چوارشه‌مه‌ 

15 رێبه‌ندان2725
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

خۆپێشاندانی کوردستانیان دانیشتووی  لە وڵاتی سویس

خۆپێشاندانی کوردستانیان دانیشتووی  لە وڵاتی سویس
سازمانی خەبات

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕێبەندان ١٤٠٤ بەرامبەر بە(٢٤/٠١/٢٠٢٦ )زائینی، بە بەشداریی ڕێژەیەکی بەرچاو لە کوردانی نیشتەجێی  وڵاتی سویس و بە مەبەستی مەحکوومکردنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە خەڵکی بێدیفاعی شارەکانی مەڵکشایی، لوڕستان، ئیلام و کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێران، و هەروەها بۆ پاڵپشتی لە خەباتی ڕەوای کورد لە رۆژئاوای کوردستان خۆپێشاندانێک لەلایەن حێزب و لایەنە كوردستانیەكانی ڕۆژهەڵات بەڕێوەچوو.
 دەسپێکی ئەم چالاکییە بە سرودی نەتەوەی ئەی رەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی هەموو شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان و ئێران بوو.  پەیامی هێزە كوردستانیەكان لە لایەن خاتوو چیمەن بارام میرزا خوێندرایەوە. بۆ تێگەیشتنی زیاتری بەشداربووانی بیانی لە مەبەستی ئەم چالاکییە، وەرگێڕانی پەیامەكە بە زمانی ئاڵمانی لە لایەن خاتوو ئاوێزان رحمانزادە خوێندرایەوە  .

دواتر خۆپێشاندەران بۆ نیشاندانی پالپشتی وهاوخەمی لە گەل شەهیدانی راپەڕین جەماوەری کوردستان و ئێران بە وتنەوەی دروشمی تایبەتی وێڕای مەحکوومکردنی جەنایەتەکانی ڕێژیم لە دژی خەڵکی بەزاڵەهاتووی کوردستان و ئێران، پشتیوانیی خۆیان لە خەباتی خەڵکی ئێران بەگشتی ڕاگەیاند و خوازیاری بەهاناوەچوونی ناوەند و کۆڕ و کۆمەڵە جیهانی و نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەر ڕێژیمی ئێران و جەنایەتەکانی دژ بە خەڵکی بێدیفاع بوون.

لە درێژەی بەرنامەکەدا پیامی کرمانجی لە لایەن بەرێز دارا سعدون  وهەروەها پەخشانێک لە بەرێز ئازاد حوسین زادە خوێندرایەوە. 
کۆری هۆنەری بە سرودی شۆرشگێری لەڵایان چیا فەتحی ، ئیلهام بهرامی،ئاسۆ کەریمی،سۆران محمدی بەرنامەکەیان زیاتر رازاندوە.

 

حیزب و لایەن کوردستانی و ئێرانییەکانی بەشدار بریتیە بوون لە:

سازمانی خەباتی کوردستانی ئیران

کۆمەلەی زحمتکشانی کوردستان

کۆمەلەی شۆرشگێڕی زحمەتکیشانی کوردستانی ئیرانپارتی ژیانی ئازادی کوردستان

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران

10 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خۆپێشاندانی کوردستانیان دانیشتووی  لە وڵاتی سویس

خۆپێشاندانی کوردستانیان دانیشتووی  لە وڵاتی سویس

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران