دووشه‌مه‌‌ 

12 خه‌زه‌ڵوه‌ر2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕاگەیەندراوی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا

ڕاگەیەندراوی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

جەماوەری ئازادیخوازی کوردستان!
گەلانی ستەملێکراوی ئێران !
٢٥ی خه‌رمانان ١٤٠٤ی هه‌تاوی بەرانبەر بە ١٦ی سێپتامبری ٢٠٢٥ی زایینی، سێ ساڵ بەسەر شه‌هیدکرانی ژینا ئەمینی بە دەستی هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕژیمی ئاخوندی له‌ ئێراندا تێده‌په‌ڕێ.
پاش شه‌هیدکردنی دڕندانه‌ی کیژه‌ کوردی شاری سه‌قز، خه‌ڵکی سته‌ملێکرا و وه‌زاڵه‌هاتووی کوردستان وگه‌لانی دیکەی ئێران
به‌ پێشه‌نگی ژنان و لاوانی چه‌وساوه‌ و به‌شخوراو هاتنه‌ سه‌ر شه‌قام و ناوه‌ندی شارەکان، دروشمی ڕوخانی ئه‌م ڕژیمه‌یان وته‌وه‌.
بەڵێ شەهیدکرانی ژینا، کچە کوردی بێتاوان لە لایەن هێزەبەکرێگیراوەکانی ڕژیمی ئاخوندی، بووە هۆی سەرهەڵدانی شۆڕشێکی به‌رین و فراوانی سه‌رتاسه‌ری و به‌تایبه‌تی ژنان و لاوانی چه‌وساوه‌و بە زوویی زۆربەی شارەکانی کوردستان و ئێرانی گرتەوەو دەسەڵاتی ئاخوندی خستە لێواری هەڵدێرو لە ناوچوون.
شۆڕشی ژینا ڕقی پنگ خواردوی گەلی کورد وگەلانی ئێرانی زۆرتر کرد کە زیاتر لە ٤٣ ساڵ خه‌باتیان دژ به‌ ملهوڕی و جینایەتی دەسەڵاتی دیکتاتۆر و حەق نەبیست و بۆ هێنانە دیی ئازادی و بەرابەری و کۆتایی هێنانی بە زوڵم و ڕوخانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی تێکۆشاون.
شۆڕشی ژینا هەڵقوڵاوی ناو جەرگەی نیشتمانەکەمان و لە شاری قارەمان پەروەری سەقز سەریهەڵداو بووە هۆی یەکێتی ویەک دەنگی هەموو نەتەوەو ئایین و چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری. یەکێک لە گرینگیەکانی دیکەی شۆڕشی ژینا، پێشەنگایەتی ژنان و دەوری بەرچاویان لە ڕێبەرایەتی کردنی بەشێکی بەرچاوی شۆڕشی ژینا بوو. هەروەها دەوری لاوانی بوێرو نەبەز کە لە مەیدانی بەربەرەکانێ لەبەرانبەر هێزەکانی ڕژیمی ئاخوندی ڕاوەستان و گیان بازیان کرد.
خانەوادەی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی!
زیندانیانی سیاسی خۆڕاگر!
بێگومان ئاکامی شۆڕشی مێژووی ومافخوازانەو نیشتمان پەروەریی و شۆڕشی ژینا، بێ ئاکام نابێت و خەڵکی تێکۆشەر و شۆڕشگێڕ، سەرەڕای فشارەکانی دەسەڵات و زیندانی كردن و شکەنجەو ئیعدامی تێکۆشەرانی ئازادیخوازو چالاکانی سیاسی و خەڵکی تێکۆشەر، بەڵام ئەو دەسەڵاتە نەیتوانیوە ئامانجی ئازادیخوازی لەناخی تێکۆشەرانی ڕێگەی ڕزگاری نەتەوەو نیشتمان کەم هێز بکات.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، لە ساڵیادی شەهیدکرانی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، داوا لە جەماوەری تێکۆشەرو دڵسۆزی کوردستان و ئێران دەکات سەردانی مەزاری شەهیدان و شەهید ژینا بکەن و هەموو یەک دەنگ و یەک هەڵوێست پەیمان بە شەهیدانی شۆڕشی مافخوازانەو ئازادیخوازی بدەینەوە کە بەردەوام دەبین تا سەرکەوتن و هێنانە دیی ئامانجی شەهیدان.
بێگومان یادی شۆڕشی ژینا هەوێنی هاوکاری و هاودەنگی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە لە خەبات بۆ گەیشتن بە ئازادی و یەکگرتوویی و هاوکاری لە نێوان هێزو لایەنەكانی کوردستان و هێزە شۆڕشگێرەکانی ئێران و تێكۆشانی هاوبەشی ئازادیخوازانی قارەمان و خۆڕاگری دژ بە ستەم و بێدادی.
سڵاو لە ڕۆحی بەرزی شەهید ژیناو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی
بڕوخێ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٤ کۆچی خۆری
1 مانگ و 7 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەیەندراوی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا

ڕاگەیەندراوی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران