پەیامی پیرۆزبایی سكرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی جێژنی قوربانی پیرۆز
جێژنی قوربان لە موسڵمانانی كوردستان، ئێران و جیهان پیرۆز بێت
بەو هومێدەی ئەم جێژنە خێروخۆشی بۆ گەلی كوردو گەلانی ئێران و كۆمەڵگەی ئینسانی بە دوای خۆیدا بێنێ.
لە كاتێكدا جێژنی قوربان بەرز ڕادەگرین كە گەلانی ئێران لە هەلومەرجێكی نالەباردان،سەركوت و چەوسانەوەی جەماوەر و تەنانەت خاوەن باوەڕانی ئیسلام لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كردوە. بێكاری و گرانی، هەژاری و نەبوونی پێداویستیەكانی ژیان، دزی كردن و گەندەڵكاری دەسەڵاتداران، بۆتە هۆی پەرەسەندنی زیاتری كێشەكانی خەڵكی ئێران و كوردستان.
لەگەڵ دەربڕینی خەم و پەژارەم بەرانبەر بە هەلومەرجی نالەباری زۆربەی خەڵكی كوردستان و ئێران هومێدوارم بە خەباتی یەكگرتوانەی جەماوەری ستەملێكراو ئەو ڕژیمە دیكتاتۆرە لە ناو بچێت و ئازادی و ڕزگاری گەلانی ئێران دابین بێت.
لەگەڵ پیرۆزبایی دووبارە
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
سكرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
۱٥ ی جۆزەردانی ۱٤٠٤ كۆچی خۆری