با ڕۆژی کرێکاران بکەینە ڕۆژی ناڕەزایەتی دژی ده‌سه‌ڵاتی نه‌گریسی ئاخوندی . بێگومان ماف و ئازادیه‌کانی کرێکاران له ئێران و کوردستان ته‌نها به ڕوخانی ڕژیمی ئاخوندی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی دیموکرات دێتە ديی.
کرێکارانی ڕەنجکێش و به‌شخوراو!
جەماوەری وەزاڵەهاتوی ئێران!
خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!
بە بۆنەی ١ی مه‌ی رۆژی جیهانی کریکار، گەرمترین پیرۆزبایی بە کرێکاران و زەحمەتکێشان لە کوردستان، ئێران و جیهان پێشکەش دەکەین. ڕۆژی جیهانی کرێکاران ،ده‌رفه‌تێکی گونجاوه بۆ ده‌ربڕینی ناڕەزایەتی و داواکردنی ویست و داخوازیه‌کانی کرێکاران و باسکردن لە مافە زەوت کراوەکانیان له‌جیهاندا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی و له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئاخوندی بە تایبەتی. ڕژیمی فاسدی ئاخوندی، ژیانی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و خه‌ڵکی هه‌ژار و نه‌داری گه‌یاندۆته بارودۆخێکی مه‌ترسیدار و پڕ کاره‌سات.
کرێکاران له ئێران و کوردستان دا، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ڕژیمه‌دا کەوتونەته بەر قورسترین جۆرەکانی ستەم و زوڵم و کوشتن و سه‌رکوت و له سه‌ره‌تایترین مافه‌کانیان بێبه‌ش کراون. کرێکاران سەرەڕای نەبوونی ئەمنییەت و ئاسایش، له زەمانەتی ئابووری و کۆمەڵایەتی و کاریی، وەک بیمەی بێ‌کاری و دابینکردنی مافی کۆمەڵایەتی و ئەمنییەتی شوێنی کار‌و گەلێک کێشە و گرفتیتر بێبه‌شن و به حه‌ق ده‌ستێکی زۆر که‌م، به ناچاريی کار ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر داوای مافەکانیان بکەن و ناڕەزایەتی لە سیاسەت و بەرنامەی حکومەت نیشان بدەن، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوه دەکەونە بەرهێرش و زیندانی و شکەنجە دەکرێن. ئەو دۆخە لەکوردستاندا دوو ئەوەندە کارەساتبار ترە.
لەئاکامی سیاسەتی ئامانجداری دەسەڵات بۆ خراپ کردنی باری ئابووری. لە کوردستان نەک مافەسەرەتاییەکانی کرێکاران و رەنجکێشان بوونی نییە، تەنانەت هیچ جۆرە دەرفەتێکی شیاوی کاریش بوونی نییە و کۆڵبەری کە زۆر مەترسیدارە، لە ئێستادا دەرووێکە کە بەشێکی خەڵکی هەژاری کوردستان رووی تێ کردوە کە بە داخەوە کۆڵبەران لەلایەن دەسەڵاتەوە رۆژانە دەدرێنە،بەر دەسترێژی گوللە و شەهید دەکرێن. ساڵی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، به‌هۆی سیاسه‌تی گێره‌شێوێن و دژمنکارانه‌ی خامنه‌یی و دار‌و ده‌سته‌که‌ی حقوقی مانگانه‌ی هه‌ر کرێکارێک ١٠ ملیۆن و ٣٩٩ هه‌زار تمه‌ن، که ده‌کاته خوارتر له ١٠٤ دۆلارە که هه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی ڕژیم ئه‌و داهاته ده‌کاته نزیک به 30% کەمترین داهات و پوڵ بۆ خەرجی ژیانیان. هاوکات له‌گه‌ڵ بێ‌کاری و برسی کردنی زیاتری کرێکاران و زەحمەتکێشان، ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیم و بنه‌ماڵه‌کانیان، به‌رده‌وامن له به‌فیڕۆدان و ده‌ست به‌سه‌راگرتنی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵک و بێ گوێدانه هیچ بنه‌مایه‌کی ئینسانی و ئه‌خلاقی سەرمایەو داهاتی گەلانی ئێران تاڵان دەکەن. بێگومان ته‌نها بە به‌رده‌وامی له ڕاپه‌ڕین و کۆڵنه‌دان و خه‌بات ڕژیمی ئاخوندی دەڕوخی و ژیانێکی شایسته و ده‌وڵه‌تێکی دیموکرات و ئازاد ویست و داخوازیه‌کانی کرێکاران و گه‌لانی ئازادیخوازی ئێران وه‌دی دێ. لە گەڵ پیرۆزبایی دووبارەمان بە بۆنەی رۆژی کرێکارانی جیهان.
بڕوخێ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی.
سەرکەوێ خەباتی مافویستانەی چینی کرێکاران
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
١ ی مای ٢٠٢٤ی زایینی