دووشه‌مه‌‌ 

25 پووشپه‌ڕ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی سەروەری گەل شەهید كاك ڕەحمانی كۆخی:

یادی سەروەری گەل شەهید كاك ڕەحمانی كۆخی:
یادی سەروەران

یادی سەروەران

یادی سەروەری گەل شەهید كاك ڕەحمانی كۆخی:

 

دەردی گەلی كورد،دەردێكە كە ناكرێ كەس تا سەر هەڵەبێ لەو دەردەو لە ڕاستی دەردی کورد تێ نەگا،دەردی گەلی كورد، چەوسانەوەیە، سووكایەتیە بە دەست بێگانەو داهات بە تاڵان ڕۆیشتنە، دەربەدەریی و تێكەڵی و هاوبەشی لەگەڵ زۆردار، وە نیشتمان داگیرکراو..

بەڕاستی وایە، بێگانەی داگیركەر بەرنامەڕێژە و دەسەڵات هەر بە دەست ئەوەوەیەو شەریكایەتی وهاوبەشی لەگەڵ ناكرێ، چونكە یاسا و دەسەڵات بەدەست خۆیەتی، چۆنی بە قازانج بێت، بایدەدات و بڕیاری خۆی لەسەر ئەڵێ ودەست بەجێ ئەیهێنێتە جێ، نە ئەتوانێ بڵەین یاسا وانیە و نە دەتوانین بڵەین ئەوە حەقی من وە ئەوە حەقی تۆیە بەداخەوە. زۆر وابووە کە كوڕانی كوردەواری دوای ڕێبازی كورد خڵەتێن كەوتوون و بە چوار پێنج قسەی زریوەو بریقەدار و كورد پڕژێن كەوتوون و بەخۆیان نەزانیوە كە بەڵێنی و نۆكەری ئاڵقە لە گوێی بۆ نەتەوەی داگیركەریان لێ ستاندوون و چاویان بە شەوارە خستوون، ولە داویان هاویشتوون. بەڵام ناویان ناوە ڕوناك بیری. دەستەیەك هاتن خۆیان كردە فریشتەی ڕەحمەت وبەرنامەی ڕزگاری چەوساوەو زەحمەتكێش بۆ داڕشتن، بەڵام ئەوە فێڵێكی تازەیە، وەك ئیستیعماری تازە، باریی ئیستیعماری كۆنی بەجێ هێشت و باری تازەی گرتە بەر، ئەوانیش لە نەتەوەی داگیركەرن،هاتن كە لە كوڕی كورد بەفێڵ، بەشی دوا ڕۆژ بەرن بۆلای خۆیان، ئەگەر ڕژیمی تر هاتە سەركار، با پایەگایان لە كوردستاندا ببێ، چەوساندنەوەی ئەو گەلە بەدەست نەتەوەی ئەوان هەر درێژەی هەبێ. كوڕی كورد،كە لە دەست ستەمی شایەتی وە ئەستۆ هاتبوو وچەند ساڵ بوو ڕووی ئازادی نەدیبوو،و بەدەست وپێ بەستراوی چاو ڕاپێچراوی،دەژیا،كە شا ڕووخا،بە شادمانیان خەریك بوون، دوور لە گیانیان شایی مەرگ ببوون، هرچی دژی شا وڕژیمی ڕابردوو بوایە خۆشیان دەویست و لەگەڵ هەموان ڕوو خۆش و بە قسەی هەموان دڵخۆش بوون،بەڵام هەر وا وردە وردە چاویان گڵۆفی،ورد بوونەوە،هەیاران خۆ ئێمە كوردین،خاك داگیر كراوین و بەش خوراو،كێ دەریا ڵووشەو كێ هەژدیها،ئێمە هەڵ دەلووشێ. كوڕە خۆ ڕەش هەر ڕەشە وئەمانەش هەر گورگن لە پێستی مەڕدان و لێمان هاتوونە پێش. هەیاران دوای چی كەوتووین ڕەفیق رەفیقی چیی؟ ڕفیقی نیوەڕێگەش تەواو نین، ئەمانە كەی فریای ئێمە دەكەون برای خۆم ببێ چمە لە بێگانە. ئەوە كوردستان و ئەوە شۆڕشی كوردستان، بۆ پشت بە پشتی برای خۆمەوە نەدەم وپشت لە ڕفیقی نیوە ڕێ نەكەم، كوڕە بەخوا ئەمانە بۆ دەسەڵاتی ئێران هەوڵ دەدەن، بۆ ئێمە گەلی كوردچ گورگ و چ سوار،هرچی دەسەڵاتی ئێرانی بە دەستەوە بوو بۆی بكرێ ناهێڵێ كورد دەستی بگاتە دەمی خۆی.ئەم بیر كردنەوە وورد بوونەوە،پەرەی ستاند لە كوردەوایدا،یەكە یەكە لاوە دڵ پاكەكان هاتنە ناو ڕیزی شۆڕشی كوردستان،یەك لەوانە كاک ڕەحمانی كۆخی نیروانی بوو،كەلە سەرەتای شۆڕشی چەكدارانەی كوردستاندا.لەگەڵ یەكێك لەو دەستە كورد خەڵەتێنە كەوتبوو،بەڵام لەگەڵ ئاشبەتاڵەكەیان ئەویش دڵی لە بیر وباوەڕی وان پاك بوو،تەزووێك بەبر پێیدا هات،لە تەپڵی سەری دەرچوو،بەخۆی دەگوت كوڕە من چیم كرد، من خەڵكی كوردستانم وخاكم داگیر كراوە داهاتم بە تاڵان براوە،ئەوە لە سەر داوای حەقی خۆم،ئاوایی و كشت وكاڵم دەسووتێنن.ئۆخەی كە نەمردم وبۆم دەركەوت كە ئەمانە لە پاشە ڕوِژ،دژی من  بوون،شەرتە بچمە ناو ڕیزی پێشمەرگەی كودستان,.بچمە ناو ڕیزی پێشمەرگەی خەباتی خوێناوی.بەڵێ كاك ڕەحمان لەسەرەتای ساڵی ٦٢دا هاتە ناو ڕێزی پێشمەرگەكانی سازمانی خەباتەوە و لە بەربەرەكانی چەكدارانەدا، بەوپەڕی گیانبازیەوە بەشداری ئەكرد،بەڕاستی كاك ڕەحمان دەت گوت دینداری شۆَڕشە،دەیەوێ ئەو ماوە تەمەنەی لە ڕیزی ڕوفەقای كورد خەڵەتێن دا بوو بەگیان بازی پڕی كاتەوە،لە چەند جەنگی قارەمانانەدا زۆر بە قارەمانی بەشداری كرد.كە دوو جەنگی كێلە سپیان لەوان بوو كەناوی قارەمانی خۆی تێدا خست،تا لە ڕۆژی ١١ی جۆزەردانی ٦٢دا لەهێرش بۆ سەر دوو پایەگای یاكوباو كە هەر دوك پایەگا گیران، بە داخەوە بەگول لەی دوژمنانی خۆفرۆش دوای شەڕو قارەمانیەكی بێ وێنە شەهید بوو،لەڕیزی براكانی دا نەك ڕەفیقی نیوەڕێ

هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهید ڕەحمانی كۆخی قارەمانی عاقیبەت بەخێر سەركەوتوو بێ خەباتی ڕزگاری خوازانەی گەلی كورد

5 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەری گەل شەهید كاك ڕەحمانی كۆخی:

یادی سەروەری گەل شەهید كاك ڕەحمانی كۆخی:

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران