ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆز 
هۆگرانی رێگەی ئازادی 
غەمخۆرانی گەل و نیشتمان 
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران هێزێکی نیشتمانی و نەتەوەییە کە  ئامانجی رزگاری گەل و دابین کردنی دیموکراسی و مافی بەرانبەر بۆ تێکرای دانیشتوانی کوردستان بە بیروباوەر و بۆچوونە جیاوازەکانە، بێگومان بەردەوام بوون لە سەر رێبازی پاک و بێ هەڵە و بەردەوام بوون لە سەر سیاسەتی دلێرانە و دروست و بە جێ و شۆڕشگێرانە و خەباتی کۆڵنەدەرانەی جەماوەریی و شۆڕشگێرانەی سەرانسەریی لە بەرانبەر ڕژیمی ملهوڕی ئاخوندی کە ئاکامی ئەو خەبات وتێکۆشانە، ڕوخانی تێکرای پێکهاتە و باڵە جیاجیاکانی ڕژیمی ئاخوندی لێ بکەوێتەوە، ستراتژی سازمانی خەبات پێک دێنێ. 
سازمانی خەبات ی کوردستان بۆ بەرەو پێش بردنی ئەو ئوسوڵ و سیاسەتە شۆڕشگێرانەیە و بۆ بەرەو پێش بردنی خەباتی مافخوازانە، پێویستی بە هاوکاری ماڵی و ماددی تێکرای غەمخۆران و دڵسۆزانی گەلی کورد بە تایبەت هاوکاری دۆستان لە ناوخۆی ئێران و لە دەرەوەی ئێران هەیە. داواکارین لە هەر ڕێگەیەک و بە هەر ڕادەیەکی جێگی ئیمکان و بۆ لوان هاوکاریەکانتان بگەێننە سازمانی خەبات. دیارە بۆ دڵنیا بوونتان لە گەیشتنی ئەو یارمەتیانە بە سازمانی خەبات، دەتوانن داوابکەن ناوی خۆتان یا بە هەر نازناوێک کە پێتان باشە لە ماڵپەڕ و سایتە ڕەسمیەکان بڵاو بکرێتەوە.
 پێشەکی سپاس بۆ هاوکاریەکانتان 
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومسیونی ماڵی و تەداروکات
2ی رێبەندانی 1395
 



