شه‌ممه‌ 

2 پووشپه‌ڕ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی سەروەری گەل،شەهید محەممەد ئەحمەدی...

یادی سەروەری گەل،شەهید محەممەد ئەحمەدی...
دەنگی خەباتی کوردستان

یادی سەروەران 
یادی سەروەری گەل،شەهید محەممەد ئەحمەدی...
هەر گەلێك شەهیدی نەبێ مێژووی نییە و هەر گەلێك مێژووی نەبێ گەل نییە. كاروانی خەباتی دژی زۆرە ملی و ملهۆڕی بێ وچان و ڕاوەستان دێت و دەڕوا و بێ پسانەوە ڕادەبڕێ و شان بە شانی ئەویش كاروانی شەهیدانی سوور خەڵاتی دەڕوا و شەهیدی تازەی پێوە دەلكێن و دەستە دەستە خەباتگێڕان پلە و پایەیان بەرز دەبێتەوە و شانازی چوونە ناو كۆڕی شەهیدان، وەدەستیان دەكەوێ و هێندێكیش لەوان چاوەڕوانی چوونە ناو ئەو كاروانە و وەرگرتنی ئەو شانازییەن و دەیانهەوێ بگەنە ئەو ڕادە كە ئەركی خۆیان بە جێ هێنابێ. گەلی كوردمان لە كوردستاندا وەك گەلێك خاون بیر و باوەڕ بە ڕێبازی پڕ لە ئازادی خودا كە خەباتی ڕزگاری خوازی دژی زۆرداری و زۆرە ملی یە، وەك هەموو زۆرلێكراوێك كە هەست بە زۆر لێكراوی  كردبێ و لە دژی زۆر ڕاپەڕی بێ، وەك هەموو چەوساوەیەك كە دەبێ تەكان لە خۆی بدات و خۆی لە چاڵاوی كۆیلەیی و چەوسانەوە دەربێنێ وەك هەموو خەباتگێڕێكی ڕاستەقینە و كۆڵنەدەر كە خەبات دەكا، ئاڵای خوێناوی خەباتی ڕزگاریخوازانەی خۆی بەرزكردۆتەوە و لە سەر لوتكەی لە خوێندا شەڵاڵی كوردستان هەڵی داوە و مەردانە لە گۆڕەپانی خەباتی كوردستان ڕاوەستاوە. كە لەو ڕێگا پڕ لە كەند و كۆسپەدا بە هەزاران هەزار شەهیدی پێشكەش بە بارەگای خودا و خەڵك كردووە. بەڵام گەلی قارەمانی كورد هەرگیزاو هەرگیز، دەستی لە خەباتی ڕزگاریخوازانە و ڕەوای خۆی شل نەكردوە و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر تێكۆشاوە. ئەو كاتەی كە لە ئاسمانی خەباتی ڕەوای گەلەكەماندا ئەستێرەیەكی پرڕشنگداری خۆی بە خەباتكارانی ڕاستەقینە نیشان ئەدات، ئەو كاتە كە لە گوڵزاری هەڵاڵە سوورەی شەهیداندا گوڵێكی سوور، بە دیمەنی هەڵكەوتووی قارەمانێكی خەباتگێڕی وەك كاك محەممەد ئەحمەدی پێدەكەنێ، هەر بۆیە شەهید محەممەدیش بۆ تۆڵەی شەهیدانی پێش لە خۆی خوێنی وەجۆش هات و بە سەر خاكی كوردستاندا هەڵچوو. شەهید محەممەد ئەحمەدی كوڕی محەممەد ئەمین خەڵكی گوندی ساوانی خوێناوی كوڕە كوردێك بوو كە بە ئاو هەوای ئەو كوردستانە خوێنیاوییە ژیا بوو پێ گەیشتبوو و بە تەواوی هەست بە ژێر چەپۆكی گەلەكەی و داگیركراوی نیشتمانەكەی كردبوو، هەر بۆیە لە كاتی هێرش هێنانی ڕژێمی دژی مرۆڤایەتی خومەینی بۆ سەر كوردستان هەستی كورد پەروەری هانیداو چەكی دیفاع لە نیشتمانەكەی لە شان كرد و لە سەنگەری شەرەفدا دژی داگیركەرانی كوردستان شێرانە ڕاوەستا، بەڵام بە داخێكی زۆر گرانەوە مەرگ مەودای نەداو لە ماوەیەكی كەمی پێشمەرگایەتی دا لە شەڕی ٣٨ ڕۆژەی شاری بانەی خوێناوی لە ڕۆژی٠٨/٠٢/١٣٥٩ دا بە گوللەی دژمنانی خوێن خۆری ئینسانییەت پێكراو چاوی ئەوینداری بە گەل و نیشتمانەكەی لە سەر یەك دانا و بۆ هەمیشە سەنگەری شەرەف و پیاوەتی بۆ هاوسەنگەرانی بە جێهێشت.
 
هەزاران پیرۆزبایی لەو خاكەی كە ئەو ڕۆڵە قارەمانانەی لە ئامێز گرتووە
سڵاو لە ڕۆحی شەهید محەحەممەد ساوانی و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی ڕزگاریی

10 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەری گەل،شەهید محەممەد ئەحمەدی...

یادی سەروەری گەل،شەهید محەممەد ئەحمەدی...

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران