هەیئەتێکی دەم پارتی سەردانی سازمانی خەباتی کرد ڕۆژی سێشەممە ۲۰ی خەرمانان ۱۴۰۴، هەیئەتێکی دەم پارتی کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان: موراد شێن بەرپرسی پەیوەندیەکانی هەولێر، خەمێ خان، باکی ئاکساک و کەرەم چیفتچی، ئەندامانی دەم پارتی، سەردانی پەیوەندیەکانی هەولێری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانیان کرد و لەلایەن بەڕێزان: شۆڕشی حاجی و ماردین زاهدی، ئەندامانی کومیتەی ناوەندی، هەروەها ڕێناس فەلەکی، مەتین پەرێشان و سەعدی لوتفی، کادیرانی سازمانی خەبات، پێشوازیان لێکرا. لە دیدارەکەدا، لەسەر هەلوومەرجی جیهان، ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و دۆخی کورد و هێز و لایەنە سیاسیەکان و هەڵوێستی دوولایەن لەسەر ئەو بابەتانە باسی لێوە کراو دوو لایەن پێداگر بوون لەسەر ئەوەی کە بەو هەلومەرجە هەستیارەی لە ئارادایە، هەڵوێستەکان دەبێ لەقازانجی خەڵک و ئامانجە نەتەوەییەکان دژبە سنەم و دیکتاتۆری بێت هەروەها باس لەڕۆلی لاوان و ئافرەتان و دەور و نەقشیان لە شۆڕش و بەرخۆدان بەرز نرخێندرا. لەکۆتاییشدا دوولایەن لەسەر پەیوەندی دۆستانەی نێوان سازمانی خەبات و دەم پارتی پێداگریان کرد و هیوادار بوون کە سەربەستی و ئازادی بۆ گەلانی ئێران و گەلی کورد بگەڕێتەوەو خەڵکی زوڵم لێکراوی کوردستان لەهەموو بەشەکانی کوردستان بەمافەکانیان بگەن.