ڕۆژی دووشەممە ۲۰ی ڕێبەندان ۱۴۰۴، هەیئەتێکی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، پێکهاتوو لە بەڕێزان شۆڕش حاجی، ماردین زاهدی و ئەیوب عارفی، ئەندامانی کومیتەی ناوەندی سازمان، بەمەبەستی پیرۆزبایی یادی ۳۱ ساڵەی دامەزرانی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان، سەردانی ئەو حیزبەیان کرد و لەلایەن بەڕێزان هەڤاڵ عەزیز ئەحمەد ئەندامانی کومیتەی ناوەندی و ئەنجومەنی گشتی، پێشوازی گەرمیان لێوە کرا.
هەیئەتی سازمانی خەبات
پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزرانی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان یان بە سەرکردایەتی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستانی کرد.
لە کۆبوونەوەداچەند بابەتی
سیاسیی ڕۆژ و دۆخی جیهانی، ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی ئێران خرایە بەر باس و دەوری هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران لە نێوانیاندا کرد.
لە کۆتاییدا پێداگریان لەسەر بەردەوامی دۆستایەتی سازمانی خەبات و پارتی ڕەنجدەران کردەوە.



