکوت و ئێعدامی لاوای تێكۆشەر و بەدڕندانەترین شێوه گەلانی ئێران و کوردستان دەچەوسێنێتەوه. سەرەڕای تاوانكاریی و 
جینایەتكاریەكانی ڕژیمی ئاخوندی خەڵکی ئێران بە گشتیی و خەڵکی کوردستان بە تایبەتی بە سەركوت و کوشتار و ئێعدام، چۆکیان 
بۆ ڕژیمی ئاخوندی دانەداو بەخەباتی ئازادیخوازی و ناڕەزایەتیەكان ڕوویی ڕاستەقینەی ئەم ڕژیمە خوێنمژەیان بۆ هەموو جیهان دەرخست. 
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وێڕای دەستخۆشی و پێزانین لە بەرەنگاربوونەوە و خۆڕاگریی بەردەوامی خەڵکی ئێران و کوردستان لە بەرانبەر ڕژیمی ئاخوندی، لە سەر ئەوە پێداگری دەکاتەوە کە شۆڕشی٥٧ی گەلانی ئێران بە ئەنجامی ڕاستەقینەی خۆی کە وەدیهاتنی ئازادی 
و دێمۆکراسییە نەگەیشتووە و شۆڕش لە بەرانبەر دیکتاتۆریی تا ڕووخانی دەسەڵاتە دژە مرۆڤ و دامەزراندنی حکومەتێکی دیموکراتیک بەردەوام دەمێنێتەوە.
پیرۆز بێ ۲۲ ی ڕێبەندان ٤٥هەمین ساڵڕۆژی سەركەوتنی شۆڕی گەلانی دژ بە دەسەڵاتی دیكتاتۆری شا،
مەرگ و نەمان بۆ ڕژیمی دیکتاتۆری
سەرکەوێ خەباتی مافخوازانەی گەلانی ئێران
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران 
۲۲ی ڕێبەندانی ١٤٠۲ی كۆچی خۆری



