بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان بۆ پشتگیری له خه‌باتی ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ری له ئێران و کوردستان و به‌رگری و پشتیوانی له خه‌باتی ڕۆژئاوای کوردستان
ڕۆژی یەکشەممە ١١ی رێبەندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، شه‌ش حیزب و لایه‌نی به‌شداری ناوه‌ندی دیالۆگ، خۆپیشاندانێکیان بۆ پشتگیری لە سەرهەڵدانی ئەم دواییانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و بەرگریی ڕۆژاوای کوردستان بەڕێوە برد.
خۆپێشاندانەکە بە بەشداریی سەدان کەس لە ئەندامان و لایەنگرانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران و کوردانی دڵسۆز، دەیان کەس لە ئەندامان و لایەنگرانی ڕێکخراوی موجاهیدینی خەڵکی ئێران و کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسیی بەلووچ لە گۆڕەپانی "گوستاو ئەدۆڵف" لە شاری ستۆکهۆڵم نیزیک "ڕیکس داگ" واتە پارلەمانی سوید بەڕێوە چوو.
خۆپیشاندانەکە بە وتنەوەی چەند دروشم و دواتر سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب دەستی پێ کرد و پەیامی کۆمیتەی هاوبەشی شەش لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵات لەلایەن "محەممەد فەرهادزادە" و پەیامی کۆمیتەی هاوبەشی ئەو شەش لایەنە سیاسییە بە زمانی سویدی لەلایەن دوکتۆر "سۆزان فەتحی"یەوە خوێندرایەوە.
شایه‌نی باسه ئه‌م خۆپیشاندانه به ووتنه‌وه‌ی چه‌ندان دروشمی بەزمانی کوردی، سویدی و فارسی بۆ یه‌کڕیزی و دوپاتکردنه‌وه‌ی پشتیوانی لە ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌کان له ئێران و کوردستان و هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ خه‌بات و به‌رخودانی ڕۆژئاوای کوردستان تا چه‌ندین سه‌عات درێژه‌ی کێشا.



