شه‌ممه‌ 

6 گه‌لاوێژ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سەپاندنی سزای15مانگ حوکمی ناڕەوە بۆ سەر شەکیلا مونفەرێد

سەپاندنی سزای15مانگ حوکمی ناڕەوە بۆ سەر شەکیلا مونفەرێد
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕەشەممەی 1402ی هەتاوی، شەکیلا مونفەرێد، زیندانی سیاسی زیندانیکراو لە زیندانی ئێڤین، کە لە کۆتاییەکانی مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵدا لە لایەن لقی 26ی بێدادگای بەناو شۆڕشی ڕژیم لە تارانەوە، بە غیابی سزای پانزە مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو. ناوبراو پاش ڕاگەیاندنی ئەم حوکمە ناڕەوایە لە زیندان، ناوبراو ناڕەزایەتی لە دەرکردنی ئەم سزایە ڕاگەیاند کە دوای ڕەتکردنەوەی ئەو سزایەی بەغیابی بەسەریدا سەپابوو، چەندی سزای ناڕەوای دیکەی وەک: سزای پانزە مانگ زیندانی و دوو ساڵ دوور خستنەوە بۆ پارێزگاکانی دراوسێ، دوو ساڵ قەدەغەکردنی چوونەدەرەوەی لە ئێران، دوو ساڵ قەدەغەکردنی ئەندامێتی، لە گروپە کۆمەڵایەتی، سیاسسیەکان، دوو ساڵ  قەدەغەکردنی بەکارهێنانی مۆبایلی بەسەریدا سەپێندرا.
شەکیلا مونفەرێد لە لقی لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتیی ئێڤین بۆ ئەم دۆسیەیە، بە تۆمەتی ساختەی تەبلیغات دژ بە ڕژیم تۆمەتبار کرا، هەروەها بدواداچوون بۆ تۆمەتەکانی خاتوو شەکیلا لەگەڵ خاتوو نەرگس محەمەدی، چالاکی مافی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، کە لەم پەروەندەیەدا هاوبەشن،
 لە کۆتایی سەرماوەزی ئەمساڵدا لە لقی 26ی بێدادگای بەناوشۆڕشی تاران بەڕێوەچوو و لە هەمان ڕۆژدا حوکمی ئەو دوو زیندانییە سیاسییە بە غیابی دەرچوو.

5 مانگ و 4 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەپاندنی سزای15مانگ حوکمی ناڕەوە بۆ سەر شەکیلا مونفەرێد

سەپاندنی سزای15مانگ حوکمی ناڕەوە بۆ سەر شەکیلا مونفەرێد

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران