رۆژی شەممە، ١٠ی یانواری ٢٠٢٦، ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەشداریان لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری کرد کە بۆ پاڵپشتی خەبات و شۆڕشی گەلانی کوردستان و ئێران لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نۆروێژ رێکخراوبوو.
لە کۆبوونەوەکەدا ڕاگەیەندراوی ناوەندی دیالۆگ بە زمانەکانی کوردی، فارسی و نۆروێژی خوێندرایەوە. پاشان ژمارەیەک پەیام و سروودی شۆڕشگێڕانە پێشکەش به ئامادەبووان کرا.
لە بەردەوامی بەرنامەکاندا، ئامادەبووان بە دروشمی پڕ جۆش و خرۆش و وتنەوەی مەرگ و نەمان بۆ رژێمی ئاخوندی، کۆبوونەوە جەماوەرییەکەیان گەرم و گوڕتر کرد.
ئەم کۆبوونەوە جەماوەرییە لەلایەن لق و کۆمیتەکانی نۆروێژی رێکخراو و حیزبە سیاسییەکانی ناوەندی دیالۆگ رێکخرابوو.



