جەماوەری تێکۆشەرو ئازادیخوازی کوردستان!پێشمەرگە قارەمانەكان, ئەندام و لایەنگرەکانی سازمانی خەبات! ڕێبوارانی ڕێگەی ئازادی نەتەوەو نیشتمان! بنهماڵهی سهربهرزی شههیدان و زیندانیانی سیاسی! به بۆنەی هاتنی ١٠ی خهزهڵوهر، ڕۆژی پێشمهرگهی سازمانی خهباتی کوردستانی ئێران، گهرمترین پیرۆزبایی پێشکەش دهکهین. ١٠ی خەزەڵوهر (١ی نۆڤامبر)ی ههر ساڵێک یاد و ڕۆژێکی گرینگە لە مێژووی جووڵانهوهی رزگاریخوازانهی نهتهوهکهماندا. ١٠ی خەزەڵوەر یادی دلێری و بوێری ئهو پێشمهرگه قارهمانانهیه که له حەماسەیەکی کهم وێنهدا، له ١٠ی خهزهڵوهری ١٣٥٨ دا، هێزی زۆری ،ژیمی داگیرکەری جینایەتکاری ئاخوندی لەشاری سەردەشتەوە بەرەو بانە وەرێ خستبوو تا بە قەولی خۆیان کۆتایی بە شۆڕشی کوردستان بێنن، بەڵام لە سەر جادەی نیوان شارەکانی سەردەشت و بانە و لە نزیک شاری بانەو لە شوێنێک بە ناوی هەژدەدۆلان کەوتنە بەر هێرشی بەورئاسای هێزی پێشمەرگە. هێزی پێشمەرگەی دەفتەری مامۆستا شێخ عیزەدین (سازمانی خەبات)بەرفەرماندەیی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی نەمر, زیانی یەکجار گەورەیان بە دژمن گەیاند و لە دەروازەی شاری بانە ئەو هیزە کە ناوی گاردی جاویدان بوو بە تەواوی لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە تێک شکێندرا. بەداخەوە لەو حەماسە کەم وێنەیە دا ٩ تۆ رۆڵەی پاک و خۆنەویستی کوردستان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون. زەربەتهکە بە رادەیێک گەورە و چاوەروان نەکراو بوو کە دژمنی لە مەیدانی سیاسی ناچار بە دژکردەوە کرد و لە هەڵوێستێکدا خومەینی رایگەیاند کە (خەڵکی کوردستان من دەنگی ئێوەم بیست) و داماوانە داوای ئاگربڕی لە خەڵکی کوردستان کرد. ئهو داستانه نهبهردیه هەمیشە لە بیری دانیشتوانی کوردستان و خاوەن باوڕان بە ئازادی و ڕێبورانی ڕێگەی ڕزگاریی دەمێنێتەوە. قارەمانی پێشمهرگهکانی سازمانی خهبات بهدرێژایی ٤٦ ساڵ خهبات و تێکۆشان له مهیدانی موبارهزه و خۆڕاگری دا، بوونە سومبول و هێمای خهبات و بهرگری و تێکۆشان و نهسرهوتن. هاونیشتمانیانی تێكۆشەر! پێشمەرگە ئازا و بوێرەکانی سازمانی خەبات! هۆگرانی ڕێگەی ئازادی و ڕزگاری! ئەمساڵ لەکاتێکدا ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات بەرز ڕادەگرین کە دۆزی ڕەوای کورد و خەبات بۆ ڕزگاری نەتەوەو نیشتمان لە لوتکەی خۆیدایە و تەنانەت لە سێ ساڵی ڕابردوو و پاش شەهیدکرانی ژینا ئەمینی بینیمان کە نەتەوەکانی ئێران بە پێشەنگی ئافرەتان و لاوانی بوێر و چاونەترس، بە وریایی و چاوکراوانە داوای ڕووخانی ئ دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی کردووەو دەکەن. شۆڕشی ژینا بڵێسەی ئاگری ٤٧ ساڵەی خەبات دژ بە ئاخوندان و هەروەها داستانی شەڕی جێژنی قوربان و ۱۰ی خەزەڵوەری زیاتر زیندوو كردەوەو سەلماندی هەوڵەکانی دەسەڵات بو ئاژاوەگێڕی لە نێوان نەتەوەکان لەژێر ناوی مەزهەب و ڕەگەز و ئایین بوو بە بڵقی سەری ئاو و خەڵکانی ئیران بە هەموو بیر و باوڕێکەوه دەست لە دەستی یەکتر داوای مافە ڕەواکانی خۆیان دەكەن. لەئاوا هەلوومەرجێکدا ئەرکی هەموو خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان و ئێران ئەوەیە کە بە بەردەوام بوون لە خەبات شۆڕشی مافخوازانەو ڕوخانخوازانە بە هێزتر بکەن و تێکۆشەرانی دڵسۆز لە دەرەوەی وڵات, بەچالاکی و هەڵسووڕانی هەمەلایەن لە دژی دەسەڵاتی ئاخوندی و هەروەها بە یادی ۱۰ی خەزەڵوەرو قارەمانی و نەبەزی تێكۆشەران و خوێنی شەهیدان، وەك هەمیشە بەرز ڕابگرن و بە تێكۆشانی هەمە چەشنە، ئازادی و رزگاری لە ئێران و کوردستان جێگیر بکەن . بە دڵنیاییەوە کە سەرکوت و سەرکوتکەران وێڕای هەموو هەوڵەکانیان لە بەرانبەر هیمەتی خەڵکدا بەچۆک دا دێن و گیان فیدایی خەڵکی مافویست بە ئاکام دەگات و ئەو دەسەڵاتە دژە مرۆڤە دەڕوخێ و لە كوردستان و ئێرانیكی ئازاد دا یادی حەماسەی ۱۰ی خەزەڵوەرو قارەمانی پێشمەرگەكانی كوردستان لە ڕیزی سازمانی خەبات و یادی شەهیدان و ئازادیخوازانی نەبەزو نەسرەوتوو دەكەینەوە. جارێکی دیکە پیرۆزبایی ۱۰ی خەزەڵوەر, ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستان دەکەین بڕوخێ دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئاخوندی سەرکەوێ خەباتی گەلی چەوساوەی كورد سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کومیتەی ناوەندی



