هه‌ینی 

30 خه‌رمانان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی سکرتێری گشتی بە بونەی ۵ی خەرمانان یادی ٤٤ مین ساڵڕۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

پەیامی سکرتێری گشتی بە بونەی ۵ی خەرمانان  یادی ٤٤ مین ساڵڕۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
بابەشێخ حوسەینی

دووشەممە ۵ی خەرمانان و  یادی ٤٤ مین ساڵڕۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێرانە
 بەم بۆنەوە، پیرۆزبایی گەرم بە هاونیشتمانیانی كوردستان، خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، زیندانیای سیاسی، كادرو پێشمەرگەو ئەندام و لایەنگرە تێكۆشەرەكان و جەماوەری لایەنگری سازمانی خەبات  پێشكەش دەكەم.
سازمانی خەبات ڕەوایی و پەسەندیی، بە كارو تێكۆشانی لەپێناو ئازادی نیشتمان و نەتەوەو بە خەباتی شێلگیرانەی سیاسی لەمێژووی پڕشنگداری بێ‌ هەڵەو دڵسۆزانەی بۆ هەموو هاونیشتمانی كوردستان و خاوەن باوەڕە جیاجیاكان و چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردەواریی سەلماندوەو تێكۆشان و خەباتی  تا گەیشتنی گەلی ستەملێكراوی كورد بە مافە ڕەواكانی و ڕوخانی ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی بەردەوام دەبێت.
پێداگری لەسەر بنەماكانی شۆڕشی ڕەوا لەبەرانبەر ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی، ڕوانگەو سیاسەتی ڕوخانخوزای، پەیوەندی و دۆستایەتی لەگەڵ هەموو هێزو لایەنێكی سیاسی  دژ بە دیكتاتۆری لەئێراندا، هەوڵی شێلگیرانە بۆ هاوكاری و پەیوەندی گەرم و دۆستانە لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی ئێران لەپێناو دەستەبەركرانی ماف و ئازادیەكان بۆ گەلی كورد لە ئامانج و بەرنامەی كاریی سازمانی خەباتە.
دۆستایەتی و هاوپەیمانی لەگەڵ هێزە شۆرشگێڕەكانی سەرانسەریی لەئێران و بەردەوام بوون لەسەر هاوپەیمانی لەمێژینە لەگەڵ سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران و شۆڕای میللی مقاومەتی ئێران لە پێناو ئازادی و ڕزگاری و گەیشتنی گەلی ستەملێكراوی كورد بە مافەكانی بەردەوام دەبێ‌.
 لەیادی٤٤ ساڵەی دامەزراندنی سازمانی خەبات ئەو  بەڵێنە دووپات دەكەینەوە كە بەردەوام دەبین  لەشۆڕشی پاك و بێگەردی نیشتمانی و نەتەوەیی و بەردەوام دەبین لەچالاكی و تێكۆشان لەسەر ڕێبازی شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمان و ڕێبازی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی و سەركردەكانی دیكەی دامەزرێنەری سازمانی خەبات.
هەر لەیادی دامەزرانی سازمانی خەبات دا بەڵێن بە هۆگرانی ڕیبازی كوردایەتی و ئازادیخوازی و شۆڕشی ژینا و شەهیدانی ئەو شۆرشە مەزننە دەدەین كە تا گەیشتن بە ئازادیی و ڕزگاری كۆڵ نادەین و هیچ لەمپەرو بەربەستێك كار ناكاتە سەر ورەی بەرزی هۆگران و تێكۆشەرانی ڕیبازی سازمانی خەبات.
لەگەڵ پیرۆزبایی دووبارەم
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
۴ی خەرمانانی ۱۴۰۳كۆچی خۆری
۲۵ی ئاگوستی ۲۰۲۴ زایینی

24 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سکرتێری گشتی بە بونەی ۵ی خەرمانان یادی ٤٤ مین ساڵڕۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

پەیامی سکرتێری گشتی بە بونەی ۵ی خەرمانان یادی ٤٤ مین ساڵڕۆژی دامەزرانی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران