دووشه‌مه‌‌ 

22 گوڵان2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی سەروەری گەل سەیید ئیبراهیم نەبی زادە

یادی سەروەری گەل سەیید ئیبراهیم نەبی زادە
یادی سەروەران

یادی سەروەران 
یادی سەروەری گەل سەیید ئیبراهیم نەبی زادە
نووسینی.سیامەند
سەیید ئیبراهیم نەبیزادە خەڵكی شاری بیجاڕ لە خانەوادەیەكی ژیان مام ناوەند لە دایك بوو. باوك و دایكی، بە رەنجی زۆر سەیید ئیبراهیم و خوشك و براكانی ئەویان گەورە كرد.
سەیید ئیبراهیم لە تەمەنی لاوییەوە دژ بە دیكتاتۆران و ستەمگەران بوو. پشتیوانی هەژاران و كەسانی بێ‌ دەرتان بوو. سەیید ئیبراهیم زۆر خولیای عیبادەت و دەروێشی بوو، هەر بۆیە لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستانی ئێران بە دەف لێدان و ووتنەوەی سرودو دروشمی ئایینی بەشداری كۆڕو كۆبونەوە ئایینیەكانی دەكرد.
 سەیید ئیبراهیم لە ساڵەكانی ١٣٥٤ تا ١٣٥٧ كۆچی خۆری لە ناوچەی بانەو لە گوندەكانی هەمزەڵان،سیاومەو دۆڵەهەرزن و هەورازە ژیانی دەبردە سەر.
بە دەست پێكردنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە دژی ڕژیمی پاشایەتی، سەیید ئیبراهیم بەشداری تەزاهورات و ڕێپیوانەكانی دژ بەو ڕژیمەی كرد. لە دوای سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران بە سەر دەسەلاتی پاشایەتی و بە دەسەڵات گەیشتنی ئاخوندەكان و هێرشی هێزەكانی  ڕژیمی خومەینی بۆ سەر شارو ناوچەكانی كوردستانی ئێران، كاك سەیید ئیبراهیم چەكی پێشمەرگایەتی لە ڕیزی سازمانی خەبات دا كردە شان و لە چەندین جەنگ و ڕوبەروو بونەوەی دژمن و بە تایبەت لە شەڕی ١٠ی خەزەڵوەری ١٣٥٨ كە هێزێكی گەورەی دژمن لە جادەی سەردەشت بانەو لە پێچەكانی هەژدەدۆڵان تا ناو شاری بانە درێژەی هەبوو بەشداری كرد.
سەیید ئیبراهیم شارەزایەكی گەورەی هونەری دەف لێدان بوو، كە لە كوردستان دا وێنەی كەم بوو. بەداخەوە ساڵانی ڕابردوو وەك ئێستا كە ساڵی ١٤٠٣ كۆچی خۆری و ٢٠٢٤ زاینیە، گرینگی ئەوتۆ بە هونەرمەندان و بە تایبەت هونەری دەف لێدان نەدەدرا، ئەگەر ئەو كات دەف لێدان و هونەریی كەم وێنەی سەیید ئیبراهیم چ لە باری ووتنی سرودی ئایینی و ووتنی ئاوازی كوردیی و هەروەها هونەری دەف لێدان بایەخی پێی بدرایە، بێگومان یەكێك دەبوو لە گەورەترین هونەرمەندانی كوردستان. بەڵێ‌ خوالێخۆش بێ‌، سەیید ئیبراهیم جیاواز لەوەی كە پێشمەرگەیەكی دڵسۆزو نیشتمان خۆشەویست بوو لە هەمانكاتدا هونەرمەندێكی بلیمەتی دەف لێدان بوو.
شەهید سەیید ئیبراهیم دڵسۆزی رێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات بوو و لە ماوەی سالانی پێشمەرگەییدا چەندین پلەو بەرپرسایەتی سازمانی لە ئەستۆ بوو كە دیارترینیان بەرپرسایەتی زیندانی سازمان بوو.
سەیید ئیبراهیم بە ڕادەیەك دڵسۆز بوو كە هەر كات خائینان و نەیارانی سازمان هەوڵیان دەدا زەربەت لە سازمان و ریبەری نەتەوەیی كورد، مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی بدەن، ئەو تێكۆشەرە قارەمانە، بە هەڵوێستی لێبڕاوانەو بە كردار، لە بەرانبەریان دا ڕادەوەستاو ڕێگەی نەدەدا خائینان بە فێڵ و فریوكاری و خۆبردنە پێش،كەڵك لەوە وەربگرن و بە ئامانج و مەبەستە گڵاوەكانیان بگەن.
بە داخەوە كاك سەیید ئیبراهیمی تێكۆشەرو قارەمان لە ڕۆژی ٢ی بانەمەڕی ساڵی  ١٣٦٥ و لە تەمەنی حەفتاد ساڵیدا، بە هۆی نەخۆشی كۆچی دوایی كردو لە سوورە قەڵات لە ناوچەی شارباژێری کوردستانی عێراق بە خاک سپێردراو ڕۆحی بەرزی تێكەڵ بە ڕۆحی شەهیدان و سەروەرانی ڕێبازی كوردایەتی و ئازادیخوزای و ڕێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بوو.
هەزاران سلاو بۆ رۆحی سەیید ئیبراهیمی نەبیزادەو هەموو شەهیدان و كۆچ كردوانی ڕێبازی كوردایەتی و ئازادیخوزایی لە سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

2 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەری گەل سەیید ئیبراهیم نەبی زادە

یادی سەروەری گەل سەیید ئیبراهیم نەبی زادە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران