بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی دوو دڵسۆز و خۆشەویستمان، دایکە ئامین سەعیدی، خەمخۆر و نیشتمانپەروەر، گەل خۆشەویست، دڵسۆزی سازمانی خەبات و مامۆستا سەید جەلال حوسەینی و من، هەروەها حاجی ساڵح ڕەحیمی میراوایی، کەسایەتی کوردپەروەر و پشتگیری سازمانی خەباتم پێگەیشت. دایکە ئامین هاوسەری کۆچکردوو، مامۆستا شێخ محەممەدی ساوان بوو. مامۆستا شێخ محەممەد یەکێک لە کەسایەتییە گەورەکانی کوردستان و دڵسۆزی سازمانی خەبات و مامۆستا سەید جەلال حوسەینی بوو. دایکە ئامین دایکی کادری بەوەج و لێهاتووی سازمانی خەبات، شەهید عومەر هەڵمەت بوو. حاجی ساڵح ڕەحیمی یەکێک لە کەسایەتییەکانی ناوچەی بانە و خەمخۆر و وەفاداری ڕێبازی سازمانی خەبات و باوکی شەهیدی قارەمان کاک ناسر ڕەحیمی (میراوایی) بوو. بۆ کۆچی دوایی دایکە ئامین سەعیدی، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم بە ئەندامانی خانەوادەی بەڕێز و گەورەی مامۆستا شێخ محەممەد و خەڵکی گوندی ساوان و شاری بانە و ناوچەی مەریوان و سەردەشت و خزمانیا لە شاری سلێمانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنم. هەروەها بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی ساڵح ڕەحیمی، سەرەخۆشی بە خانەوادەی بەڕێزیان و خزم و کەسوکاریان لە شاری بانە، گوندی میراوا و ناوچەی مەیدانان ڕادەگەیەنم. دوا مەنزڵی ئەو دوو کەسایەتییە دڵسۆزەمان بەهەشتی بەرین بێت. بابەشێخ حوسەینی ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی کۆچی خۆری



