دووشه‌مه‌‌ 

19 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

كورِيادێكى شايستە بۆ ڕۆژیى پێشمەرگەی سازمانى خەبات بەڕێوە چوو

كورِيادێكى شايستە بۆ ڕۆژیى پێشمەرگەی  سازمانى خەبات بەڕێوە چوو
سازمانی خەبات

بابەشێخ حوسەينى راى دەگەیەنێت: جەنگی ئێمە جەنگی رەواو مشروع بووە چونكە ئەو دەسەڵاتە دیکتاتورە وەڵامی داخوازیەکانی خەڵکی نەداوەتەوە ، خەڵکی کوردستان مافیان ویستوە شەریان نەویستوە،  کەوایە پەیامی بنەرەتی و ئەساسی داستانی 10ی خەزەڵوەر پەیامە سیاسیەکەیەتی نەک  تەنیاپەیامە نیزامیەکەی نیە بەڵكو لیکەوتە سیاسی و قازانجە سیاسیەکەیەتی 

ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانى خەبات ى كوردستانى ئ ران كە لە 10ـى خەزەڵوەرى هەمو ساڵێكدايە، ئەم ساڵیش لەبارەگای سەركردايەتى لة1/11/2024 بةکۆریادێکی شايستە ئەو يادە بەرز ڕاگیرا.
سكرتێرى سازمانى خەباتى كوردستانى ئێران رایگەياند: هەموو ئەوانەی ئەیانەویت تاقیکراوەکان دوبارە تاقیبکەنەوە زەرەر ئەکەن 
ئەوە 45سالە سازمانی خەبات لە میدان دایە . ئەگەر ڕژیم توانیویەتی لە ریزی سازمانی خەباتدا كەسانی خائین فریوبدات، بەڵام سازمانی خەبات لە  ریزی خویدا چاکسازی کردوە مەجالی نەداوە  خائین و نەیاران بەردەوام بن. لە سازمانی خەباتدا دەبیت پاک و سادق بیت ، شورشگیرو نیشتمان پەروەر و ئازادیخواز بیت. لە سازمانی خەباتدا ریگە نادری 
دزی و خیانەت و خوفروشی و جاشیەتی ، ئاژاوەگێڕی ، سازمانی خەبات هەر لە ئیستاوە شێوەی ئیدارە کردنی دروست دریژە پێ دەدات.
هەر لەیادەکەدا ولەوتارى لاوانى خەباتى كوردستاندا هاتبوپێشمەرگەو پێشمەرگە بوون و خۆتەرخان کردن لە ڕێگەی موبارزە بۆ ستاندنەوەی مافی زەوت كراوی هاووڵاتیانی كوردستان لە ڕژیمی داگیرکەر و پارێزگاری لە خاک و نیشتمان و وستان لە بەرانبەر زوڵم و ناعەداڵەتی حکومەتە داگیرکەرەکان ئەرکێکی هەرە پیرۆزەو ناوی پێشمەرگە لە لوتکەی شانازی مرۆڤایەتی دایە.
جگە لەوەش پارچە ڤیدیۆیەک  سەبارەت بە سەربردەی 10ـى خەزەڵوەرهاوكات ژمارەيەك شيعر وهۆنراوە پێَشكەش كران كە دەربرِينبون لةگیان فیدایی و قوربانیدانی پێشمەرگە بۆ نیشتمان.

لة10ـى خەزەڵوەرى ساڵى 1358ـى کۆچى خۆرى، لەرێگای سەرەكى بانە – سەردەشت ژمارەيەك لەپێشمەرگەكانى سازمانى خةبات ى كوردستانى ئيَران پێشيان بةسپاى گاردى جاويدان گرت وبةخويَنى ژمارةيةك شةهيد سپاى دوژمن تيَكشكيَندرا.

29 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

كورِيادێكى شايستە بۆ ڕۆژیى پێشمەرگەی سازمانى خەبات بەڕێوە چوو

كورِيادێكى شايستە بۆ ڕۆژیى پێشمەرگەی سازمانى خەبات بەڕێوە چوو

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران