سێ‌شه‌مه 

28 گه‌لاوێژ2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دەستخۆشانەی خومەینی بۆ تێکۆشانی گەلی کورد ئاورو کوشت و بڕ بوو

دەستخۆشانەی خومەینی بۆ تێکۆشانی گەلی کورد ئاورو کوشت و بڕ بوو
ئەفسانە رحیمی


دەستخۆشانەی خومەینی بۆ تێکۆشانی گەلی کورد ئاورو کوشت و بڕ بوو

خەڵکی کوردستان  و گەلانی ستەملێکراوی دیکەی ئێران لەدژی دەسەڵاتی پەهلەوی شۆڕشێک و ناڕەزایەتی جەماوەریان دەست پێکردو ئەنجامی ئەو شۆڕشە رووخانی ڕژیمی دیکتاتۆری پاشایەتی بوو . نەتەوەی کورد یەک لەو نەتەوانە بوو لەشۆڕشی نەتەوەکانی ئێراندا دژی رژیمی شا چالاکانە بەشداریی کردو قوربانیدا. 

لەدوای سەرکەوتنی راپەڕینی گەلانی ئێران دژی دەسەڵاتی شاو هاتنەسەرکاری رژیمی ئاخوندی، لەمانگەکانی سەرەتادا ئەو سەرکەوتنە هومێدێکی زۆری بە خەڵکدا کە قۆناغێکی نوێ لەژیانی ئاسایی و دوور لەستەم دێتە ئاراوە، بەڵام زۆری پێ نەچوو هومێدەکانی خەڵک بەدەسەڵاتی نوێ، بوونە بڵقی سەر ئاو.  

سەركەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لەسەرەتای ساڵی ۱۳٥۷ کۆچی خۆری، دەرفەتێكی باش بوو کە نەتەوەی كورد لەكوردستانی ئێران ناوەندە سیاسی و دیموکراتیکەکانی پەرە پێبداو لەو ماوەدا بەشێوەیەكی رێكخراو، دامەزراوەو ئیدارە حکومەتیەکان بەڕێوە بچێ و لەباری کاری رۆژنامەنوسی و ئازادی تاک و ئازادی بیروباوەڕ کوردستان ببوە مەڵبەندو ناوچەیەکی نمونەیی بۆ هەموو ئێران.

قۆناغی پێش فەرمانی جیهادی خومەینی بۆ سەر کوردستان!
ئاخوند خومەینی کە کەڵکی لەهەستی خەڵکی وەزاڵە هاتووی ئێران دژبە دەسەڵاتی شا وەرگرتبوو، دەیان بەڵێنی دڵخۆشکەری بەخەڵکی ئێرانداو باسی مافی تاک و گەلانی ئێران و بەڵێنی خودموختاری بۆ کوردستانیش دابوو بەڵام هەموو ئەو بەڵێنیانەی بۆ ئەوە بوو کە بتوانێ بە باشی دەرفەت بۆ ڕێبەری کردنی شۆڕش و بەدەستهێنانی دەسەڵات بڕەخسێنێ.

خومەینی و دەست و پێوەندەکانی لەدوای چەند مانگ گەیشتنیان بە دەسەڵات، وەک رژیمی پەهلەوی کەوتنە دژایەتی گەلی کورد بەڵام کورد نەتەوەیەکی ئازادیخوازو سوور بوو لەسەر بەدەستهێنانی مافە  ڕەواکانی و ئامادەیە هەموو جۆرە فیداکاریەکیشی لەپێناودا بدات. لەوپێناوەدا کورد ڕێگای ئاشتیانە و گفتوگۆی هەڵبژاردو هیوای وابوو هەنگاو بە هەنگاو لەویستە ڕەواکەی نزیک بێتەوەو زۆری هەوڵدا کە بە دانوستان و گفتوگۆ کێشەکانی چارەسەر بکات و لەو پێناوەدا هەیئەتی نوێنەرایەتی بەڕێبەراتی مامۆستا شێخ عێزەددین هەڵبژارد. 

سەرەڕای هەوڵەکانی هەیئەتی نوێنەرایەتی گەلی کورد بۆ ئەوەی کێشەکان لەرێگەی دانوستان لەگەڵ رژیمی ئاخوندی چارەسەربکرێ بەڵآم دەسەڵاتدارانی ئێران لەدانیشتن و وتووێژەکاندا زیاتر زمانی هەڕەشەیان بەکارهێنا. ئەندامانی هەیئەتی نوێنەرایەتی کورد و بەتایبەت مامۆستا شێخ عێزەددین ماهیەت و زاتی خومەینی و رژیمەکەیان بۆ دەرکەوت و زانیان ڕق و کینەی دەسەڵاتی ئاخوندی بەرانبەر بە کورد چەندە زۆرە و حازر نین هیچ مافێکی کورد بدەن. سەرەڕای دابین نەکردنی مافە سەرەتاییەکانی میللەتی کورد، بەوجۆرەش دانیشتوانی کوردستان رازی بوون بەوەی کە هەلومەرجی کوردستان بەوشێوە بمێنێ و کوردستان دووربێ لەشەڕو ئاژاوە. بەڵام دەرکەوت خومەینی ودەسەڵاتداران لەئێران ئامانجیان پەیڕەوکردنی سیاسەتی تۆقاندن و داگیرکاریە. هەر بۆیە نەتەوەی کورد دوو بژاردە زیاتری لەبەردەستدا نەبوو، یا تەسلیم بوون بە نیزامێکی کۆنەپەرست و دژی مرۆڤ و یا رێگەی خەبات و خۆڕاگری بۆ گەیشتن بە ئازادی و دێموکراسی. هەر بۆیە کاتێک رژیمی تازە بەدەسەڵات گەیشتوو ئامادەکاری دەکرد بۆ جەنگ و هێرش بۆسەر کوردستان، گەلی کوردیش بۆ دیفاع لەخۆ بڕیاری بەرنگاری دەسەڵاتی ملهوڕی خومەینیدا.

فەرمانی جیهادی خومەینی تاوانێکی لەبیرنەکراوە لەدژی خەڵکی کوردستان!

لەدوای ئەوەی گەلی کورد ئامادەنەبوو تەسلیمی دەسەڵاتی حەق نەبیست بێت، خومەینی لە۲۸ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳٥۸ فەرمانی جیهاد دژی گەلی کوردی داو ڕشتنی خوێنی خەڵکی کوردستانی حەڵال کردو فەرمانی بە سپای پاسداران و هەموو هێزە نیزامییەکانی کرد کە بە زەبری چەک هێرش بکەنە سەر کوردستان، هێزە سەرکوتگەرەکانیش لەم پێوەندییەدا لەهیچ دڕندەییەک دەستیان نەپاراست و بە هێرشی ئاسمانی و زەمینی بەربڵاو، پەلاماری نەتەوەی کوردیاندا. سادق خەلخالی وەک حاکمی شەرع لەلایەن خومەینیەوە نێردرا کوردستان و لەماوەی چەند هەفتەیەکدا دەیان کچ و کوڕی مێرمنداڵان کە هێشتا نەگەیشتبوونە تەمەنی قانونی لەبەناو دادگا چەند دەقیقەیدا، خەڵخاڵی حوکمی سێدارەی بەسەرەدا دەسەپاندن. لەدوای فەرمانی جیهادی خومەینی لە ٢٨ی مانگی گەلاوێژدا لە ١١ی خەرمانانی ١٣٥٨پاسدارەکان بەسەرۆکایەتی ئاخوند حەسەنی هێرشیان بردە سەر گوندەکانی قارنێ، قەڵاتان و وسوکەندو تاوانی گەورەیان لەدژی دانیشتوانی کورد ئەنجامدا. ئەوگشتە جینایەتانە لەماوەیەکی کورتدا کاریگەری خراپی خستەسەر منداڵان و ئافرەتانی کوردستان کە تا ئێستاش ئەو کاریگەریە نەرێنیانە لەسەر دەروونی هەموو تاکێکی کوردستاندا ماوە. 
هێرشی ناڕەواو بێبەزییانەی پاسدارە جینایەتکارەکان بۆ سەر خەڵکی کوردستان ئیعدام و قەتڵ و عامی پیرولاو، گەلی کوردی ناچارکرد لەبەرانبەر دەسەڵاتی سەرەڕۆو حەق نەبیست بڕیاری خەبات وبەربەرەکانێ بدات. لەو قۆناغە مێژووییەدا پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات(دەفتەری مامۆستا شێخ عێزەددین) لەحەماسەیەکی کەم وێنەدا لە۱٠ی خەزەڵوەری ۱۳٥۸ کە هاوکات بوو لەگەڵ جێژنی قوربان، ڕووبەڕووی هێزی گاردی جاویدانی ڕژیم بوونەوە کە بە ئامانجی سەرکوتی خەڵکی کورد، ڕوویان لەکوردستان کردبوو. پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات وانەیەکی مێژووییان بە دژمنی دڵ پڕلەقینداو  شکستێکی گەورەیان تووش کردن. لەو نەبردە قارەمانانەدا بەداخەوە ۹ پێشمەرگەی سوورخەڵاتی کوردستان لە ریزەکانی سازمانی خەبات شەهیدکران.

فەرمانی جیهادی خومەینی لەدژی خەڵکی کوردستان، لەمێژووی گەلی کوددا بۆهەمیشە وەک فەرمانێکی دڕندانەو دوورلەهەموو بەها مرۆڤایەتی و ئایینی و قانونیەکان دەمێنێتەوەو لە هەمان کاتدا بەسەرەتای خەباتێکی رەوای میللەتێکی ستەملێکراو و بێتاوان لەبەرانبەر دەسەڵاتی دیکتاتۆرو دژی ئینسانی دەمێنێتەوە. 
لەم یادە شوومەدا یادی ئەو تێکۆشەرە خۆشەویستانە دەکەینەوە کە لەڕێگای ئازادی و پارێزگاری لەکەرامەتی مرۆڤایەتی و نیشتماندا خوێنیان رژاو گیانی پاکیان پێشکەش بە بارەگای گەل کردو ئەرک وبەرپرسایەتیان بۆ هەموان بەجێهێشت کە هەتا کۆتایی هاتن بەو دەسەڵاتە خوێنمژە بەردەوام بین لەخەباتی مافخوازانە.

1 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەستخۆشانەی خومەینی بۆ تێکۆشانی گەلی کورد ئاورو کوشت و بڕ بوو

دەستخۆشانەی خومەینی بۆ تێکۆشانی گەلی کورد ئاورو کوشت و بڕ بوو

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران